سازدانی: سهرچین ساڵح
عهدنان کهرکوکی، ئهندامی سهرکردایهتیی پارتی پێی وایه کشانهوهی پارتی لهو ناوچانهی لهژێر دهستیدا بوو له ڕۆژانی 16 و 17ی مانگدا کشانهوهیهکی سیاسی بووه نهک سهربازی و دهڵێت: ״ئهگهر ڕیفراندۆم شکست بێت بۆ ههموان شکسته نهک بۆ بارزانی، چونکه جگه له گۆڕان و کۆمهڵ ههموو لایهنهکان بهشدارییان کردووه.״
عهدنان کهرکوکی، له چاوپێکهوتنێکی ״ئاژانس״دا ڕایدهگهیهنێت، به هیچ جۆرێک حکومهتی ڕزگاریی نیشتیمانی قبووڵ ناکهن و ئاماژه بهوهش دهکات، ״ئهو حکومهتهی باس دهکرێت دۆخهکه ئاڵۆزتر دهکات.״
ئاژانس: بۆچی بەرپرسیارێتیی شكستی ڕیفراندۆم هەڵناگرن؟
عەدنان كەركوكی: بۆ شكستە، ڕیفراندۆم شكستی نەهێناوە، ئەو هێرشانەی سوپا و حەشدی شەعبی پەیوەندییان بە ڕیفراندۆمەوە نییە، ئەوان ساڵێك پێش ئێستا هەڕەشەی ئەو هێرشانەیان دەكرد، ئەوە ئەنجامی ڕیفراندۆم نییە، ڕاستە خاڵی سلبی و ئیجابی هەیە بەڵام شكستی نەهێناوه، ڕیفراندۆم وەك وەسیقەیەك بە دەست كوردەوەیە بۆ گفتوگۆ و ڕەئێكی خەڵكی كوردستانە.
ئاژانس: ئێوە چۆن سەیری شكستەكە دەكەن، پێتان وایە بارزانی شكستی نەهێناوە؟
عەدنان كەركوكی: كاك مەسعود بە تەنیا بڕیاری ڕیفراندۆمی نەداوە تاوەكو شكستەكەی هەڵبگرێت، جگە لە گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی سەرجەم لایەنەكانی تر لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمدا بوون، ئەگەر شكستیش بێت بۆ هەموان شكستە.
ئاژانس: ئەگەر پێشتر دەزانرا هیچ وڵاتێك پشتگیریی ڕیفراندۆم ناكات، بۆچی ئەم ئینكارییە كرا و ئەنجام درا؟
عەدنان كەركوكی: وڵاتان ئەیانوت كاتی نییە، سەد ساڵە كورد وەعدی پێ دەدرێت و جێبەجێ ناكرێت، بڕیاری ڕیفراندۆم بڕیارێكی درووست و لە كاتی خۆیدا بوو، ئێستا وەسیقەیەكە بە دەست كوردەوە.
ئاژانس: خوێندنەوەتان بۆ ڕووداوەكانی دوای ڕیفراندۆم چییە؟
عەدنان كەركوكی: پێشهاتی لەوە زیاتر چی ڕوو دەدات، گەشبینین ئەم دۆخە تێپەڕێنین و باشتر ببێت، ئێمە لە خەبات بەردەوام دەبین و ئەوەی پێی دەڵێن شكست نامان وەستێنێت، تەنیا حزبێك مەترسیی لەسەر نییە، مەترسی لەسەر گەلی كوردە و پێویستە یەك بگرین و گوتارێكمان هەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە.
ئاژانس: پارتی هەندێك بەرپرسی یەكێتیی بە كشانەوە لە كەركوك تۆمەتبار دەكات، ئەی بۆچی خۆی لە ناوچەكانی ژێر دەستی بەرگریی نەكرد؟
عەدنان كەركوكی: یەكێتیی خۆی ئیتیهامی بەشێك لە یەكێتیی دەكات بە كشانەوە، كشانەوە لە ناوچەكانی پارتی مناوەرەیەكی سیاسی بوو نەك عەسكەری و دەرئەنجامی باشیشی هەبوو، لە لایەكی ترەوە هێزێكی زەبەلاح هاتووەتە بەرامبەرت پشتت لێ گیراوە بۆ خەڵك بە كوشت بدرێت.
ئاژانس: سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی ڕزگاریی نیشتیمانی ڕەئی پارتی چییە؟
عەدنان كەركوكی: بە شێوەیەكی فەرمی ڕەتمان كردووهتەوە و ئەوە ناكرێت، دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات، قەتعییەن ڕازی نابین.
ئاژانس ئەی ئەگەر لایەنەكان هاودەنگ بوون لەسەر درووستكردنی ئەو حكومەتە پارتی چی دەكات؟
عەدنان كەركوكی: ئەوەش ناكرێت لەبەر ئەوەی لە دوو حاڵەتدا حكومەت هەڵدەوەشێتەوە، یان سەرۆكی حكومەت دەست لە كار بكێشێتەوە، ئەوەش ڕوو نادات، یان ئەوەتا بە دەنگی دوولەسەرسێی ئەندامانی پەرلەمان متمانە لە حكومەت وەربگیرێتەوە، ئەوەش بەبێ فراكسیۆنی پارتی دەنگ ناهێنێت.
ئاژانس: گۆڕان هەڕەشەی جووڵاندنی شەقام دەكات لە بەرامبەر ڕازینەبوونی دەسەڵاتی هەرێم بۆ درووستكردنی حكومەتی ڕزگاریی نیشتیمانی، پارتی هەڵوێستی چی دەبێت لە حاڵەتێكی وادا؟
عەدنان كەركوكی: ئەوە كارێكی درووست نییە، دۆخەكە خراپتر دەكات و هەموان زەرەرمەند دەبین.
ئاژانس: ئایا هەرێم چۆن دەچێتە گفتوگۆوە لەگەڵ بەغدا؟
عەدنان كەركوكی: حكومەتی هەرێم دەچێتە گفتوگۆوە لەگەڵ بەغدا، جگە لە گۆڕان سەرجەم لایەنەكانی تێدایە، دەتوانن بچنە گفتوگۆوە.
ئاژانس: یەكێتیی و پارتی ئامادەن ئەنجامی ڕیفراندۆم هەڵبوەشێننەوە و گفتوگۆی لە بارەوە نەكەن؟
عەدنان كەركوكی: هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆم لە دەستی یەكێتیی و پارتیدا نییە و خەڵك بڕیاری داوە، هیچ هێزێك نییە بتوانێت هەڵیبوەشێنێتەوە.
ئاژانس: ئێستا خەڵكی كوردستان نازانن چی بكەن، ئەم بارودۆخە چی لێ دێت، سەبارەت بە مووچە و گوزەرانی خەڵك هیچ شتێک ههیه؟
عەدنان كەركوكی: سەرۆكی حكومەت وتی ئەتوانین دابەشی بكەین و بەردەوام بین لە دابەشكردنی مووچه.
ئاژانس: حكومەت چۆن دەتوانێت بەردەوام بێت لە دابەشكردنی مووچە لە كاتێكدا داهاتی هەرێم كە نەوتی كەركوك بووە لە دهستی دەرهێنراوە؟
عەدنان كەركوكی: ئەوە ئیشی حكومەتە، دەبێت دابینی بكات، با ئێمە پێش ڕووداوەكان نەكەوین و با چاوەڕوان بین.