عەتا كەریم
د.به‌رهه‌م ساڵح، به كۆده‌نگی لایه‌نه عیراقییه‌كان و له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كڕیزی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان بووه سێیه‌م سه‌رۆككۆماری عیراق، ئه‌ویش به 219 ده‌نگ به‌سه‌ر ڕكابه‌ره كورده‌كه‌ی دیكه بۆ ئه‌و پۆسته سه‌ركه‌وت! كه به‌شێكی سه‌ركه‌وتنی د.به‌رهه‌م بۆ به‌رهه‌می (نه‌خێری) یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێشمه‌رجه‌كانی پارتی كه بۆ كشاندنه‌وه‌ی كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ ئه‌و پۆسته خستیه‌ڕوو.
فواد حسێنی كاندیدی خودی مه‌سعود بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڕی دوومی كێبڕكێی كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان 22 ده‌نگی هێنا، بۆیه ئه‌م شكسته، بارزانی و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی و پارتیشی وه‌ك هێزی سیاسیی توڕه كرد، وه‌ك كاردانه‌وه‌ی خێراش له جیاتی ״پیرۆزبایی״ هه‌ره‌شه‌ی ״قه‌بوڵ״ نه‌كردنیان ئاراسته‌ی كاندیده براوه‌كه و یه‌كێتی كرد!.
گوتاری پارتی و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی بۆ ئه‌م ڕووداوه، زیاتر كاردانه‌وه‌ی دۆڕانی كێبڕكێیه‌كه و گه‌رانه‌وه‌ی به‌ربژێره‌كه‌ی بارزانی و وه‌فده‌كه‌ی بوو به ده‌ستبه‌تاڵییه‌وه بۆ هه‌ولێر!، كاردانه‌وه‌كانیش وه‌ك ئه‌گه‌ری دوای ئه‌و ڕووداوه پێده‌چێت توندتر و ئاڵوزتربن به‌تایبه‌ت له نێوان یه‌كێتی و پارتی، به‌و پێیه‌ی هێشتا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 30 ئهیلوول بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ڕانهگهینراون و ڕێژه‌ی 15% ماوه بۆ ئه‌نجامی كۆتایی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی 1045 سكاڵاش ته‌ته‌ڵه نه‌كراون، كه ده‌شێت بكرێنه بارمته و كارتی فشار بۆ گۆڕینی ئه‌نجامه‌كان، سه‌رباریش سه‌رجه‌م هێزه‌كان جگه له پارتی به‌و ئه‌نجامه ڕازیی نین!.
ئه‌وه‌ی له باره‌ی هه‌نجه‌تی سیاسیی پارتی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه ده‌یخاته‌ڕوو، ههنجهتێكی زۆر لاواز و متمانهپێنهكراوه كه گوایه ״یه‌كێتی به‌و هه‌نگاوه‌ی یه‌كریزی نێوماڵی كورد و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تێكداوه״، به‌ڵام له واقیعدا شتێك نه‌بوو به‌ناوی یه‌كریزی چ وه‌ك هێزه سیاسییه‌كان و چ وه‌ك لایه‌نه سیاسییه‌كان و به‌تایبه‌تتریش نێوانی یه‌كێتی و پارتی و هه‌روه‌ها سه‌ردانی وه‌فدی تاكلایه‌نه‌ی هه‌ردوولا بۆ به‌غدا له دوای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 12 ئایار بۆ خولی چواره‌می نوێنه‌رانی عیراق و هه‌روه‌ها دانانی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی نوێنه‌رانی عیراق له‌لایه‌ن پارتییه‌وه، له هه‌ناوی په‌رتبوونی نێوان هێزه سیاسییه‌كان و نێوماڵی كورده‌وه هاتوون!!، بۆیه گه‌ر باك بۆ مێژووی لێكترازاوی نێوماڵی سیاسیی كورد بكه‌ین، ئه‌وا ئه‌م ماڵه سیاسییه له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان له 2013ه‌وه ترازا كه پێنج هێزی سیاسیی به یه‌كێتیشه‌وه بابه‌تی هه‌مواری پرۆژه‌یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان به وروژاندن و شه‌قبوونی ماڵه سیاسییه‌كه زیاتر بوو!
