ئیسلامییه‌كان نه‌یانتوانی ببن به برا
ئا: ئیسماعیل حه‌مه‌ڕه‌حیم
زیاتر له ساڵێكه سێ پارته ئیسلامییه‌كه‌ى كوردستان سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه و پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ن بۆ درووستكردنى هه‌ماهه‌نگیى سیاسی و یه‌كهه‌ڵوێستى له چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌یه‌ك به ناوى ״كارى هاوبه‌شى ئیسلامییه‌كانى كوردستان״.
خه‌ونێكى گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌ڵچنرابوو، به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و خه‌ونه له مایه‌پووچییه‌وه سه‌ری ده‌رهات و نه‌یتوانى خه‌ونى برایه‌تى ئیسلامى بكات به ڕاستى .
چاوه‌ڕێ ده‌كرا ئه‌و پڕۆژه‌یه لانى كه‌م یه‌ك لیستییهك له‌نێوان ئیسلامییه‌كانى كوردستاندا بێنێته ئاراوه، به به‌شدارى كه‌سایه‌تى و خه‌ڵكانى سه‌ربه‌خۆش، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ئه‌و یه‌ك لیستییه نه‌ك درووست نه‌بوو به‌ڵكو له ئێستادا ״كۆمه‌ڵ״ و یه‌كگرتوو״ وه‌ك دوو لایه‌نه ئیسلامى سه‌ره‌كى له هه‌موو كات زیاتر له یه‌كتر دوورترن.
ئه‌ندامێكی باڵاى بزووتنەوەی ئیسلامیی جه‌خت ده‌كاته‌وه كه‌نه‌یان توانیوه وه‌ڵامی خه‌ڵك و ئه‌ندامانى خۆشیان بده‌نه‌وه كه‌بۆچی نهگهشتوونەته ڕێكه‌وتن.
مسته‌فا عه‌بدوڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامی كوردستان به ڕۆژنامه‌ى ״ئاژانس״ی ڕاگه‌یاند: تائێستا یه‌كلیستی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان هه‌نگاوى بۆ نه‌نراوه و هه‌ر لایه‌نه و بۆ خۆی له كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم و عیراق خۆی به‌جیا وه‌ك قه‌واره‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ تۆمار كردووه، واته به‌یه‌ك لیست خۆمان تۆمار نه‌كردووه״
مسته‌فا عه‌بدولڵا ده‌شڵێت ״ وه‌ك یه‌كگرتو ئێمه پرۆژه‌كه‌مان قبوڵ بوو كه‌به‌یه‌ك لیست به‌شداری بكه‌ین، به‌ڵام كهنهبوو، ئیدی خۆمان به‌جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت.״
ئه‌م ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى یهگرتووى ئیسلامی، سه‌باره‌ت به‌قۆناغی دروستكردنى هاوپه‌یمانێتى له دواى قۆناغى تۆمار كردنى قه‌واره. جه‌ختیكرده‌وه ״ ته‌نانه‌ت بۆ هاوپهیمانێتییش هه‌نگاو نه‌نراوه بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نه ئیسلامییه‌كان ببنه هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌سه‌ر ئاستى كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم״.
سه‌باره‌ت به‌لیژنه‌ى هاریكارى ئیسلامی وكاره‌كانى بۆ دروستكردنى گوتاری هاوبه‌شی لایه‌نه‌كان كه هه‌ریه‌كه له بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ساڵێك به‌رله‌ئێستا دروستیان كردبوو، مسته‌فا عه‌بدوڵا وتی״ ئه‌و لیژنه‌یه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كانى جارهبهجارێك كۆبونه‌وه‌ى خۆی ده‌كات، به‌ڵام لایه‌نه‌كان هه‌رچه‌نده ماوه‌یان له‌به‌رده‌مدا ماوه بۆ ئه‌و قۆناغه، به‌ڵام تائێستا كۆبونه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌شه‌وه نه‌كردووه، واته نهبۆیهك لیستی و نه‌بۆ هاوپه‌یمانێتی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان هیچ هه‌نگاوێك نییه.
