ئاژانس
خانمە هونەرمەندی کوردی جۆرجیا، ئیلۆنا ئاڤێستا ئاماژە بەوە دەکات، کە بەرهەمی نوێی لەبەر دەستدایە و ناشیەوێت کارەکانی لە هیچ کەسێکی دیکە بچێت.
ئیلۆنا ئاڤێستا لەبارەی کارەکانی خۆیەوە بە “ئاژانس”ی وت: “من دەمەوێت بە ستایلێکی جیاواز و تایبەتی خۆم لە باکووری کوردستان گۆرانی بڵێم و نامەوێت وەک کەس کار بکەم، کاتێک بە بەرهەمێکم ئاسوودە دەبم، کە تەواو مۆرکی خۆمی پێوە بێت.”
ئیلۆنا وتیشی: “پاش ئەوەی بەرهەمێکم بە ناوی دەنگی ئێزیدی بڵاو کردەوە، ئێستا چەند کارێکی نوێی دیکەم لەبەر دەستدان، کە باس لە ماف و خەباتی ئێزیدییەکان دەکات و دەمەوێت لە ڕێگەی کارەکانمەوە دەنگی ئەوان بگەیەنم.”
ئیلۆنا ئاڤێستا لە شاری تبلیسی لە وڵاتی جۆرجیا لە دایک بووە. ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی. لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە دەستی کردووە بە کاری هونەری و خاوەنی چەند بەرهەمێکە.