حسن مەحموود حەمه‌كریم
به‌شى دووه‌م و كۆتایی
حوكم له‌گه‌ڵ هۆكارهكهیدایه، كاركردن به ئایه‌تى حوكمى كۆیله و كه‌نیزه‌ك، له‌سه‌ر كۆتاییهاتنى كۆیله‌وه وه‌ستاوه، ئه‌گه‌ر كۆیله نه‌ما حوكمى ئایه‌ته‌كه ده‌وه‌ستێت، پێغه‌مبه‌ر و سه‌حابه‌كان پابه‌ند بوون به ڕێنوماییهكانى قورئانه‌وه بۆ كۆیله، دواى ئه‌وه ئیتر كه‌س نه‌كرا به كۆیله، به‌ڵكو ڕۆژانه له‌و ڕێگایانه‌وه سه‌دان كۆیله له شوێنى جیاوازه‌وه ئازاد ده‌كران.
قورئان نه‌یهێشت كۆیله سزا بدرێ، سووك سه‌یر بكرێ و بكوژرێ، نه‌یهێشت ئه‌سیر و مناڵ بكرێته كۆیله، ده‌یان ڕێگاى داهێنا بۆ ئازادكردن.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین كه ئیسلام یه‌كه‌م سیسته‌م نییه هه‌وڵى باشكردنى بارى ژیان و گوزه‌رانى كۆیله‌ى دابێ، هه‌زاران ساڵ پێش ئیسلام ده‌وڵه‌ت و ئایین هه‌بووه، هه‌وڵیان داوه وه‌ك مرۆڤ سه‌یرى كۆیله بكرێ. به‌ڵام زۆریان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
زۆر ده‌سه‌ڵاتى ئیسلامیش دواى خوله‌فاى ڕاشدین هه‌بووه، كه سته‌مكارانه مامه‌ڵه‌ى كڕین و فرۆشتنیان به كۆیله‌وه كردووه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش به فه‌تواى زۆرێك له زانا و فه‌قیهه دهربارهكانیان بووه كه له هێڵه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى قورئان و پێغه‌مبه‌ر و خولهفایان به‌زاندووه ئه‌مه‌ش واى كرد گومان بكرێ كه ئیسلام كۆیله‌كردنى مرۆڤى داهێنا و بره‌وى پێ دا و بڵێن بۆ ئیسلام نه‌یتوانى له‌م بوارەدا هێنده‌ى مه‌سیحى و چینى و حامورابى خزمه‌ت بكات.
به‌داخه‌وه زۆر له موسوڵمانان بڕواى ته‌واویان به مێژووى نووسراوى ئیسلام هه‌یه، وا ده‌زانن ئه‌وه‌ى سه‌له‌ف تۆماریان كردووه هه‌مووى حه‌قیقه‌ت و ڕاستی و پیرۆزه و ئیسلامى ته‌واوه و ده‌بێ چاوی لێبكرێ، ئه‌وان نازانن مرۆڤ هه‌ڵه ده‌كات و پێغه‌مبه‌رانیش كردوویانه، به‌ڵام خوا پاراستونى. نازانن مێژوو تێكه‌ڵه‌یه له باش و خراپ، غه‌یرى ئێمه كردوویانه، ئێمه لێى به‌رپرسیار نین. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و شهخهڵهى ناو‌و میژووه كه هه‌ندێ ده‌ڵێن قورئان كۆیله‌كردنى حه‌ڵاڵ كردووه‌و ئیسلام كۆیله‌ى داهێناوه، به‌ڵام ئایه‌تى زۆر ده‌یسه‌لمێنێ كه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه، به‌ڵكو كه ئیسلام هات سیسته‌مى كۆیلایه‌تى هه‌زاران ساڵ بوو هه‌بوو ڕه‌گى داكوتابوو، بووبووه كولتوور و عورفێكى كۆمه‌ڵایه‌تى ئاسایى، بازرگانى پێوه ده‌كرا، قورئان هه‌وڵیدا ورده ورده ئه‌و تاوانه گه‌وره نا مرۆڤایه‌تیه له‌ڕه‌گ ده‌ربێنێ، به‌ڵام ئه‌وه به‌یه‌ك ئایه‌ت و بڕیارێك كۆتا ناكرێ و ناڕه‌وێته‌وه، بۆیه ئیسلام كۆیله‌ى دانه‌هێنا، به‌ڵكو خاڵى جوانى بۆ ئازادكردنى كۆیله داهێناو ڕێزى زۆرى بۆ گێڕانه‌وه.
