ئاژانس
ڕێککەوتنى نێوان بزووتنەوەى گۆڕان و پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ پێکهێنانى حکومەت وەک خۆى جێبەجێ نەکراوە و بە وتەى ئەندامێکى جڤاتی گشتیى گۆڕان، یەکێک لە هۆکارەکانى دۆخى ناوخۆى پارتییە، ئەوەش لە کاتێکدایە بە پێى زانیارییەکانى “ئاژانس” گۆڕان ماوەى شەش مانگى بۆ پارتى نوێ کردووەتەوە بۆ جێبەجێکردنى ئەو ڕێککەوتنە.
خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ “ئاژانس” وتی: “ڕێککەوتنی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی ڕاستە کاتێکی دیاریکراوی بۆ دانرابوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەو پاکێجەی نێوانیان، بەڵام تاکو ئێستا ئەوەی ھەیە کاراکردنەوەی سەرۆکایەتیی ھەرێمە و کەوتووەتە سەر سکە، بەڵام لەو کاتەی دیاریکرابوو نەتوانراوە تەواوی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت.”
وتیشی: “هۆکاری جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنەکە تاکو ئێستا بەشێکی پەیوەندیی بە ناوخۆی پارتییەوە هەبووە.”
ئەو لێدوانەى بەرپرسەکەى گۆڕان لە میانەى ڕاپۆرتێکدایە کە “ئاژانس” ئامادەى کردووە سەبارەت بەو پرسە.
دەقى راپۆرتەکە کلیک لێرە بکە