ئاژانس
هه‌موو ساڵێك له ناوه‌ڕاستی مانگی 11 دا ساڵیادی شاری سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌مساڵیش ۲۳۲ هه‌مین ساڵیادی شاره‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت.
شاری سلێمانی له ساڵی 1784 له لایه‌ن ئیبراهیم پاشای بابانه‌وه دروستكراوه‌و به‌وته‌ی به‌شێك له مێژوونووسان كاتی دروستبونی شاره‌كه له مانگی 11 دا بووه، هه‌ر بۆیه ساڵانه له ناوه‌ڕاستی ئه‌و مانگه‌دا مه‌راسیمی جۆراوجۆر بۆ یادی سلێمانی رێكده‌خرێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه به‌شێكی دیكه له مێژوونوسانی كورد ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌و ڕۆژه‌ی دیاریكراوه بۆ یادكردنه‌وه‌ی ساڵیادی شاری سلێمانی دروست نییه، چونكه ناكرێت له زستاندا شاره‌كه دروستكرابێت، محه‌مه‌د مه‌ردان سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كهلهپوروفۆلكلۆری كورد ڕایگه‌یاندووه كه چه‌ندین مامۆستای زانكۆ و بنكه‌ی ژین و كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له‌پوری كورد و سه‌نته‌ری رۆشنبیری بابان وتیپی هونه‌ری میللی و چه‌ندین كه‌سایه‌تی شاری سلێمانی جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌و ڕۆژه‌ی بۆ بنیادنانی شاره‌كه دیاری كراوه ڕاست نیه‌و پێویسته لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ پێكبهێندرێت و له توركیا لێكۆڵینه‌وه‌ی له باره‌وه بكرێت.
شاری سلێمانی پایته‌ختی میرنشینی بابان بووه‌و مەڵبەندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری گرنگی كوردستانیش بووه و ئێستاش به پایته‌ختی ڕۆشنبیری ناوده‌برێت.