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی كه به‌كۆنترین لایه‌نی ئیسلامی داده‌نرێت له‌باشووری كوردستان و خاوه‌نی یه‌ك كورسی په‌رله‌مانى كوردستانه به گرنگى ده‌زانێت یه‌ك لیستى ئیسلامییه‌كان بێته ئاراوه ، به ڕۆژنامه‌ى ئاژانسی ڕاگه‌یاند ״ هیچ بیانوویه‌ك نییه بۆدروست نه‌كردنی یه‌ك لیستی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه كهنهگهشتینه ئه‌نجا و هیچ شوێنه‌وارێك نییه بۆ یه‌كلیستی ئیسلامییه‌كان و هۆكاره‌كه‌شی وه‌ك ڕۆژى ڕووناك دیاره!״
شووان قه‌لادزێی(کە بەر لە ڕووداوی مردنەکەی لێدوانی بۆ ״ئاژانس״ داوە)و حیزبه‌كه‌ى به په‌رۆشه‌وه باس له پێویستى یه‌كگرتنى ئیسلامییه‌كان ده‌كات ئاماژه ده‌كات ״ كه هیچ جیاوازییه‌ك نییه له‌شێوازی كارى ئیسلامییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان و جاران ده‌وترا فڵان لایه‌ن هێزی چه‌كدارى هه‌یه و فڵان لایه‌ن به‌شێوازی مه‌ده‌نی ورێخراوهیی كارده‌كات، خۆ ئێستا هه‌موومان له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان و كارى مه‌ده‌نی به‌شدارین״.
له ڕابردوشدا ڕابه‌رى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى عیرفان عه‌لی عبدالعزیز ڕایگه‌یاندبوو ئه‌وان وه‌ك بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى تا ئاستى یه‌كگرتنیش له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نه‌كه‌ى تر‌ى ئیسلامى ئاماده‌ن.
گوتارى یه‌كگرتنى ئیسلامییه‌كان له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامییدا كۆنه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاى دروستبوونى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى هه‌رچه‌نده ئه‌و پارته خاوه‌نى ئه‌زموونێكى تاڵه له هه‌وڵى یه‌كگرتنى ئیسلامییه‌كان و خۆى قوربانى ده‌ستى سیاسه‌تى ئینشیقاقه.
قه‌ڵادزێی زیاتر وتى: ״به‌داخه‌وه كه‌نه‌مان توانى وه‌ڵامی جه‌ماوه‌رى خۆمان و خه‌ڵكی دیكه‌ش بده‌ینه‌وه كه‌بۆچى ناتوانین ئێمه‌ی ئیسلامیی ببینه یه‌ك لیست، له‌كاتێكدا ئێستا خه‌باتى هه‌رسێ لایه‌نه‌كه وه‌ك یه‌كه و هیچ جیاوازی له شێوازی خه‌باتماندا نییه و هیچ بیانوویه‌كی شه‌رعی و زانستی نییه‌بۆ ئه‌م دووره پهرێزییهى ئیسلامییه‌كان له‌یه‌كتری و یه‌ك لیست نه‌بوون״.
شوان قه‌ڵادزێی كه‌هاوكات سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌یه له‌په‌رله‌مانى كوردستان ڕونیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئیسلامییه‌كان یه‌ك به‌ره‌و لیست بونایه كه‌س نه‌یده‌توانێ په‌نجه‌ى تۆمه‌تیان بۆ درێژبكات به‌وه‌ى ئه‌م لایه‌ن سه‌ربه فڵان لایه‌نه و ئه‌ولایه‌ن له‌فڵان به‌ره‌ى ده‌سه‌ڵاته، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا په‌نجه مان بۆ درێژده‌كرێت و ئێمه ئه‌و كاته ده‌بووینه میحوه‌ری سه‌ربه‌خۆ و سه‌نگ و قورسایی خۆمان ده‌بوو، ده‌شمان توانى ڕۆلچی به‌هێزترمان هه‌بێت..
