ئاژانس
ئاسایشی سلێمانی ئاشكرای ده‌كات كه 3 كه‌سیان به تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركردووه‌و كه سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ن.
ئاسایشی سلێمانی ڕایگه‌یاندوه كه”ئەمڕۆ (دووشەممە 10/10) هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی بەبڕیاری دادوەر توانیویانە لە گەڕەكی ئاشتی شاری سلێمانی سێ كەس بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبیل دەستگیربكەن”
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایش‌دا هاتوه”ئەو سێ كەسە ئۆتومبێلێكی جۆری ئۆپڵ ڤیكتراــی ژمارە 11537یان لە شاری هەڵەبجە دزیوە، دواتر هێناویانەتە شاری سلێمانی بە مەبەستی فرۆشتنی، پاشان ئۆتۆمبێلەكە دەستی بەسەرداگیرا و سێ كەسەكە رێكاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر”
سێ تۆمه‌تباره‌كه خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ن و تەمەنیان لەنێوان 16 بۆ 26 ساڵدایە و یەكێكیان چایچییە و لەدایكبووی ساڵی 1989 دووەمیان لەدایكبووی 2000 و بێكارە، ئەوەی دیكەشیان لەدایكبووی 1997ـو كاسبكارە.