درووستبوونی به‌ره‌ی ئیسلامیی نه‌یتوانی چه‌په‌كانیش له به‌ره‌یه‌كدا كۆ بكاته‌وه سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه‌كانیان له‌و هه‌نگاوه‌ی نەیارەکەیان
ئاژانس – سه‌رچین ساڵح
هاوپه‌یمانیی هێزه چه‌په‌كانی هه‌رێمی كوردستان سنووری لیستی هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردن تێناپه‌ڕێنێت هه‌رچه‌نده لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شیان هه‌یه و دروستبوونی به‌ره‌ی ئیسلامیش مه‌ترسی له‌سه‌ر درووست كردوون.
ئه‌وان پێیان وایه له زۆر خاڵدا هاوبه‌شن به‌ڵام جیاوازییهكانیشیان به‌و ئهندازهیهن كه نه‌توانن له به‌ره‌یه‌كی چه‌پدا كۆیان بكەنه‌وه.
دیداری سێ لایه‌نه ئیسلامییه‌كه كه 15ی ئه‌م مانگه‌دا له سلێمانی دوامۆری له ڕێکكه‌وتنی نێوانیان دا بۆ درووستكردنی به‌ره‌یه‌كی ئیسلامیی كه بۆ ئایینده له ڕه‌وته ئایدیۆلۆژییه‌كانی تر جیایان بكاته‌وه.
ئه‌و هه‌نگاوه وه‌ك لایەنە چه‌په‌كان ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن مه‌ترسییه بۆ سه‌ریان بێ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ره‌یه‌كی چه‌پ و عه‌لمانی درووست بكه‌ن بۆ هێنانه كایه‌ی هاوسه‌نگی باڵانسی نێوانیان كه له هه‌رێمی كوردستان ململانێی توند له نێوانیاندا هه‌یه.
حیزبه بیروڕا چه‌په‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕێكناكه‌ون له‌سه‌ر دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی عه‌لمانی، هه‌رچه‌نده ئه‌و حیزبانه هاوڕان له‌سه‌ر درووستكردنی به‌رەیه‌كی هاوشێوه‌ی سیاسی.
ئه‌بو كاروان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حیزبی شیوعی كوردستان به ئاژانسی وت: ״ماوه‌یه‌كی زۆره لیژنه‌یه‌كی تهنفیزیمان له‌گه‌ڵ سۆسیالست و زه‌حمه‌تكێشاندا هه‌یه و له‌گه‌ڵ حیزبه چه‌په‌كانی تریشدا كاری هاوبه‌ش هه‌یه له نێوانماندا و به‌رده‌وامین، به‌ڵام تا ئێستا نه‌مانتوانیوه ڕێكبكه‌وین له‌سه‌ر درووستكردنی به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش، وه‌ك چۆن خاڵی هاوبه‌ش له نێوانماندا هه‌یه له هه‌مان كاتدا خاڵی ناكۆكیش له نێوانماندا هه‌یه״.
ئه‌بو كاروان وتیشی ״خه‌ڵكێكی زۆری هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی بیروڕای چه‌پن له ناو حیزبه‌كانی تریشدا هه‌مان بیروڕا هه‌یه، بۆیه ده‌توانین به درووستكردنی به‌ره‌یه‌كی چه‌پی هاوبه‌ش ئه‌و ده‌نگانه له خۆمان كۆبكه‌ینه‌وه و كۆتایی به‌و پهرشوبڵاویهیان بهێنین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وكاته به‌ره چه‌په‌كه ڕۆڵ و كاریگه‌ریی زیاتری ده‌بێت״.
پێشتر هێزه چه‌په‌كان توانیان لیستێك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان درووست بكه‌ن و یه‌ك كورسیی په‌رله‌مانی كوردستان ببه‌نه‌وه، به‌ڵام له ئێستادا درووستكردنی به‌ره‌یه‌كی سیاسی و چه‌پی گه‌وره‌تر له لیستێك به ئه‌سته‌م ده‌زانن.
