پرسی ئۆپۆزسیۆنبوون كۆتایی نه‌هاتووه
سازدانی: سامان عومه‌ر
شیروان برایم خواز، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنەوەی گۆڕان، ڕایدەگەیەنێت، گفتوگۆکانیان لەگەڵ پارتی بەردەوامە، ״بەڵام تا ئێستا لەگەڵ پارتی لە گفتوگۆکاندا بێئەنجام بووین.״
شیروان برایم خواز، لە چاوپێکەوتنێکی ״ئاژانس״دا پێی وایە بزوتنەوەکەی تا ئێستا بۆ چوونه ناو حکومه‌ت یه‌کلایی نه‌بووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، ״پرسی ئۆپۆزسیۆنبوون كۆتایی نه‌هاتووه.״
ئاژانس: با لە گفتوگۆکانەوە دەست پێ بکەین، لای ئێوه گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌ت گه‌یشتوون به كوێ و لەمپەرەکان چین؟
شیروان برایم خواز: گفتوگۆکان بەردەوامن بەڵام هیچ ئەنجامێکیان نەبووە، له‌مپه‌ره‌كان زۆرن، به نسبه‌ت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه ئێمه به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌مان هه‌یه كه چۆن ده‌چینه حكومه‌ت، ئه‌و به‌رنامانه‌ی ئێمه له‌سه‌ر چاكسازی و شه‌فافییه‌تی نه‌وت و داهات و كۆمه‌ڵێ پاكێجی چاكسازین، به‌ڵام له‌سه‌ر هیچ خاڵێكیان نه‌گه‌یشتووینه‌ته ڕێككه‌وتن.
ئاژانس: لێدوانی جیاواز ده‌بیندرێت، هه‌ندێك ده‌ڵێن بڕیاری چوونه ناو حكومه‌تتان نه‌داوه، هه‌ندێك ده‌ڵێن چوونه ناو حكومه‌ت یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، هه‌ندێك ده‌ڵێن زۆرینه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندان، بۆچی به‌و قه‌له‌قییه قسه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌كه‌ن؟
شیروان برایم خواز: گۆڕان چ ئۆپۆزسیۆن بێت یان له حكومه‌ت دیدگا و پڕۆژه‌ی خۆی هه‌یه بۆ سیسته‌می حكومڕانی، ئێمه به‌رنامه‌یه‌كمان هه‌بووه له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌م به‌رنامه‌یه گفتوگۆی جددی له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئینجا ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رنامه و تێڕوانینانهمان له حكومه‌ت جێگای بكرێته‌وه له حكومه‌ت ده‌بین، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه بزانین له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و له‌سه‌ر شه‌قام و ئۆپۆزسیۆن جێبه‌جێ ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن ده‌بین، بۆیه ئێمه ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ گفتوگۆ درووستمان كردووه دوای كۆكردنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كان كه له ئه‌نجامی گفتوگۆكانه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ون، سه‌رئه‌نجام ده‌هێندرێته جڤاتی نیشتمانی و له‌وێ بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ده‌درێت، بۆیه هه‌موو ئه‌و بۆچوونه جیاوازانه‌ی له‌سه‌ر به‌شداریی حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنبوون لای گۆڕان گه‌ڵاڵه بوون ئه‌وپه‌ڕی زیندوویه‌تی كاری سیاسییه.
ئاژانس: پرسی ئۆپۆزسیۆنبوونی گۆڕان له‌م كابینه‌یه كۆتایی هاتووه؟
شیروان برایم خواز: نه‌خێر پرسی ئۆپۆزسیۆنبوون كۆتایی نه‌هاتووه، هه‌ر دوو پرسی چوونه ناو حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنبوون له‌ناو گۆڕان پرسی گه‌رمن، هه‌ردوو بۆچوونهكهش قوه‌تی خۆی هه‌یه و دواجار جڤاتی نیشتمانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و دوو بۆچوونه ده‌كات.
ئاژانس: پارتی ده‌ڵێت نابێت گۆڕان وه‌ك كابینه‌ی پێشوو به‌شداری بكات هه‌م له حكومه‌تیش بێت و ئۆپۆزسیۆنیش بێت، ئێوه ده‌ڵین چی له‌سه‌ر ئه‌وه؟
شیروان برایم خواز: به داخه‌وه ئه‌م بۆچوونه بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه، ناكرێ ئێمه له حكومه‌ت بین و چاو له كه‌موكوڕییه‌كانی بپۆشین، به پێچه‌وانه‌وه ڕه‌خنه‌ی ئه‌و كه‌موكوڕییانه ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر له وه‌زیر و كاربه‌ده‌سته‌كانی خۆشمان‌دا بێت، به‌ڵام گرنگه ئه‌و ڕه‌خنه‌یه به‌چاوی چاره‌سه‌ره‌وه سه‌یر بكرێن نه‌ك دوژمنایه‌تی، بۆیه ئه‌مه بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه كه ئه‌وه‌ی له حكومه‌تدا بێت چاو و ده‌ستی ببه‌سترێت له ئاستی كه‌موكوڕییه‌كان، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه لای ئێمه قبوڵكراو نییه، بۆیه پێویسته هه‌ر لایه‌نێك ئه‌و بۆچوونه‌ی هه‌یه نه‌یهێڵێت یان كاڵی بكاته‌وه، چونكه له هه‌ر شوێنێكی حكومه‌ت كه‌موكوڕی هه‌بێت لێی بێده‌نگ نابین و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ده‌ده‌ین.