جیاله‌وه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له 19/8/2015 و شكستی كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی بۆ پرسی كورسیه‌كه‌ی بارزانی ده‌ستپێكی ڕاسته‌قینه‌ی لێكترازانی ماڵی سیاسیی هێزه كوردستانییه‌كان بوو كه سهریهاویشت بۆ داخستنی په‌رله‌مانی كوردستان به بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسیی پ.د.ك كه خودی بارزانی سه‌رپه‌رشتی كرد، له‌ودیو دێگه‌ڵه‌وه د.یوسف موحه‌ممه‌د و 25 په‌رله‌مانتار و 4 وه‌زیری گۆڕان ڕێگه‌یان پێنه‌درا بچنه‌وه هه‌ولێر.
ئه‌م لێكترازانه له نێوان پارتی و گۆڕان، دواتر یه‌كێتی و گۆڕان، دوایئه‌ویش پارتی نێوانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش تێكدا و ״ ڕیفراندۆمه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلولیش بهلێكترازاوییهوه كرا و كاردانه‌وه‌كانیش له‌دوای 16/ی ئۆكتۆبه‌ر جارێكی دیكه نێوانی لایه‌نه‌كانی ترازاوتر كرد! بۆیه دیسانه‌وه كورد به دۆخه‌وه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد و سه‌ردان و گفتۆگۆكانیش له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته باڵاكان هه‌ر به لێكترازاوی بوو، بۆیه بیانووی تێكدان و لێكترازانی نێوماڵی كورد پهڵپێكی هێنده لاوازه كه قبوڵكردنی بههزرا ناچێت!! له‌كاتێكدا ئه‌م هێزه سیاسییه كاندیدی بۆ پۆسته‌كه هه‌بووه!
ئێستا كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی له كۆشكی سه‌لام داده‌نیشێت، به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كورد ده‌كات، ئهركهكهیشی ئاسان نابێت و ژماره‌ی پشتیوانی هێزه عیراقییه‌كانی زیاتره به به‌راورد به هێزه كوردستانییه‌كان، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی یه‌كریزی هێزه سیاسییه‌كان به‌یان ناكات، كه پێویسته كورد له به‌غدا به‌هێز بێت، تاوه‌كو ئه‌و شه‌ڕه یاساییانه بكات بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌نگی كورد و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی له دهستدراوهكانی لێكه‌وته‌ی ڕیفراندۆمه‌كه، بۆیه له پێش هه‌موو هێزه‌كانی دیكه‌وه یه‌كێتی ده‌بێت پشتیوانی سه‌رۆك كۆماره‌كه‌ی بكات، به‌و پێیه‌ی سه‌ركه‌وتن و شكستی به‌رهه‌م ساڵح به‌ر خۆی بۆ یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌دوای سه‌ركه‌وتنی كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی كێبڕكێكه‌ی نوێنه‌رانی عیراق كه به‌هه‌ڵبژاردن بوو، به‌ڵام گوتاری، ئاشكرا‌و نهێنی پارتی، وای نیشان ده‌ده‌نه‌وه، كه ئه‌م پۆسته ته‌شریفاتیه‌و هیچ ده‌سه‌ڵات و كاریگه‌رییه‌كی نییه، ئه‌دی ئه‌م شه‌ڕه سیاسییه له پێناوی چیدایه، كه ناوماڵی كوردی پێ ترازاوه و به‌های نییه!! یان ئه‌گه‌ر سه‌نگی نییه بۆ چی به‌سه‌نگی بارزانی گه‌وره و بچوكه‌وه شه‌ڕی به‌رهه‌م ساڵح له كۆشكی سه‌لام ئه‌كه‌ن و بایكۆتی سه‌لامی كوردانه‌شی لێ ئه‌كه‌ن!
وانه‌ی سیاسیی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی بردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح زۆرن، له‌وانه گه‌مه‌ی براوه‌ی نیو تاڵهبانییهكانه له پڕكێشمهكێشمی به‌غدا و دۆراندنی پارتیشه له پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا كه نه‌توانی ته‌زویری تێدا بكات! هه‌روه‌ها زۆرجار نه‌خێری هێزێكی سیاسیی ده‌ستكه‌وتی زۆرگهوهرهتری هه‌یه كه به به‌ڵی به‌ده‌ستناهێنرێن! ئه‌وه‌ش گرنگه كه سه‌رۆك كۆماری نوێ له ته‌ڵه و قۆڵبادانی هێزی سیاسیی كوردستانی گه‌یشتوه و وه‌كخۆیان بیان ناسێت، له‌پێناوی یهكریزیشدا له پۆستی باڵاوه سه‌لامی ئاشتی بكات، كه به‌زۆر كه‌س و هێز ناكرێت، جگه له به‌هێزه‌كان، كه پێچه‌وانه‌ی بوغزاندنی سیاسییه كه بێهێزه‌كان ده‌یزانن.