گفتوگۆی ته‌له‌فۆنیی کۆمیته‌ی نۆبێڵ له‌گه‌ڵ ئۆلگا توکارشۆک
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: محەمەد عەزیز
خەڵاتی نۆبێڵی ئەدەبیی 2018 بە ״ئۆلگا توكارشۆك״ی نووسەری پۆڵەندی بەخشرا. ئەكادیمیای نۆبێڵ ڕایگەیاند: لەبەر ״شیکارییەکی ڕیوایی، کە بە مەیلێکی ئینسایکلۆپیدیائاساوە، نیشاندەری گوزەر بە سنوورەکانە وەکو شێوەیەک لە ژیان״ ئەو خەڵاتەی پێ دراوە. ئەو نووسەر و چالاکوانی پۆڵەندییە. لە ٢٢ـی جێنیوەریی ١٩٦٢ لە دایک بووە. ٥٧ ساڵیەتی. لە چاو وەرگرانی دیکەی خەڵاتی نۆبێڵی ئەدەبیاتدا گەنجە. لە ڕۆمانە ناودارەکانی ״موسافیران״ و ״فڕینەکان״ە کە بەوەی دووەمیان پێشتر مان-بووکەری بردووەتەوە.
كارەكانی توکارشۆک تا ئێستا بۆ زیاتر لە 25 زمانی جیهان وەرگێڕدراون و چەندین خەڵاتی جیهانیی پێ بەخشراوە و ناسراوترین نووسەری پۆڵەندایە.
توکارشۆک لە ״سۆلۆخۆف״ی پۆڵەندا لە دایك بووە و دواتر لە وارشۆ دەروونناسیی خوێندووە و وەك توێژەر كاری كردووە.
بەخشینی خەڵاتی نۆبێڵ بە نووسەرێكی دیكەی ژن، ژمارەی ئەو ژنانەی تا ئێستا ئەم خەڵاتەیان وەرگرتووە گەیاند بە 10 ژنە نووسەر، 100 نووسەرەكەی تری خەڵاتی نۆبێڵی ئەدەب پیاون و زۆربەشیان ئەورووپین.
ئەمەی دەیخوێننەوە گفتوگۆی تەلەفۆنیی نێوان ئادەم سمیس، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئەکادیمیای نۆبێڵە لەگەڵ ئۆلگا توکارشۆک، براوەی نۆبێڵی ئەدەبیات بۆ ساڵی ٢٠١٨ کە ١٠ی ١٠ی ئەم مانگە ڕاگەیەندرا، لە کاتێکدا ساڵی پار ئەو خەڵاتە ڕانەگەیەندرا و ئەمساڵ ناوی دوو براوە ئاشکرا کران.
ئۆلگا توکارشۆک: سڵاو، ئۆلگا توکارشۆک قسه ده‌كات.
ئاده‌م سمیس: ئاه، سڵاو، من ئاده‌م سمیسم له كۆمیته‌ی خه‌ڵاتی نۆبێڵه‌وه له‌گه‌ڵتم، بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێڵت پیرۆز بێت.
ئۆڵگا توکارشۆک: زۆر سوپاس بۆ تۆ، ئێستا خه‌ریكی شۆفێریم، خۆت ده‌زانی ناتوانم قسه بكه‌م.
ئاده‌م سمیس: باشه، هه‌واڵه‌كه‌ت چۆن بیست؟
ئۆلگا توکارشۆک: بارودۆخێكی سه‌یره، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێم وتیت خه‌ریكی شۆفێریم له ئه‌ڵمانیا، ته‌نها 15 خولهك پێش ئێستا له ئه‌كادیمیای سویده‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه كردم، ئه‌مه زۆر تووشی سه‌رسامیی كردم، تا ئێستاش زۆر سه‌رسامم. ده‌زانیت، ئێستاش نازانم چی بڵێم، هه‌زاران په‌یوه‌ندیی تەلەفۆنی و نامه‌م بۆ دێت، ئه‌مه شتێكی تازه‌یه بۆ من، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ده‌مه‌وێ بگه‌م به شوێنێكی جێگیر، هۆتێل یان هه‌ر شوێنێكی له‌م جۆره تا پشوویه‌ك بده‌م و كاردانه‌وه‌یه‌كم هه‌بێت.
