ئاژانس
هه‌رچه‌نده پاش دروستبونی ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی زۆر له سه‌ر پۆستی پارێزگاری سلێمانی، دواجار قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئیمزای له‌سه‌ر فه‌رمانی پێدانی ده‌سه‌ڵاته‌كان كرد به سه‌ردار قادر وه‌ك پارێزگاری سلێمانی به وه‌كاله‌ت، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و ته‌نگه‌ژانه كێشه‌ی بۆ ئه‌وان دروست نه‌كردووه.
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێدا ده‌كه‌ن وه‌ك پارێزگار به ئاژانسی وت “ئێمه هه‌ركارێكمان بێته لا سه‌ره‌تا ده‌ینێرینه لای لیژنه‌كان و دواتر پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وان پرسه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن گه‌ر پێویست بكات ده‌ینێرین بۆ پارێزگای سلێمانی، واته نه‌ك پارێزگار به‌ڵكوو بۆ پارێزگاكه”
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین وتیشی”گه‌ر بابه‌ته‌كه‌ش په‌یوه‌ست بێت به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یاخود وه‌زاره‌ته‌كان یان بهڕێوهبهرایهتییهكانەوە ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ده‌ینێرین بۆ ئه‌وان نه‌ك بۆ پارێزگا، هه‌ربۆیه پرسی پارێزگاری سلێمانی كێشه‌ی بۆ كاره‌كانی ئێمه دروستنه‌كردووه”