ئاژانس
نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت کە ئەو رێککەوتنەی هەرێمی کوردستان لە گەڵ کۆمپانیایی ڕوسنه‌فت کردویەتی بەزیانی هەرێم دەشکێتەوە.
ئاسۆ شێخ جه‌نگى، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له ڕوسیا با ئاژانسی وت”گرێبه‌ستى هه‌رێم و ڕوسنه‌فت ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى ڕوون نییه و نهێنییه، ته‌نیا به‌رپرسانى باڵاى حكومه‌ت ده‌یزانن، ڕوسنهفتیش زۆر جیاوازى نییه له‌گه‌ڵ قیادهكهى خۆمان، ئه‌و شتانه زۆربه‌ى شاراوه‌یه، زیاتر عیلاقه‌ى به به‌رتیله‌وه هه‌یه، دیاره حكومه‌تى عێراق ده‌زانێت و بۆیه داواى ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى كردووه، ڕوسیاش زه‌ره‌ر ده‌كات و حكومه‌تى هه‌رێمیش ده‌كه‌وێته ژێر قه‌رزى تره‌وه”
ئاسۆ شێخ جه‌نگى وتیشی”له میدیاكانى ڕوسیا وا بڵاو كراوه‌ته‌وه كه گرێبه‌سته‌كه كراوه به چوار ملیار دۆلار، حكومه‌تى هه‌رێم 2 ملیار دۆلارى وه‌رگرتووه، سبه‌ى ڕوسنهفتیش داوا ده‌كات پاره‌كه‌ى له حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ربگرێته‌وه، عێراقیش ئاماده نییه ئه‌و پاره‌یه بداته‌وه به ڕوسیا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته بارگرانى بۆ حكومه‌تى هه‌رێم و تووشى كێشه‌ى زۆر گه‌وره‌ى ئابوورى ده‌بینه‌وه، چونكه نه‌وتمان له ده‌ست نه‌ما و هه‌مووى لاى عێراق ده‌بێت نه‌ك حكومه‌تى هه‌رێم”