دیوارهكهى به‌غدا، شیعه به پشت و سوننه به نه‌یارى ده‌زانن
ئاژانس – حه‌سه‌ن شه‌نون
ڕه‌تكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى درووستكردنى دیوارى كۆنكرێتیى ده‌ورى به‌غدا له لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه ڕێگرى له وه‌ستانى ئه‌و پڕۆژه‌یه نه‌كرد كه سه‌ركردایه‌تیى ئۆپراسیۆنه ئه‌منییه‌كانى به‌غدا درێژه‌ى پێ دا، ئه‌وه‌ش بۆ ڕێگرى له هێرشی توندوتیژى دژ به‌و شاره، ئه‌و دیواره ناكۆكیى سیاسیی زۆرى لێ كه‌وتووەته‌وه كه سوننه‌كان پێیان وایه دیوارێكى ״تائیفییه״و شیعه‌كانیش پێیان باشه بۆ پاراستنى ئه‌و شاره، كه ئێستا زۆرینه‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى شیعه‌یه.
ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له 6-2-2016دا حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكوه‌زیران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ״به‌غدا پایته‌ختى هه‌موو عێراقییه‌كانه و هیچ دیوار و به‌ربه‌ستێك ڕێگرى ناكات له‌وه‌ى هاووڵاتییانى شاره‌كانى تر بچنه ناوى״.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ى نووسینگه‌ى عه‌بادى له پاش چه‌ند ڕۆژێك هات له ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى دیوارى ئه‌منیى ده‌ورى به‌غدا له لایه‌ن ئۆپه‌راسیۆنى ئه‌منیى به‌غداوه، ئه‌وه‌ش بۆ ڕێگرى له دزه‌كردنى چه‌كدارانى داعش بۆ ناو شاره‌كه و ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى توندوتیژی.
ئه‌و پرسه كێشه‌ى خسته نێوان شیعه‌كانه‌وه به‌وه‌ى ڕاى گشتیى شیعه له به‌غدا له‌گه‌ڵ درووستكردنى ئه‌و بڕیاره بوون و ڕۆژێك دواى به‌یاننامه‌كه‌ى عه‌بادى سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژى نووسینگه‌كه‌ى له به‌یاننامه‌یه‌كى تردا هه‌ڵوێسته‌كه‌ى گۆڕى و وتى: ״ئه‌و دیواره ته‌نیا مه‌به‌ستێكى ئه‌منیى له پشته‌وه‌یه و پاڵنه‌رى سیاسیی نییه و ئه‌و مه‌ترسییه‌ى له‌سه‌ریشى درووست بووه بێ پاساوه״.
له به‌رانبه‌ردا سوننه‌كان ڕه‌خنه‌ى توندیان له‌و دیواره گرت و پێیان وایه ئامانج لێى ڕێگرى له سوننه‌كانه بۆ چوونه ناو به‌غداى پایته‌خت و دابڕاندنێتى له شاره‌كانى تر.
ئه‌و دیواره ئه‌منییه‌ى به‌غدا له قۆناغى یه‌كه‌مدا 100 كیلۆمه‌تر ده‌گرێته‌وه كه له لایه‌ن پینج یه‌كه‌ى ئه‌ندازیارییه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت كه هاوكات له‌گه‌ڵ دانانى دیواره كۆنكرێتییهکەدا سێ مه‌تر زه‌ویشى له به‌رده‌مدا ههڵدهكهنرێت وه‌ك خه‌نده‌ق و چه‌ندین قولله‌ى چاودێریی ئهمنییشى له‌سه‌ر داده‌نرێت بۆ چاودێریكردنى ئه‌ودیو دیواره‌كه.
سه‌عد مه‌تله‌بی سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌منیى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌غدا به״ئاژانس״ى وت: ״كامێراى چاودێرى له‌سه‌ر ئه‌و دیواره كۆنكرێتییانه داده‌نرێن و یه‌كه‌ى ئه‌منییش به‌رده‌وام به ده‌ورى ئه‌و دیواره‌دا ده‌سووڕێنه‌وه״.
