هێرشی تیرۆریستیی توندڕەوەكان لە بەرزبوونەوەدایە، بەڵام ئەمە نەبووەتە هۆی ئەوەی كە ئیدارەكەی ئۆباما پەشیمان بێتەوە لە پلانەكەی بۆ وەرگرتنی 10 هەزار پەنابەری سوری بە لایەنی كەمەوە بۆ ناو خاكی ویلایەتە یەكگرتووەكان تاوەكو كۆتایی ئەم ساڵ. ڕاپۆرتێك وتەی بەرپرسێكی حكوومی ئەمهریكی وەرگرتووە كە دەڵێت 10 هەزار كەس بە لایەنی كەمەوە لەوەیە زیاتریش بێت لەو ڕێژەیە.
ئەوانەی كە گومان دەكەن لە تواناكانمان بۆ جیاكردنەوەیەكی درووست لە نێوان ئەوانەی كە هیچ نییەتێكی خراپیان نییە بەرامبەر ڕۆژئاوا و ئەوانەی پاپەندن بە ئیسلامەوە وەسف كراون بە ناحەزبوون بە خەڵكانی وڵاتانی تر، نەتەوەپەرست، یان لە كۆتایی گومانەكە… نیگەرانی دەربارەی شتی ناعەقڵانی. دوای هەموو شتێك، جۆش ئەرنست سكرتێری ڕۆژنامەوانیی كۆشكی سپی بە ڕۆژنامەنووسەكانی وت لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە 2015، كە پەنابەرەكان بە پڕۆسەی پشكنینی زۆر ورد و حەساسدا دەڕۆن؛ توندتر لە هەر جۆرێكی تری كۆچكردن. ڕەنگە ئەوە ڕاست بێت، بەڵام ئەوە بە مانای ئەوە نییە پشكنینی ورد و هەستیار كاریگەر بێت لە ناوچەیەك كە تێوە گلاوە لە جەنگی ناوخۆدا. یەكێك لە بەرپرسە باڵاكانی نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی، مایكل شتاینباخ، دەڵێت كاتێك ویلایەتە یەكگرتووەكان لێكۆڵینەوەی لە فۆڕمی داواكانی پەنابەرانی عێراق دەكرد، هێشتا نەتوانرا ڕێگە بگیرێت لە خزانی 12 تیرۆریست بۆ ناو وڵاتەكە. ئەو ڕوونی دەكاتەوە كە قەیرانی ئێستای سوریا تەنانەت كێشەی زیاتر ڕووبەڕووی پڕۆسەی لێكۆڵینەوە دەكات لە ناسنامەی ئەو كەسانە. ئەو دەڵێت، ״ئێمە وانەی خۆمان فێر بووین لەگەڵ پەنابەرەكانی عێراق. ئێمە لێكۆڵینەوەمان لە باکگراوندێكی فراون و وردی عێراقییەكان دەكرد بۆ ئەوەی كاریگەر بێت لە ڕیگەگرتن لە خزانی تیرۆریست بۆ وڵاتەكە… جیاوازییەكە ئەوەیە لە عێراق ئێمە خۆمان لە ئەرزی واقعدا لە عێراق بووین بۆ كۆكردنەوەی زانیاری، لەبەر ئەوە ئێمە داتابەیسمان هەبوو بۆ بەكارهێنان… نیگەرانییەكان ئەوەیە كە لە سوریا، نەبوونی ئامادەیی ئێمە لە سوریا، داتابەیسەكەمان هیچ زانیارییەكی تێدا نییە كە ئێمە پێویستمانە. ئەمەش ئەوە نییە كە ئێمە پڕۆسەیەكی كەموكورتمان هەیە، بەڵكو زانیاریی كەمان هەیە.״
لە وەڵامی هێرشە تیرۆریستییەكان بۆ سەر پاریس لە نۆڤەمبەری 2015، ئەنجوومەنی نوێنەران پڕۆژەیاسایەكیان پەسەند كرد بە دەنگی زۆرینەی 289 ئەندام لە بەرامبەر 137 ئەندام (نزیكەی 50 ئەندامی دیموكراتەكان دەنگیان پێ دا) بۆ هەوڵدان لە پێناو زیادكردنی داواكاری لەسەر بەرپرسە باڵاكان لە ئیدارەی ئۆباما. پڕۆژەیاساكە داوا لە سەرۆكی ئێف بی ئای و وەزارەتی ئەمنیی ناوخۆیی دەكات هاوشان لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانی ئەوە بسەلمێنن كە هەر پەنابەرێك نییەتی ئەوەی هەیە بێتە ویلایەتە یەكگرتووەكان مەترسی درووست ناكات لەو وڵاتەدا. ئۆباما هەڕەشەی كرد لە ڤیتۆكردنی پڕۆژەیاساكە ئەگەر سیناتۆرەكان دەنگیان پێ دا و ناردیان بۆی. بەڵام سیناتۆرە دیموكراتەكان پڕۆژەكەیان لە ئەنجوومەنی پیران بلۆك كرد.
