دوو لیژنەی سەربازی لە نێوان هەرێم و بەغدا پێک دەهێندرێن
ئاژانس – سۆران بابان
دوو لیژنەی سەربازیی لەنێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پێشنیازی ئەمەریکا پێک هاتوون سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکوک و ئیدارەی شارەکە، ئەمەریکاش پێشنیارێکی بۆ هەردوولا کردووە کە ئیدارەیەکی هاوبەش لە کەرکوک پێک بهێندرێت و هەمووان تێیدا بەشدار بن.
پێشنیاز و پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌مەریكا خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه هێزی سوپای عێراقی و پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك جێگیر ببن و حه‌شدی شه‌عبیش له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌دا نه‌مێنن و بكشێنه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و داواكاریه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه ئه‌وا ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی هێز له لایه‌ن ئه‌مەریكاوه دژ به حه‌شد ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه هه‌روه‌ك به‌رپرسانی یه‌كێتیی له شاره‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پۆلیسیش دۆسیه‌ی ئه‌منیی شاره‌كه وه‌ربگرێته‌وه.
جه‌مال شكور، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراکسیۆنی یه‌كێتیی به ״ئاژانس״ی وت: ״دوو لیژنه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا پێك هێنراوه كه كاریان درووستكردنی هه‌ماهه‌نگییه له ڕووی سه‌ربازی و ئه‌منییه‌وه له‌نێوان هه‌ردوولا.״
وتیشی: ״ئه‌مەریكا ده‌یه‌وێت پرسی ئیداره‌دانی كه‌ركوك و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێم هاوسه‌نگ بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش له ڕێی درووستكردنی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش.״
پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مەریكا له كاتێكدایه كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی كشاندنه‌وه‌ی هێزی دژه‌تیرۆری عێراقی و جێگرتنه‌وه‌ی به‌هێزی تایبه‌ت به سه‌رۆكایه‌تیی ئەنجوومەنی وه‌زیران ده‌ركرد، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مەریكا له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانیش، توركمان ڕاسته‌وخۆ دژایه‌تیی خۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك دوپات كرده‌وه.
پۆلیسی كه‌ركوك ئه‌گه‌رچی ئاماده‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منییه، به‌ڵام بێئاگایه له‌و دانوستانانه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كرێن.
عه‌مید ئه‌فراسیاو كامیل، وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك له‌باره‌ی ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌ی له‌نێوان هه‌رێم به‌غدا درووست ده‌كرێت بێئاگایی خۆی نیشان دا و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد هیچ بڕیارێكی فه‌رمیان پێ نه‌گه‌یشتووه وله دوورونزیك ئاگاداری ئه‌و پرسه نین.
نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غدا له یه‌كتر نه‌بووەته جێی خۆشحاڵیی پێكهاته‌ی توركمان و به‌ره‌ی توركمانیش ئه‌و لێكنزیكبوونه‌وه‌یه به مه‌ترسی بۆ سه‌ر توركمان ده‌زانێت.
حه‌سه‌ن تۆران، جێگری سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مەریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕاسته‌وخۆ دژایه‌تیی خۆیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك دوپات كرده‌وه.
دەشڵێت: ״ئێمه نامانه‌وێت ئه‌زموونی ڕابردوو دووباره بكه‌ینه‌وه و پێویسته به‌غدا یاری به چاره‌نووسی توركمانه‌وه نه‌كات له ناوچه‌كه.״