ئاده‌م سمیس: بێگومان لانه‌دان له‌سه‌ر هێڵی ڕێگه‌كه‌ت کێشەیە، گرینگ‌ترین كاره كه بتوانی بیكه‌یت.
ئۆلگا توکارشۆک: به‌ڵێ به‌ڵێ.
ئاده‌م سمیس: بهڵگههێنانهوهكانی ئه‌كادیمیای سویدی سه‌باره‌ت به په‌ڕینه‌وه له سنووره‌كان وه‌ك شێوازێك له ژیان قسه ده‌كه‌ن، وا ده‌رده‌كه‌وێت به تایبه‌ت بۆ تۆ جێبه‌جێ بكرێت له‌م ساته دیاریكراوەدا.
ئۆلگا توکارشۆک: به‌ڵێ، به‌ڵام ناتوانم ڕوونكردنه‌وه بده‌م، شۆفێری ده‌كه‌م له ئێستادا.
ئاده‌م سمیس: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش وادیاره زۆر دڵخۆشی.
ئۆلگا توکارشۆک: به‌ڵێ، زۆر خۆشحاڵم. بێگومان زۆر خۆشحاڵم، كه من و پیته‌ر هاندكه، هه‌ردووكمان خه‌ڵكی ئه‌ورووپای ناوه‌ڕاستین، ئه‌وه زۆر گرنگ و مانا به‌خشه بۆ من، كه خه‌ڵاتی نۆبێڵی ئه‌م جاره بۆ ئه‌ورووپای ناوه‌ڕاست بێت، به ڕاستی من زۆر شانازی به‌وه‌وە ده‌كه‌م.
ئاده‌م سمیس: ته‌نیا ده‌مه‌وێت بپرسم، بۆچوونی تۆ چییه سه‌باره‌ت به هۆكاری جیاوازی له ئه‌ده‌بیاتی ئه‌ورووپیدا، بۆ نموونه ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا؟
ئۆلگا توکارشۆک: ئه‌مه بابه‌تێكی دورودرێژه، به‌ڵام به بۆچوونی من له ئێستادا و له ئه‌ورووپای ناوه‌ڕاست كێشه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ دیموكراسیدا. ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و ڕێگه‌یه بزانین، كه چۆن به هۆیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌كانمان بكه‌ین. باوه‌ڕم وایه ئه‌م خه‌ڵاته، خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیات، به ڕێگه‌یه‌ك جۆرێك له گه‌شبینیمان پێ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به دونیا بڵێین ئێمه‌ش شتگه‌لێكمان هه‌یه بۆ وتن، كه تا ئێستاش چالاكین و توانای ته‌عبیر له خۆكردنمان هه‌یه، و شتگه‌لێكی كاریگه‌ر و گه‌وره‌مان هه‌یه تا به جیهانی ڕابگه‌یه‌نین. هیواخوازم كه وا بێت، به ڕاستی ئه‌مه شتێكی زۆر تایبه‌ته بۆ من. هه‌روه‌ها من زۆر شانازی ئه‌كه‌م به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پیته‌ر هاندكه توانیمان ببین به براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ بۆ ئه‌ده‌بیات، من یه‌كه‌م نووسه‌رم له دوای قه‌یرانه‌كانه‌وه ئه‌م خه‌ڵاته نوێیه‌ی كۆمیته‌ی نۆبێڵ به ده‌ست بهێنم، ئه‌مه زۆر جێگه‌ی بایه‌خه بۆ من، زۆر زۆر سوپاس بۆ تۆ.
ئاده‌م سمیس: ئه‌مه شادییه. له ڕاستیدا من ده‌بێ سوپاسی تۆ بكه‌م، چاوه‌ڕێی بینینی تۆ ده‌كه‌ین له مانگی كانوونی یه‌كه‌م له ستۆكهۆڵم.
ئۆلگا توکارشۆک: سوپاس بۆ تۆ، خوات له‌گه‌ڵ.
ئاده‌م سمیس: كاتێكی خۆش بۆ تۆ.