مامه‌ڵه‌ى كۆیله لاى ده‌وڵه‌ت و گه‌ل و ئایینه كۆنه‌كان:
له كۆندا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆیله و كه‌نیزه‌ك جۆراوجۆر بوو، له سه‌ره‌تاى شارستانى دۆڵى ڕافده‌ین زۆر خراپ بوو، به‌ڵام پاشتر كۆیله به‌ره‌و ئازاد بوون ده‌چوو، له‌به‌ر نزیك بونه‌وه له خوا‌و ترسى قیامه‌ت، یان له‌به‌ر خزمه‌ته‌كه‌ى، یان له‌به‌ر ته‌مه‌ن و پیرى، كۆیله ده‌یتوانى پاره په‌یدا بكات و بیدات بۆ ئازادكردنى خۆى، یان كه‌نیزه‌ك به‌مردنى خاوه‌نه‌كه‌ى یان مێرده‌كه‌ى، خۆى و منداڵه‌كانى ئازاد ده‌بوون.
له‌سه‌رده‌مى حاموڕابى و ئاشورى نوێ له دۆڵى ڕافده‌ین بارى كۆیله به‌ره‌و باش بوون ده‌چوو، ڕۆمانه‌كان ده‌سه‌ڵاتى ژیان و كوشتن‌یان هه‌بوو به‌سه‌ر كۆیله‌دا، تاسهدهى یه‌كى زاینى وابوو، پاشتر ههوڵدراو یاسا چاككراو هه‌نێ مافیان دانه‌وه، وه‌ك به‌رگرى له خۆ‌و له‌به‌رامبه‌ر یاسادا.
له سه‌رده‌مى ئیمپراتۆر وانج مانج كۆیله زۆر بوو، كه زه‌وى خۆماڵیكراو دابه‌ش كرا به‌سه‌ر جووتیاردا، ئیتر كۆیلایه‌تى یاساغ كرا.
له كۆمه‌ڵگه‌ى ڕۆماندا كۆیله سێ ئه‌وه‌نده‌ى ئازاده‌كان بوو، پاشتر چاكسازى تیاكرا، كه كۆیله‌یه‌ك له دیلى و فیرارى و ترسێك ده‌گه‌ڕایه‌وه وڵاتى خۆى ئازاد ده‌بوو، له‌به‌ر سته‌مى گه‌وره‌كه‌ى یان نه‌خۆشى و پیرى ئازاد ده‌بوو.
كه ئیسلام هات، ویستى ده‌ستكارى سیسته‌مى كۆیله بكات، وتیان كۆیله بوه‌ته عورف و بازرگانى و ژیانى خه‌ڵكى زۆرى له‌سه‌ره، ناكرێ ده‌ستكارى بكرێ، به‌ڵام ئیسلام ڕه‌فزى هه‌موو عورفێك ده‌كات كه له‌گه‌ڵ شه‌رعدا نه‌یه‌ته‌وه، نایه‌وێ بازرگانى و سووكایه‌تى به كه‌رامه‌تى مرۆڤه‌وه بكرێت، ئیسلام كه شتێكى حه‌رام كرد بۆ هه‌موانه، به‌داخه‌وه مێژوو فیقهى ئیسلامى پڕه له شه‌خه‌ڵ و گومان و شتى ناشیرین، به‌داخه‌وه موسوڵمانان ته‌واوى زانیارییه‌كانیان له مێژوو و فقه و نووسراوى كۆنى موسوڵمانان وه‌رده‌گرن نه‌ك له قورئان و سوننه‌ت.