بەڵام لە هەفتەی ڕابردوو، بەڕێوبەری نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی جیمس كومی هۆشدارییەكی مەترسیداری دا، ئەو دەڵێت: ״لە قۆناغێكدا پەنابەری تیرۆریست لە سوریا دێن كە هەرگیز لە ڕابردوودا ئێمە نەمانبینیوە بەو شێوەیە… ئێمە داهاتووی ئەو مەترسییەمان بینی لە برۆكسل و پاریس. ״ئەو زیاتر دەڵێت كە هێرشەكانی داهاتوو״ پرسێكی زۆر گەورەترە.״
پەنابەرە تیرۆریستەكان لە سوریا
بیر كەرەوە، ئەمە ئیدارەكەیە كە بەرپرسەكانی نایانەوێت وەسفی هاندەری هێرشكەرەكان بكەن كە چی شتێكیان هەیە پەیوەست بێت بە باوەڕی ئیسلامییهوه. ئەوە شتێكی مەعقووڵە كە هاووڵاتیانی ئەمهریكی متمانەیەكی كەمیان بە تواناكانی هەمان ئەو بەرپرسانەی حكوومەت هەیە بۆ زانینی ئەوەی كە چۆن جیاكاری دەكرێت لە نێوان موسڵمانە بێكێشەكانی سوریا و ئەوانەی تر كە هاوسۆزن لەگەڵ هەر ڕێكخراوێكی ئیسلامی لە ناوچەكەدا– بەتایبەتی كاتێك ئەوان هەڵگری هیچ جۆرێك لە ناسنامەی فەڕمی نین. ئەوە بۆچوونیانە كە وایە ئەوانە مەترسیی شاراوەن، هیچ ڕیگایەك نییە بۆ كەشفكردنی ئەوەی كە بیروباوەڕیان چییە بەبێ ئاڕاستەكردنی پرسیاری درووست دەربارەی دڵسۆزییان و تێگەیشتنیان دەربارەی جێبەجێكردنی یاساكانی شەریعەت. ئەمە بە تەواوی ناتوانرێت جێبەجێ بكرت بەسەر كەسە گەنجەكان، بەڵام لە بەرچاوگرتنی ئەوەی كە لە ڕووی دیموگرافییەوە پێ دەچێت ئەوان بە زۆری پەیوەندی بكەن بە هێزە تیرۆریستەكانەوە، ئەوە بەتایبەتی ڕاستە بۆ ئەوان.
كاتێك كارمەندی حكوومی بووم چەند سالێك پێش ئێستا، هەلی گەشتكردنم هەبوو بۆ سعوودییەی عەرەبی. لە یەكێك لە خاڵەكاندا بەرپرسێكی حكوومی سعوودی بە كورتی باسی هەوڵەكانی حكوومەتی سعوودی كرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزمی ناوخۆیی. كاتێك ئەو وەسفی دەكرد كە چەند قورسە ئەمە بكرێت لە وڵاتیكی ئیسلامیدا، ئەو بە گاڵتەوە وتی: ״ئەوە زۆر سەختە. لە ساتێكدا گەنجێك موسڵمانێكی زۆر باشە، لە ساتێكی تردا ئەو تیرۆریستێكە. كێ دەزانی؟ ڕەنگە ببمە تیرۆریست بەیانی؟!״ ئەو پێدەكەنی. بەڵام كەسی تر پێنەدەكەنی.