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ى كه هه‌ندێك له‌لایه‌نه ئیسلامییه‌كان ده‌ڵێن ئێمه له‌به‌ره‌ى خه‌ڵك و شه‌قامین و ناچینه پاڵ لایه‌نێك كه‌له‌به‌رى ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تى گهندهڵدان، قه‌ڵادزێى وتى، ئێمه خۆمان نه‌ناسیوه و زۆرجاریش قسه‌ى ناواقیعی ده‌كه‌ین، ئێمه له‌ناو حكومه‌تێكی گه‌نده‌ڵ و خه‌ڵك برسیكهرداین، كه‌چی خۆشمان له‌به‌ره‌ى شه‌قام خه‌ڵك حساب ده‌كه‌ین!!
شوان قه‌ڵادزێی به ئاماژه‌ى قسه‌كانى ڕویكرده یه‌كگرتووى ئیسلامیی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌له‌ناو حكومه‌تى هه‌رێمدان ووتى״ سیاسه‌تى برسی كردن كه له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌رچووه، كه خراپترین سیاسه‌ته و سیاسه‌تى كوشتن باشتره له برسی كردن، كام وه‌زیر له كۆبونه‌وه هاته ده‌ره‌وه‌و وتى من به‌و سیاسه‌ته ڕازی نیم و دژی بوه‌ستێته‌وه، كام لایه‌ن كهلهحكومهتن به‌هۆی ئه‌م سیاسه‌ته‌وه له‌حكومه‌ت هاته ده‌ره‌وه، كه‌واته، ئیسلامییه‌كانیش به‌شی خۆیان له‌و برسی كردن و گه‌نده‌ڵیه‌دا هه‌یه.״.״
رۆژنامه‌نوسێكى نزیك له ئیسلامییه‌كان هۆكارى دروست نه‌بوونی یه‌ك لیستى و یه‌ك هه‌ڵوێستى لایه‌نه ئیسلامییه‌كانى بۆئه‌م هۆیانه گه‌رانده‌وه.
شۆڕش ئه‌نوه‌ر ده‌نووسێت ״لەدیارترین هۆكارێكی درووستنەبوونی یەك لیستی ئیسلامی ، پەیوەندی هەیە بە دوای دروستكردنی لیستەكە و هەڵوێستەكانی و ئیدارەدانی هەڵوێستەكانی ئەو لیستە لە بەرامبەر چەند پرسێكی هەستیاروگرنگ، كە ئەمەیان تاردایەكی زۆر قورسە، ئەمەش لەسایەی هەبوونی جیاوازی گەورە لە هەڵوێستی هەرسێ هێزە ئیسلامیەكە لەبەرامبەر چەند پرسێكی زۆر هەستیاروگرنگ لەهەرێمی كوردستان.״
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه زیاتر شیده‌كاته‌وه ״ئەو سێ هێزە ئیسلامیە تائێستا لایان ڕوون نیە كە چۆن هەڵوێستە سیاسیە جیاوازەكانیان لەناو ئەو لیستەدا یەك دەخەن؟ تائێستە میكانیزمێك بۆئەوە دیار نییه.״
پێشى وایه ״ئەوەندەی هۆكاری دەرەكی و ڕوداوە دەرەكیەكان كەهەڵوێستی جیاوازی لەناو حزبە ئیسلامیەكان دروست كردووە، هۆكارە لە دروست نەبوونی یەك لیستی ئیسلامی، ئەوندە هۆكارە ناوەخۆییەكان بەپرسیارنین״
له‌ناو ئه‌و گوتاره ئیسلامییه‌ى پارته ئیسلامییه‌كان وه‌ك پاشخانى فیكریی و ئه‌خلاقى خۆیان جهخدى لێده‌كه‌نه‌وه یه‌كڕیزى و برایه‌تى موسوڵمانان داوا كراوه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا دوورى ئیسلامیه‌كان له‌یه‌كدى وه‌ك دوورى پارته‌كانى دیكه وایه و هیچ پاڵنه‌رێكى ئیسلامى و ئایینىی نه‌یتوانیوه له‌یه‌كیان نزیكبكاته‌وه، ئاخۆ پێویستى و به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیه‌كان ده‌توانن ئه‌و لایه‌نانه له‌یه‌ك نزیك بكه‌نه‌وه؟ یاخود به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسی و حزبی كاریگه‌ریی به‌رده‌وامى ده‌بێت له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌یان له‌یه‌كتر؟