ئاژانس
هونەرمەند شێرزاد نانەکەلی پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا ڤیدیۆکلیپێکی نوێی بڵاو کردەوە، ڕایدەگەیەنێت کە لە ئێستادا کار لەسەر ئەلبوومێکی نوێ دەکات بە ستایلێکی جیاواز.
شێرزاد نانەکەلی بە ״ئاژانس״ی وت: ״من تا ئێستا دوو ئەلبوومم هەیە کە یەکێکیان ئەلبوومی ڤینۆس بوو کە لە ٨ تراک پێک هاتبوو، دووەم ئەلبوومم بە ناوی (بیرەوەری) کە تێیدا گۆرانییە فۆلکلۆرییەکانم وتبووەوە و ئامێری میوزیکی عوود و دەفی تێدا بەکار هاتبوو، ئەلبوومی سێیەمم کە ئێستا لەبەر دەستمە و تا ئێستا ٧ تراکی تەواو بووە و تێکستی گۆرانییەکانی بەشێکیان هیی خۆمە و بەشێکیشی هۆنراوەی تەنیا ئیدریس و هۆشیار عەبدوڵڵان و بژار دیلان کارە دەنگییەکانی بۆ ئەنجام داون.״
شێرزاد نانەکەلی وتیشی: ״لە ڕووی کار و ستایلەوە ئەم ئەلبوومە نوێیەم زۆر جیاوازە و تازەگەریی تێدایە، جگە لەوەی گۆرانی و میوزیکەکان سەرجەمیان مۆدێرن و تازەن و زۆر لە کارە فۆلکلۆرییەکانی پێشووم جیاوازن، بەڵام تا ئێستا ناوم بۆ ئەلبوومەکە دانەناوە و پاش ئەوەی سەرجەم کارەکانی تەواو دەکەم بەر لە بڵاوبوونەوە ناوی بۆ دادەنێم.״
شێرزاد نانهكهلى لهدایكبووى ساڵى ١٩٧٧ـە، ئێستاش لە وڵاتی سوید ژیان بەسەر دەبات.