ئاژانس: بڕیار بوو پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی پێ نه‌چێت، بۆچی وا دواكه‌وت؟
شێروان برایم خواز: پێكهێنانی حكومه‌ت زۆرتریش دوا ده‌كه‌وێت، زیاتر پارتی و یه‌كێتیین پێكهێنانی حكومه‌تیان له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته حزبییه‌كانیان دوا خستووه، به‌تایبه‌تی پارێزگای كه‌ركوك و پۆسته‌كانی به‌غدا كه ئه‌مه له‌مپه‌ری دیارن، هه‌روه‌ها كابینه‌ی ڕابردوو سیقه و متمانه‌ی لای لایه‌نه‌كان نه‌هێشت، بۆیه ده‌بێت ئه‌مجاره وردتر باس له هه‌ندێ شت بكرێت تا ئه‌و بارودۆخه‌ی پێشوو ڕوو نه‌داته‌وه.
ئاژانس: گۆڕان به‌دیاریكراوی داوای چ پۆستێك ده‌كات، چ پۆستێك به حه‌قی خۆتان ده‌زانن؟
شێروان برایم خواز: ئێمه له پاڵ به‌رنامه سیاسییه‌كه داوای پۆستی سیادی و خزمه‌تگوزاریمان كردووه بۆ خزمه‌تكردنی به‌رنامه چاكسازییه‌كه‌مان، له‌وانه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زیری ناوخۆ به حه‌قی خۆمان ده‌زانین.
ئاژانس: ئه‌و پۆستانه‌ی داوای ده‌كه‌ن كامیانتان بۆ یه‌كلایی بووه‌ته‌وه؟
شێروان برایم خواز: هیچ پۆستێك یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، گفتوگۆكان كۆتاییان نه‌هاتووه، له‌وانه‌یه ئاڵوگۆڕ له‌سه‌ر داواكاری و بهركهوتهكان ڕوو بدات له ئه‌گه‌ری به‌شداریی گۆڕان له حكومه‌تدا.
ئاژانس: له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵیتان ڕاتان چییه، به پێویستی ده‌زانن بكرێت؟
شێروان برایم خواز: كاتێك ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ی ده‌كرێت به ئه‌نجامه‌وه لێی ده‌رچین بۆ له‌یه‌كگه‌یشتنی زیاتر كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی گرنگیی خۆی هه‌یه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر له یه‌ك دووربین كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی گرنگی نییه، ده‌بێت له‌یه‌كتێگه‌یشتن هه‌بێت نه‌ك كۆبوونه‌وه له‌پێناو كۆبوونه‌وه‌دا بێت.
ئاژانس: پێتان وایه كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی باشتر گرێكانی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كاته‌وه؟
شیروان برایم خواز: به‌ته‌ئكید به‌ڵی.
ئاژانس: به‌رنامه‌تان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی كۆ ببنه‌وه؟
شێروان برایم خواز: تا ئه‌م ده‌قه‌یه‌ی قسه ده‌كه‌ین گۆڕان به‌رنامه‌ی نییه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی كۆ ببێته‌وه، پێشتریش ڕامان گه‌یاندووه بۆ له‌گه‌ڵیان كۆ نابینه‌وه، چونكه ئێمه ڕێككه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی كرد به‌داخه‌وه ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌یان زه‌لیل كرد، له ساده‌ترین نموونه‌دا مه‌سه‌له‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی خۆجێیی بوو كه یه‌كێتیی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی جددی بۆی نه‌بوو، له زۆر شوێن له نیوه‌ی ڕێگا جێیان هێشتووین.
ئاژانس: زانیاری هه‌یه له‌سه‌ر زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی سیاسیی نێوان ئێوه و یه‌كێتیی هه‌وڵ هه‌یه له‌وبارەیه‌وه؟
شیروان برایم خواز: لای گۆڕانه‌وه هیچ هه‌وڵێك نییه، به‌ڵام یه‌كێتیی كۆمه‌ڵێ ڕێگای گرتووه‌ته به‌ر و هه‌وڵ هه‌یه لای ئه‌وانه‌وه، هه‌رچه‌نده یه‌كێتیی خۆی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌ی مراندووه، بۆیه هه‌ركاتێك یه‌كێتیی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ كرد هه‌وڵه‌كانی ئێمه‌ش بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه جددی ده‌بێت و گفتوگۆ ڕه‌ت ناكه‌ینه‌وه.