زۆربه‌یان چاوه‌ڕێی سزای له‌سێداره‌دانن
ئاژانس
چاره‌نووسی زۆربه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانی گروپی داعش له عێراق له نێو دادگاكان‌دا به له‌سێداره‌دان كۆتایی دێت و به‌شێكیشان له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا ״سزای خۆیان״ وه‌رده‌گرن، هه‌رچه‌نده تا ئێستا حكوومه‌ت ئاماده نییه ژماره‌ی ته‌واوی ئه‌و داعشانه ئاشكرا بكات كه له به‌ره‌كانی شه‌ڕ یان له شاره‌كاندا ده‌ستگیر كراون، به‌ڵام به وته‌ی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاساییش و به‌گریی په‌رله‌مان ژماره‌ی دهستیگیركراوهكان زیاتر له حه‌وت هه‌زارن.
ئه‌و پرسه بۆته یه‌كێك له گرێ سیاسیی و یاساییه ئاڵۆزه‌كان كه مه‌ترسیی گواستنه‌وه‌ی به‌شێك له حوكمدراوهكانیش هه‌یه بۆ وڵاته‌كانیان له پاش دادگاییكردنیان.
له پاش ده‌ركه‌وتنی داعش له ساڵی 2014 دا شه‌ڕ و پێكدادانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا و كێوماڵی پۆلیسیش له‌ناو شاره‌كاندا بۆته هۆی ده‌ستگیركردنی چه‌ندین ئه‌ندامی ئه‌و گروپه كه به‌شێكیان عێراقی و ئه‌وانی تریش بیانیین.
كامیل ئه‌مین، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی عێراق به ״ئاژانس״ی وت: ״كرده‌وه‌كانی داعش به پێی پڕۆتۆكۆڵی یه‌كه‌می دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و په‌یماننامه‌ی جنێڤ تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تیی و كۆمه‌ڵكوژیی و به كۆیله‌كردنی سێكسیین״.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی به‌ندكراوانی داعش، وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دادی عێراق ڕه‌تی كرده‌وه ئاشكرای بكات و جه‌ختی كرده‌وه، ״سه‌رجه‌م به‌ندكراوه‌كانی داعش له عێراقی و بیانییه‌كانه‌وه به پێی یاساكانی عێراق دادگایی ده‌كرێن و سزای خۆیان وه‌رده‌گرن و هه‌رگیز پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆڕ له‌گه‌ڵ زیندانییانی عێراق له‌و وڵاتانه نایان گرێته‌وه״.
پڕۆسه‌ی دهستیگركردنی چه‌كدارانی داعش له عێراق به‌ده‌ر نییه له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی، زه‌نگی ئه‌و مه‌ترسییه چه‌ند جارێك له لایه‌ن به‌رپرسانی عێراقه‌وه لێ دراوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له 3-3دا ده‌ری كرد، وه‌زاره‌تی دادی عێراق هۆشداری دا له‌وه‌ی كه به‌شێك له ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش له شه‌ڕی موسڵدا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه به پاره ئازاد ده‌كرێن و ئه‌و ژمارانه‌ش كه به‌رپرسانی ئه‌منیی ڕایده‌گه‌ێنن سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش ڕاست نین״.
به پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی دادی عێراق ته‌نها مانگی ئازاری ڕابردوو له سنووری موسڵدا 1315 چه‌كداری داعش ده‌ستگیر كرابوون كه له گرتووخانه‌ی گه‌یاره به‌ند كراون.
به‌پێی ماده‌ه‌ی 194ی یاسای سزادانی عێراقی تاوانی په‌یوه‌ندیكردن به گروپی تیرۆرستیه‌وه له‌سێداره‌دانه و ئه‌و ماده‌یه‌ش به‌سه‌ر زۆربه‌ی به‌ندكراوه‌كانی داعشدا جێبه‌جێده‌بێت.
عه‌بدولسه‌تار بیره‌قدار وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراقی به‌ئاژانسی وت״ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری تایبه‌ت بۆ تاوتوێی تۆمه‌تبارانی تیرۆر پێكهێنراوه كه عێراقی بن یان بیانی‌و لێكۆلێنه‌وه له دانپێدانان و دۆسیه‌كانیاندا ده‌كات״.
وتیشی״چه‌كداره بیانییه‌كانی داعش له عێراق راسته‌وخۆ له‌پاش ده‌سگیركردنیان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ گرتووخانه مه‌ركه‌زییه‌كان چونكه به‌ته‌نها بونییان به نایاسایی له‌سه‌ر خاكی عێراق تاوانه و ئه‌وانه‌شی سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا دراوه رێوشوێنه‌كانیان بۆ ده‌یگرێته به‌ر به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزاكه له نێوان ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌ركۆماردا״.
ڕۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سعودی له 30 -3 دا بڵاوی كرده‌وه كه وه‌فدێكی باڵایان سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی به‌ندكراوه‌كانیان له عێراق كه ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌شێكیان له چه‌كدارانی داعش بن.
ماجید عهزاویم ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاساییش و به‌رگریی له په‌رله‌مانی عێراق به ״ئاژانس״ی وت: ״ئێمه تا ئێستا ژماره‌یه‌كی درووستمان له‌به‌ر ده‌ست نییه سه‌باره‌ت به‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه ده‌ستیگر كراون و به‌شێكیشان له ناوچه‌ی شه‌ڕه‌كان به كاتیی به‌ند ده‌كرێن به‌ر له‌وه‌ی بگوازرێنه‌وه بۆ زیندانییه سه‌ره‌كییه‌كان״.
عه‌زاوی ده‌ڵێت: ״به پێی به‌دواداچوونه‌كانی ئێمه پێشبینیی ده‌كه‌ین ژماره‌ی به‌ندكراوانی داعش گه‌یشتبێته زیاتر له حه‌وت هه‌زار كه‌س״.
به پێی ڕاپۆرتی به‌شێك له ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ هه‌ندێك له ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌كوژرێن به‌ر له‌وه‌ی بگوازرێنه‌وه بۆ گرتووخانه‌كان به مه‌به‌ستی دادگاییكردنیان .
كه‌ریم نووری، سه‌ركرده له حه‌شدی شه‌عبی عێراقی دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه به‌شێك له به‌ندكراوه‌كانی داعش له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌كوژرێن و به‌شێكی تریشیان ڕاده‌ستی دادگا ده‌كرێن بۆ لێكۆڵینه‌وه و دادگاییكردنیان״
كه‌ریم نووری وتیشی: ״ئێمه ڕێ ناده‌ین هیچ تاوانبارێكی بیانیی داعش كه ده‌سگیر ده‌كرێن له‌گه‌ڵ زیندانییه‌كی عێراقی له‌و وڵاته بگۆڕدرێته‌وه״.