مەترسیی ئەوەی پێی دەوترێت تیرۆریزمی ئیسلامی لە بەرزبوونەوەدایە و تەنانەت ئەگەر ویلایەتە یەكگرتووەكان ڕەتی بكاتەوە بۆ وەرگرتنی پەنابەری زیاتر لە ناوچەكە– بە هۆی یاساكانی تری كۆچەوە یان شكستهێنانیان لە بەكارهێنانی ئامرازەكانی بەردەست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم، یان تەنانەت بە هۆی یاسا لۆكاڵییەكان كە ژینگەیەكی لەبار دەڕەخسێتنێت تاوەكو چەكدارە ئیسلامییەكان گەشە بكەن– ویلایەتە یەكگرتووەكان ڕەنگە بەبێ مەبەست دان بە هاتنی تیرۆریستەكان لە وڵاتانی هاوپەیمان بنێت.
بەڵام ویلایەتە یەكگرتووەكان لەژێر ئیلتیزاماتی ئەخلاقیدا نییە بۆ هێنانی پەنابەری زیاتر لە هەرجۆرێك بێت، هەروەها پاپەند نەكراوە بۆ وەرگرتنی كۆچبەر بۆ وڵاتەكەی لەو وڵاتانەی كە تا ڕادەیەك ئارامن. هاووڵاتیانی ئەمهریكی ئازادن لە گۆڕانكاریكردن لە سیاسەتی كۆچ و ڕێكخستنی ئەو یاسایانە بۆ ئەوەی لەگەڵ گۆڕانكاریی بارودۆخدا بگونجێت.
ئەوە مەعقووڵە كە ئەمهریكییەكان دەیانەوێت یارمەتیی سورییەكان بدەن لە ناوجەرگەی جەنگێكی ناوخۆی ترسناكدا. لە ڕاستیدا، ویلایەتە یەكگرتووەكان لە پێشدا زیاتر لە 4.5 بلیۆن دۆلاری وەك یارمەتی داوە بە ئوردن بۆ ئەوەی خەرج بكرێت بۆ شەپۆلی پەنابەرانی سوری و عێراقی. ئەگەر ئەمهریكییەكان دەیانەوێت یارمەتیی زیاتری پەنابەرەكان بدەن لەو بەشەی جیهان، دەتوانن بیبەخشن بەو ڕێكخراوانەی كە كاری باش دەكەن وەك ساماریتان بورس.
ئێمە تێگەیشتنی تەواومان نییە بۆ ڕۆڵی حكوومەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە پرسە نێودەوڵەتییەكاندا. خواستی هاووڵاتیان بۆ حكوومەتێكی فیدراڵی وەك بە ڕوونی ئاماژەی پێ كراوە لە دەستووری ویلایەتە یەكگرتووەكان، بریتییە لە بەرگریكردنێكی هاوبەش لە هاووڵاتیانی ئەمهریكی. زۆربەی ئەمهریكییەكان دژی هەوڵەكانی حكوومەتی فیدراڵین بۆ هێنانی پەنابەری زیاتری موسڵمان لە ناوچەی جەنگەوە لە كاتێكدا مەترسیی چەكدارە ئیسلامییەكان لە بەرزبوونەوەدایە. ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمهریكا ڕێكخراوێكی خێرخوازیی تایبەتی سەرۆك ئۆباما (یان هەر سەركردەیەكی تر) نییە، هەروەها باجی هاووڵاتیانی ئەمهریكا نابێت ببێتە خەرجیی ڕێكخراوە مرۆییەكان و تا ئەو ڕادەیەی دەخوازرێت خواستی خەڵك هەڵبگرێت، پێویستە كۆنگرێس پلانی پەنابەرانی ئیدارەكە بوەستێنێت تاوەكو دواساتی كاركردنی.
سەرچاوە: پەیمانگای هدسون