ئاژانس
هونەرمەند ئەیوب عەلی بە مەبەستی بەرهەمهێنانی ڤیدیۆکلیپێکی نوێی، گەڕاوەتەوە کوردستان و بە وتەی خۆشی بەرهەمێکی جیاواز دەبێت.
ئەیوب عەلی بە ״ئاژانس״ی وت: ״نوێترین بەرهەمم ڤیدیۆ کلیپێکە بە ناوی (ڕێژنە) کە لە ئاوازی ئومێد جەمالە و هۆنراوەی ئەحمەد محەمەدە، هاوکات ئەفشین شوکری کاری دابەشکردنی موزیکی بۆ کردووە و REC پڕۆدەکشن کاری بەرهەمهێنانی کلیپەکەی لە ئەستۆ گرتووە״
ئەیوب عەلی وتیشی״״هۆنراوەی بەرهەمەکە خۆشەویستییە و لەشاری دهۆک کاری وێنەگرتنیمان بۆ ئەنجام داوە، هەوڵم داوە کارێکی جیاواز و باش ئەنجام بدەم، بەو هیوایەی بتوانم لە زووترین کاتدا بڵاوی بکەمەوە״
ئەیوب عەلی لە ساڵی ١٩٧٣ لە دایک بووە و لەساڵی ١٩٩٣وە دەستی کردووە بەکاری هونەری و ئێستاش لە وڵاتی بەریتانیا ژیان بەسەردەبات، دوایین کاری هونەریشی ڤیدیۆ کلیپێک بوو بەناوی (یاران) کە ساڵی ڕابردوو بڵاوی کردەوە.