ده‌ست بۆ پۆسته‌كان ده‌به‌ن و چالاكیی ژێر په‌رده ئه‌نجام ده‌ده‌ن
ئاژانس – تایبه‌ت
وتنه‌وه‌ی درووشمی پاڵپشتیی حزبی به‌عس له دوایین خۆپیشاندانی عه‌ره‌به سوننه‌كانی كه‌ركوك هه‌ر له خۆوه نه‌بوو، ئه‌وه ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی ئه‌و حزبه له نهێنییه‌وه پێی ناوه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیدار كه ئاشكرابوونیەتی.
له 20ی ته‌ممووزی ئه‌مساڵ، كۆنفرانسێكی فراوان ڕێك خرا له ژێر درووشمی (ئازادكردنی بێتاوانه‌كان بنه‌مای دادپه‌روه‌ری و پێكه‌وه‌ژیانه) به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمێك له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كوڕه‌كانیان له 16 ساڵی ڕابردوودا له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر كراون.
كۆنفرانسه‌كه به سه‌رپه‌رشتیی ڕاسته‌وخۆی ته‌حریر عوبێدی ڕێك خرابوو كه به‌رپرسی نووسینگه‌ی كه‌ركوكی حزبی حه‌ل –ی عه‌ره‌بییه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت كه نه‌یویست ناوی بڵاو بكرێته‌وه به «ئاژانس»ی وت: «ته‌حریر ژنه پارێزه‌رێكه و چه‌ند ساڵێكه هه‌وڵ ده‌دات له گۆڕه‌پانی سیاسیی كه‌ركوكدا شوێنپێی خۆی بكاته‌وه و دوو جاریش كاندید بووه بۆ پەرلەمانی عێراق، به‌ڵام ده‌نگی به ده‌ست نه‌هێناوە و كچی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن كاكه‌یه كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك تاوه‌كو پێش ڕووخانی ڕژێمی حزبی به‌عس، به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی ئه‌و حزبه بووه له كه‌ركوك.»
باوكی ته‌حریر عوبێدی، له دوای ڕووخانی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن، سه‌رپه‌رشتیی دامه‌زراندن و ڕێكخستنه‌وه‌ی حزبی به‌عسی کردووە و له‌و ڕێگەیهشهوه سوودی له چه‌كداره‌كانی فیدائیی سه‌دام و عه‌ره‌بی ناوچه‌كه بینیوه كه زیاتر له جارێك ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق ئه‌وه‌یان خستووه‌ته ڕوو كه ناوبراو به‌رپرسی ئاماده‌كردنی چه‌كداره بۆ گرووپی نه‌قشبه‌ندی و حزبی عه‌وده و ده‌ستیشی له ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆریی نه‌وتی كه‌ركوكدا هه‌یه.
ڕاپۆرته‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری وایان كرد له ساڵی 2005 حكومه‌تی عێراق 200 هه‌زار دۆلار وه‌كو خه‌ڵات دیاری بكات بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری بدات تاوه‌كو بتوانن ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن كاكه ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئه‌وه یه‌كه‌م جاره پاشماوه‌كانی حزبی به‌عس به‌و جۆره له كه‌ركوكدا چالاكی بكه‌ن له پاش ساڵی 2003ـه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی «ئاژانس»، ته‌حریر عوبێدی پلاندارێژه‌ری خۆپیشاندانه‌كه‌ی 12ی ته‌ممووز بووه بۆ دژایه‌تیكردنی دانانی كوردێك له پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكدا، ڕێكخستنه‌كانی به‌عسیش به ئاشكرا پشتگیری‌یان له هه‌وڵه‌كه‌ی كردووه تاوه‌كو سه‌ركه‌وتوو بێت و به‌شداریكردنی بەشێک هۆزی شمه‌ر و چه‌ندین كه‌سی ئه‌و حزبه‌ش له ژێر ناوی چالاكوان و هوتافكێشان و ستایشكردنی حزبی به‌عس له دژی كورد ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه بوو.
