ئاژانس
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ كه‌سێك له فرۆكه‌خانه‌ی فۆرت لۆدەردەیڵی له ولایه‌تی فلۆریدا و له شوێنی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی جانتا ته‌قه‌ی به‌سه‌ر گه‌شتیاراندا كرد، به‌هۆیه‌وه 5 كه‌س كوژران و 8 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
پۆلیسی فلۆریدا ناسنامه‌ی ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه سه‌ربازێكی ئهمركیهو ماوه‌یه‌كیش له عێراق له ڕیزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا خزمه‌تی سه‌ربازی ئه‌نجامداوه و له ساڵی 2016 وازی له سوپا هێناوه.
هاوكات پۆلیسی ئه‌مریكا به دوری زانیوه كه هێرشه‌كه تیرۆریستی بێت به‌و پێیه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كاره‌كه‌ی ئه‌نجامداوه توشی نه‌خۆشی ده‌رونی بووه و ئێستاش لێكۆڵینه‌وه له پاڵنه‌ره‌كانی ڕوداوه‌كه به‌رده‌وامه.