ئه‌وان تا ئێستا نه‌شیان توانیووه پاڵپشتی له یه‌كێتیی و پارتیش وه‌ربگرن بۆ درووستكردنی ئه‌و به‌ره‌یه.
ئه‌بو كاروان ده‌ڵێت: ״بڕوا ناكه‌م یه‌كێتیی و پارتی پشتگیریی له به‌ره‌یه‌كی چه‌پ بكه‌ن، له هه‌مان كاتدا حیزبه چه‌په‌كان خۆشیان خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی ئه‌وتۆ نین بۆ درووستكردنی ئه‌و به‌ره‌یه، بۆیه ناتوانم بڵێم بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو چه‌په‌كان له به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شدا كۆ ده‌بنه‌وه״
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم و په‌رله‌مانی عێراقدا حیزبه چه‌په‌كانی هه‌رێمی كوردستان به لیستێكی هاوبه‌ش به‌شدارییان كرد و له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كورسییه‌كیان به ده‌ست هێنا، به‌ڵام له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا نه‌یانتوانی كورسی به‌ده‌ست بێنن.
به‌همه‌ن حسێن ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به ئاژانسی وت: ״هاوپه‌یمانێتی و كاری هاوبه‌ش له نێوان حیزبه‌كاندا مافێكی خۆیانه و درووستكردنی به‌ره‌یه‌كی عه‌لمانی له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ره ئیسلامییه‌دا نییه كه خه‌ریكه درووست ده‌كرێت، حاڵه‌تی حیزبه‌كانی غه‌یره ئیسلامی جیاوازه له ئیسلامییه‌كان و ئالیات و شێوازی كاری هاوبه‌شیشیان جیاوازه״.
وتیشی: ״له ئێستادا كۆمه‌ڵێك حیزبی عەلمانی كاری هابهشمان هه‌یه پێكه‌وه و له زۆربه‌ی پرسه‌كاندا هاوهه‌ڵوێستین و خاوه‌ن پڕۆژه‌ی هاوبه‌شین به تایبه‌تی له‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندیی به هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌وه هه‌یه، به‌ڵام به زه‌حمه‌تی ده‌زانم له‌م بارودۆخه سیاسییه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا به‌ره‌ی عه‌لمانی یان نیمچهبهره درووستبكرێت، زه‌حمه‌تكێشان تا ئه‌ندازه‌ی یه‌كگرتنی حیزبه عه‌لمانییه‌كان كاری كردووه به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێسته له حیزبه‌كانی مقابیلماندا نابینین״.
ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه بزووتنه‌وه‌ی نیشتیمانی و ئاڕاسته‌ی سێیه‌م و حزبی زه‌حمه‌تكێشان و سۆسیالست و شیوعی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیان درووستكردووه بۆ كاری هاوبه‌ش، به‌ڵام به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و حیزبانه كاری هاوبه‌شی نێوانیان نه‌یتوانیوه ڕایان بكێشێت بۆ درووستكردنی به‌ره‌یه‌ك.
به‌ختیار محه‌مه‌د وته‌بێژی حیزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان به ئاژانسی وت: ״له ئێستادا كاری هاوبه‌ش ده‌كه‌ین به‌ڵام بیرمان له درووستكردنی به‌ره‌یه‌ك نه‌كردووه‌ته‌وه ڕه‌نگه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ئه‌گه‌ر له نێوان یه‌كتریدا بگه‌ین به سیغه‌یه‌ك بۆ ڕێككه‌وتن به لیستێك به‌شداری بكه‌ین یان به‌ره‌یه‌ك درووست بكه‌ین״.
وتیشی ״ئێمه ئه‌زموونی كاری هاوبه‌ش و یه‌ك لیستیمان هه‌یه پێكه‌وه، به‌ڵام بۆچونی جیاوازمان هه‌یه له‌سه‌ر وه‌زعی كوردستان به‌ڵام ئه‌مه‌ش ناكاته ئه‌وه‌ی ببێت به به‌ربه‌ست بۆ یهكبهرهیی״.