ئاژانس
په‌رله‌مانتارێكی گۆران له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه بانكی كوردستان له گۆڕینه‌وه‌ی دراودا مانگانه ٤٣ ملیۆن دۆلار له حكومه‌ت قازانج ده‌كات.
عه‌لی حه‌مه ساڵح په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند”بانكی كوردستان كه بانكێكی كه‌رتی تایبه‌ته‌و به بانكێكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت، له مانگیکدا ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ حکومه‌ت به ١١٧ هه‌زار دینار بۆ ١٠٠ دۆلار گۆڕیوه‌ته‌وه‌و له بازاری ڕه‌ش خۆی به ١٣٠ هه‌زار دیناری ده‌دات”
عه‌لی حه‌مه ساڵح وتیشی” ته‌نیا له گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌م بڕه پاره‌دا بۆ مانگێک ٤٣ ملیۆن دۆلاری ده‌ستکه‌وت كه ته‌نیا ئه‌م پاره گرفتی موچه‌ی مامۆستای پێچاره‌سه‌ر ده‌بێت”