به پێی چه‌ند نووسراوێكی حزبی به‌عسیش كه ده‌ستی «ئاژانس» كه‌وتووه و مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2013 ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌عس نووسراوی ئاڕاسته‌ی ڕێكخستنه‌كانی خۆی كردووه تاوه‌كو هه‌وڵ بده‌ن له ڕێگه‌ی هاندانی هاووڵاتییان و ڕێكخستنی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌وه حكومه‌تی ئێستای عێراق بڕووخێنن و پشتگیری له كاری گرووپه تووندڕهوهكانیش بكه‌ن كه ئه‌وان به جیهادی ناویان بردووه.
به‌م دواییه به‌شێك له كۆنه به‌عسییه‌كان له كه‌ركوك ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه و چالاكییان ده‌ست پێ كردووه و پۆستی هه‌ستیاریان پێ دراوه له سایه‌ی نه‌بوونی پارێزگارێكی كورد و به‌رده‌وامبوونی ڕاكان جبووری له‌و پۆسته‌دا كه دیاترین ئه‌و كه‌سانه بریتین له یونس جبووری، ناسراو به ئه‌بو ته‌حسین به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی مولته‌قا، عیزه‌دین محه‌مه‌دی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌عسه و پێشتر كارمه‌ندی كۆمیسیۆن بووه، له هه‌وڵدایه له‌گه‌ڵ پارێزگار و وه‌زیری ڕۆشنبیریدا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكخراوێكی ڕۆشنبیریی ئه‌ده‌بی بكاته‌وه به مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی هونه‌ریی كه‌ركوك، عه‌لی حه‌واس پلانداڕێژه‌ری دووباره ته‌عریبكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌رگه‌ڕان، حامد زوهێری ئه‌فسه‌رێكی باڵای ڕژێمی به‌عس بووه كه ئێستا ڕاوێژكاری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوكه.
ئاوات محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به «ئاژانس»ی ڕاگه‌یاند: ئیداره‌ی ئێستا و ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدان باكگراوندی به‌عسییان هه‌یه چونكه ساڵانێكی زۆر ژیان و كار و به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه‌دا بووه بۆیه ئه‌سته‌مه له حه‌ویجه عه‌ره‌بێك هه‌بێت له سه‌رده‌می به‌عسدا بێلایه‌ن بووبێت.»
وتیشی: «مه‌ترسیی گه‌یشتنی ئه‌م هزره به ده‌سه‌ڵات له كه‌ركوكدا هه‌یه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م شێوه بمێنێی ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی كورد ده‌دات، چونكه به نه‌یاری سیاسی ده‌یزانێت ئه‌مه‌ش سروشتی ململانێی نه‌ته‌وه‌یی و تائیفییه.»
له ئێستادا مه‌ترسیی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عس وه‌ك بیروباوه‌ڕ و ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ش كه نوێنه‌ری ئه‌و حزبه بوون له كاتی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حزبه‌دا له كه‌ركوك مه‌ترسی له‌سه‌ر كورد و شیعه درووست كردووه له‌و شاره كه هه‌ردووكیان قوربانیی ده‌ستی ئه‌و ڕژێمه بوون.
بورهان حاجی سلێمان، چاوێری سیاسی به «ئاژانس»ی وت: «پێویسته بزانین به‌عس وه‌كو هزر له مێشكی زۆربه‌ی تاكێكی عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراقدایه، له ئێستاشدا به سوودوه‌رگرتن له‌م دۆخه‌ی ئێستا كاراكته‌ره‌كانی به‌عس به شێوه‌ی جیاواز دێنه‌وه گۆڕه‌پانه‌كه.»
وتیشی: «كاتێك ئه‌و كاراكته‌رانه‌ی به‌عس گه‌ڕاونه‌ته‌وه گۆڕه‌پانه‌كه و چالاكی ده‌كه‌ن، یاسایه‌ك هه‌یه سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی به‌عس به‌ڵام له كه‌ركوك له سایه‌ی ئه‌م ئیداره‌یه‌دا نه‌وه‌ك كاری پێ نه‌كراوه به‌ڵكوو ده‌رفه‌ت ڕه‌خساوه و ڕێگە خۆش کراوه له به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عس و هزری به‌عس بۆ ده‌سه‌ڵات.»