به‌شێك له‌و دیواره ئه‌منییه ده‌چێته سنوورى پارێزگاى دیاله‌وه و عه‌لی داینى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى شاره‌كه ئاشكرای كرد كه به هۆیه‌وه پڕۆژه‌كه‌یان له سنوورى ئه‌واندا ڕاگیراوه.
یه‌كێتیى هێزه عێراقییه‌كانى سوننه مه‌ترسیی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه به هاوشێوه‌ى به‌غدا شاره‌كانى تریش هه‌مان هه‌نگاو بگرنه به‌ر و به‌و شێوه‌یه‌ش ههنگاوب نرێت به‌ره‌و دابه‌شبوونى عێراق.
ڕه‌عد ده‌هله‌كى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له یه‌كێتیى هێزه عێراقییه‌كان به״ئاژانس״ى وت: ״مه‌ترسیی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه پێكهاته‌كانى عێراق به هۆى ئه‌و دیوارانه‌وه لێك جیا بكرێته‌وه، ئه‌وه سه‌ره‌تاى دابه‌شبوونى وڵاته״.
ڕه‌عد ده‌هله‌كى وتیشی: ״به ڕووكه‌ش ئه‌وه‌ى درووست ده‌كرێت دیوارى ئه‌منییه به‌ڵام ئه‌وه‌ى شاردراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه ئامانج لێى پچڕانى په‌یوه‌ندیى شاره‌كانى تره له‌گه‌ڵ پایته‌ختدا، ئه‌وه‌ش زۆرێك نیشانه‌ى پرسیارى درووست كردووه״.
له 16ى مانگى ڕابردووا لیوا ڕوكن جه‌لیل ڕوبه‌یعى فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى به‌غدا ڕایگه‌یاند: ״به‌ردەوامین له دانانى دیوارى ئه‌منیى به‌غدا و له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا ته‌واوى ده‌كه‌ین، ئه‌و دیواره ڕێگا نادات تیرۆریستان بێنه به‌غداوه״.
به پێچه‌وانه‌ى سوننه‌كانه‌وه، هێزه شیعه‌كان پێیان وایه درووستكردنى ئه‌و دیواره ئه‌منییه‌ى به‌غدا یه‌كێكه له شێوازه‌كانى خۆپارێزیى ئه‌منى له دژى هێرشه‌كانى سه‌ریان.
ساڵح حه‌سناوى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له هاوپه‌یمانیى نیشتیمانیى شیعه به״ئاژانس״ى وت: ״بیرۆكه‌ى درووستكردنى ئه‌و دیواره ئه‌منییه‌ى به‌غدا نوێ نییه به‌ڵكو له ساڵى 2007ەوه هه‌یه كه ئامانج لێى ڕێگرى بووه له هێرشه تیرۆریستییه‌كان.״
حه‌سناوى وتیشى: ״ئه‌و هێرشانه‌ى له به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێن ئامانج لێى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانه نه‌ك به ته‌نیا شیعه و ئه‌و دیواره‌ش بۆ پاراستنى هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌بێت״.
عه‌بدولعه‌زیز عیساوى ئه‌ندامى دامه‌زراوه‌ى نه‌هره‌ین بۆ لێكۆڵینه‌وه ستراتیژییه‌كان پێى وایه ئامانجى سیاسى هه‌یه له پشت دانانى ئه‌و دیواره ئه‌منییه‌ى به‌غداوه كه ئه‌ویش دابڕاندنێتى له پارێزگاكانى تر‌ى ئه‌نبار و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین.
عیساوى به״ئاژانس״ى وت: ״دانانى ئه‌و دیواره ناكۆكیى تائیفى له نێوان سوننه و شیعه‌كاندا زیاتر ده‌كات كه له ساڵى 2007ه‌وه گه‌رم بووه و چه‌ندین لایه‌نى سیاسییش هه‌ن كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن و كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگ״.