ئاراس حه‌سه‌ن
دوای ڕیفراندۆم مه‌سعود بارزانی ڕێگه‌یه‌كی جیاوازی گرتووه‌ته به‌ر. بارزانی وا خۆی ده‌بینێت كه له ساڵی ١٩٧٥، له ساڵی ١٩٩٦ و له ساڵی ٢٠١٧، له لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه پشتی تێ كراوه. بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر شێخانی بارزان، مه‌سعود بارزانی له دوای ڕیفراندۆم باوه‌ڕی نوێی خۆی ئاشكرا كرد و وتی به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ واشنتۆندا ده‌چێته‌وه.
دوای ئه‌مه، مه‌سعود بارزانی باوه‌شێكی گه‌رمی كرده‌وه بۆ ئاغایان حه‌سه‌نی داناییفهر به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق له ئێران و مسگهرییان فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان و حاج قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسداران.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ئۆپۆزسیۆنی كوردی ئێران ده‌ست كه‌وتوون، به فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی، میوانخانه‌یه‌كی گه‌وره له سه‌ری ڕه‌ش كه پێشتر میوانداریی ئه‌مه‌ریكییه‌كانی تێدا ده‌كرا، لایه‌نه نهێنییه‌كانی پارتی، بۆ پێشوازیكردن له میوانه ئێرانییه‌كان ته‌رخانیان كردووه. ده‌وڵه‌تی ئێران زۆر به‌م په‌یوه‌ندییه نوێیه‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی دڵخۆشه و بارزانییش له هه‌ستیارترین قۆناغه‌كانی ئێران‌دا بووه به پشتیوانی یه‌كه‌می ئێران له هه‌رێمی كوردستان و دۆستێكی به‌نرخ له عێراقی فیدراڵ‌دا.
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی هه‌رێم، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئاغایان توندوتۆڵ‌تر كردووه‌ته‌وه و پشتیوانییه‌كانی بارزانی بۆ به‌ره‌ی نووری مالیكی و حاج هادی عامری و شێخ قه‌یس خه‌زعه‌لی، وای كردووه ئێستا به ڕوونی به‌ره‌یه‌كی ئێرانی له عێراقدا به به‌شداریی بارزانی یه‌كلا ببێته‌وه. ئه‌م به‌ره‌یه ئه‌مه‌ریكا وه‌كوو دوژمنی یه‌كه‌م و توركیاش وه‌كو یاریزانێكی ناپێویست له عێراقدا ده‌بینن.
له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌م ڕوئیایهدا، مه‌سعود بارزانی ده‌ستی ئه‌مه‌ریكای له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كورت كرده‌وه و له پێكهێنانی كابینه‌ی به‌غدادا، وه‌ڵامی برێت مه‌كگۆركی نێرده‌ی تره‌مپی نه‌دایه‌وه و له به‌رامبه‌ر توركیاش، بارزانی، به دوورخستنه‌وه‌ی نێچیرڤانی برازای له سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت و دۆسیه‌ی نه‌وت، نفووزی توركیای له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم كه‌م كردووه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ردا له ڕێی كاندیدی پارتی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، مه‌سرور بارزانی، خۆی له ئێران نزیك خستووه‌ته‌وه.
له ده‌رئه‌نجامدا ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی بارزانی، كه دووركه‌وتنه‌وه‌یه له ئه‌مه‌ریكا و توركیا و نزیككهوتنهوهیه له ئێران، ئه‌وه‌ی لێ ههڵدهكڕێنرێت كه بارزانی هه‌وڵ ده‌دات بۆ دوو ساڵی ئایینده، پێگه‌ی خۆی له كوردستاندا قایم بكات و له‌گه‌ڵ نه‌مانی تره‌مپدا له‌سه‌ر كورسیی ده‌سه‌ڵات، به پشتیوانیی ئێران، ڕه‌وایه‌تی بدات به مه‌رجه‌عییه‌تی خۆی و به‌سه‌ر حزبه بچووكترهكانی كوردستاندا بسه‌پێنێت و له عێراقیش هاودیدی به‌ره‌ی ئێرانی، ئایینده‌یه‌كی سه‌قامگیرتر بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دابین بكات.