كه ئیسلام هات، ئه‌و دابه ناشرین و بازرگانییه حه‌رامه‌ى بینى، كه به‌كۆیله‌كردنى مرۆڤه‌وه ده‌كرا، كه له دێرزه‌مانه‌وه به‌ناخى كۆمه‌ڵگه‌دا چه‌قیوه، سه‌ره‌تا هه‌وڵى داخستنى ئه‌و ده‌رگا و ده‌روازه و كه‌لێنانه‌ى دا كه مرۆڤى لێوهدهكرایه كۆیله، پاشان ده‌ستى كرد به وشككردنى ئه‌و لق و جۆگه و سه‌رچاوانه‌ى كه خه‌ڵكى لێوه ده‌كرایه كۆیله به‌م شێوه:
١- دیل: یه‌كه‌م ده‌رگا كه گرتى ده‌رگاى دیلكردن بوو، نه‌یهێشت دیل بكرێته كۆیله.
٢- هه‌ڵكوتانه سه‌ر خه‌ڵك، قهرسهنه، فڕاندن: قورئان هه‌موو ئه‌وانه‌ى حهرامكردو بهگوناهى گه‌وره‌ى داناوهك ڕێگایه‌ك بۆ كۆتایی هێنان به دیارده‌ى به كۆیله كردن.
٣- فرۆشتنى منداڵ: قورئان حه‌رامى كرد ده‌سه‌ڵاتى باوك ببێته هۆى فرۆشتنى مناڵه‌كانى و كردنى به كۆیله
٤- به‌شێك له زه‌كاتى دیاریكرد بۆ كڕین و ڕزگاركردنى كۆیله
٥- له ئیسلامدا چوار گوناه كه‌فاره‌تیان ئازادكردنى كۆیله‌یه.
٦- ئه‌گه‌ر نووسراو هه‌بێ له نێوان كۆیله‌و خاوه‌نه‌كه‌ى ئه‌گه‌ر كۆیله‌كه بڕوات كاسبى بكات و پاره‌كه په‌یدا بكات، له ئیسلامدا خاوه‌نه‌كه‌ى نابێ په‌شیمان بێته‌وه.
٧- هاندان بۆ ئازادكردن له به‌ر خودا.
له سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر و خه‌لیفه‌كانى ڕاشدین تا وه‌فاتى معاویه كه ده‌كاته شه‌ست ساڵ، ده‌یان هه‌زار كۆیله به‌شێوازى جۆراوجۆر ئازادكران، بازاڕى كۆیله لاواز بوو، بهكۆیلهكردنیش تا ئاستێكى زۆر باش كه‌میكرد، له ڕ‌وى عورفه‌وه عهیبهبوو موسوڵمانێك كۆیله‌یه‌كى هه‌بێت یان بیكڕێ، به‌ڵام پاشتر له‌سه‌رده‌مى عه‌باسییه‌كاندا بازرگانى كۆیله زیادى كرده‌وه، ماڵى ده‌وڵه‌مه‌ندو كۆشكى میرو خه‌لیفه‌كان كێبه‌ركێیان بوو له په‌یداكردنى ئافره‌ت و كهنیزهكى جوان و په‌رى ڕوو سهماكهرو ده‌نگ خۆش و نمونه‌ى له‌م شێوه‌یه له مێژووى ئیسلامدا له دواى خه‌لیفه‌ى ڕاشیدین زۆر و زه‌به‌نده.
ده‌بێ پیاچوونه‌وه و مراجهعهى مه‌زهه‌ب و ده‌قه فقهیه‌كان بكرێته‌وه، چونكه مه‌زهه‌به‌كان پابه‌ند نه‌بوون به‌وه‌ى كه قورئان كۆیله‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه، هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى وشككرد كه مرۆڤى ده‌كرده كۆیله، فه‌قیهه‌كان مخالهفهى قورئانیانكرد. جیاوازیی له قه‌واعیدى فقهى و تهتبیقاتى فقهى هه‌یه
ئێستا شارستانییه‌تى نوێش چه‌ندین یاسای بۆ كۆتایی هێنان به‌م دیاده داناوه جاڕنامه‌ى مافى مرۆڤى ساڵى 1948 ده‌ڵێ: هه‌موو مرۆڤێك ئازادانه له دایك ده‌بێ، بێجیاوازى ڕه‌نگ و زمان و ئاین، نابێ ئازادى لێ بسه‌نرێته‌وه، مافى شارستانى ساڵى 1966 ده‌ڵێ: هه‌موو كه‌س مافى ژیانى هه‌یه، ده‌بێت فقهى ئیسلامى پشتیوانى ئه‌م جۆره یاسایانه بێت.