وەرگێڕانی ئاژانس
فیۆنا بێنسۆن، شاعیری ٤١ ساڵەی ئینگلیز و یەکێک لە براوەکانی خەڵاتی تی ئێس ئیلیۆت، بووە براوەی خەڵاتی هەزار پاوەندیی فۆروەرد.
ڕۆژنامەی گاردیان بڵاوی کردووەتەوە؛ دووەمین کۆمەڵەشیعری فیۆنا بێنسۆن بە ناوی «سەرگێژی و ڕۆح» سەرکەوتوو بوو لە پاڵاوتنەکانی ئیلیا کۆمینسکی و ڤیدیان ڕاڤینتیرەن و توانی بەو هۆیەوە خەڵاتی شیعری فۆروەرد بۆ ساڵی ٢٠١٩ بە دەست بهێنێت.
شەهیدە باری، سەرۆکی دەستەی دادوەران دەربارەی «سەرگێژی و ڕۆح» وتی: شیعرەکانی سەرگێژی و ڕۆح، بە بێ بەرنامەڕێژی نووسراون. جاری وایە شتگەل بە مێشکمدا دێن کە خۆشمناوێن، بەڵام ناتوانم لە مێشکمدا وەدەریان بنێم.
ئەڵبەتە یەکەمین جار نییە کە بێنسۆن لە خەڵاتی شیعری فۆروەرددا ئامادەیی هەیە، جگە لە ئەمە، ساڵی ٢٠١٨یش لە نێوان پاڵێوراوەکانی کۆتایی باشترین شیعر و هەروەها لە ساڵی ٢٠١٥ لە نێوان براوەکاندا یەکەمین-کۆمەڵە-شیعری نووسەر بوونی هەبوو.
هەروەها بە دەر لەمە، ستیڤن سکستۆن، بە کۆمەڵەشیعری «ئەگەر گشت دونیا و عەشق لاو بوو» سەرکەوتوو بوو بە بردنەوەی خەڵاتی ٥ هەزار پاوەندیی یەکەمین-کۆمەڵە-شیعر. ئەو کۆمەڵە شیعرە ئەوە نیشان دەدات کە چۆن شاعیر دوای مەرگی دایکی، پەنا دەباتە بەر یاریییە ڤیدیۆییەکان، تا خەمی دایکی لە بیر بکات.
پەروانە فەیاز، شاعیری ئەفغانییش بە شیعری «چل ناو» براوەی تاک-شیعری خەڵاتی فۆروەردی ساڵی ٢٠١٩ بوو. چل ناو چیرۆکی چل ژنە کە باز بەسەر بەردێکدا دەدەن تا پارێزگاری لە شکۆی خۆیان بکەن. فەیاز لە سای ٢٠١٠ـەوە دەستی کردووە بە نووسینی شیعر.
دەستەی دادوەران بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئەمساڵ ٢٠٤ کۆمەڵەشیعر و ١٨٣ شیعریان خوێندووەتەوە. باری وتی هەموو ئەم کۆمەڵەشیعرانە و شیعرانە کەمەندکێش بوون. من ئەوانی دیکە لە ئەندامانی دەستەی دادوەران شانازی دەکەین، ئەم براوانەمان هەیە. ئەم شاعیرانە بە زمانەکەیان ئێمەیان خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە.
خەڵاتی ئەدەبیی فۆروەرد بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩١ بە ئامانجی ناساندن و هاندانی خوێنەران بۆ شیعر-خوێندنەوە و ناساندنی قەڵەمی نوێی شیعر لە بەریتانیا و ئێرلەندا دامەزرا کە ساڵانە سێ براوەی سێ بەش «باشترین کۆمەڵەشیعر، باشترین پارچە شیعر و باشترین یەکەمین-کتێبی شیعر» بۆ خوێنەران دیاری دەکرێن. لە براوەکانی پێشووی شیعری فۆروەردیش، دەتوانین کلۆدیا ڕانکینە، تێد هیوز، سایمۆن ئەرمیتاج و کارۆل ئان دافی ببینین.