نه هۆڵی هه‌یه و نه به ئاشكرا پیاده ده‌كرێت
ئاژانس
زۆریی كێشه‌كان وای كردووه به‌شێك له دانیشتوانی به‌غدای پایته‌خت په‌نا بۆ وه‌رزشی یۆگا به‌رن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ده‌روونیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پیاده‌كردنی ئه‌و وه‌رزشه به ئاشكرا تابۆیه و به نهێنی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆڵێكی ڕه‌سمیی هه‌بێت تا خوازیارانی تیایدا كۆ ببنه‌وه.
یۆگا وه‌رزشێكی به بنه‌چه هیندییه و كار له‌سه‌ر وه‌رزشی ڕۆح و جه‌سته ده‌كات، كه له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان په‌یڕه‌وكه‌رانی هه‌یه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له گوشاری ده‌روونیی.
به پێی به‌دواداچوونێكی ״ئاژانس״، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌غدا ویستیان بۆ وه‌رزشی یۆگا هەیه له ڕه‌گه‌زی مێیینه‌ن كه توانای چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان كه‌متره له پیاوان.
عه‌لیا مسته‌فا یه‌كێكه له‌و ژنه بهغداییانهی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری سه‌باره‌ت به وه‌رزشی یۆگا له‌بری كردنه‌وه‌ی هۆڵێك بۆی په‌یجێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك داناوه به ناوی ״یۆگا له به‌غدا״.
عه‌لیای ته‌مه‌ن 35 ساڵ به ״ئاژانس״ی وت: ״زۆر جار ڕووبه‌ڕووی گوشار و هه‌ڕه‌شه بوومه‌ته‌وه و چه‌ندین نامه‌ی ڕقلێبوونه‌وه‌م پێ گه‌یشتووه به هۆی یۆگاوه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م وه‌رزشه به ڕه‌سمی قه‌ده‌غه نییه، به‌ڵام فێربوونی كارێكی ئه‌سته‌مه״.
خراپیی دۆخی ئه‌منی و باڵاده‌ستبوونی گرووپه چه‌كداره تووندڕه‌وه‌كان وای كردووه ڕێگرییه‌كان بۆ ئه‌و جۆره وه‌رزشه زۆر بێت كه به‌شێكیان پێیان وایه پێچه‌وانه‌ی دابوونهرینی ئایینی ئیسلامه كه زۆربه‌ی عێراقییه‌كان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن.
عه‌لیا ده‌ڵێت: ״هه‌رچه‌نده یۆگا وه‌رزشێكی نوێیه له عێراق، به‌ڵام زۆرێك له خانمان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن״.
زۆربه‌ی بهغداییهكان له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه زانیاری له‌سه‌ر وه‌رزشی یۆگا وه‌رده‌گرن.
״ئه‌كادیمیای یۆگای عێراقی״ یه‌كێكه له‌و په‌یجانه‌ی كه به‌شێك له هاووڵاتییانی به‌غدا له ڕێگه‌یه‌وه شێوازه‌كانی وه‌رزشی یۆگای لێوه فێر ده‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمێنتی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره وه‌رزشه‌یان بۆ ده‌چێت.
نبراس ئه‌حمه‌د، كه خانمه ئه‌ندازیارێكه و ماوه‌ی سێ مانگه خووی داوه‌ته یۆگا، بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״ئه‌و وه‌رزشه باری ده‌روونیم باشتر ده‌كات و ئه‌و خه‌مانه‌م له‌سه‌ر كه‌م ده‌كاته‌وه كه ڕۆژانه له‌سه‌رم كه‌ڵه‌كه ده‌بن، به‌ڵام ئه‌سته‌مه بۆ ئێمه بۆ پیاده‌كردنی یۆگا بچنه ده‌ره‌وه‌ی ماڵ له‌به‌ر تانه و ته‌شه‌ری كۆمه‌ڵگە״.
له ئێستادا به‌شێك له ڕاهێنه‌رانی ئه‌و وه‌رزشه سه‌رگه‌رمی ئه‌وه‌ن كه به‌ربه‌سته‌كان بشكێنن و هۆڵی تایبه‌ت به‌و وه‌رزشه بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوازیارانی سه‌ردانیان بكه‌ن.
عه‌لی كفلاوی، یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه‌ی به‌غدا كه سه‌رگه‌رمی كردنه‌وه‌ی هۆڵێكی تایبه‌تی یۆگایه له پاش ئه‌وه‌ی ڕێكخراوێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌و جۆره وه‌رزشانه درووست كردووه، ئه‌و به ״ئاژانس״ی وت: ״ڕێكخراوێكی تایبەتمان درووست كردووه بۆ سه‌رجەم وه‌رزشه‌كان له زۆربه‌ی شاره‌كاندا كه یه‌کێكیان وه‌رزشی یۆگایه و به‌شێك له كاره‌كانیشمان پیاده‌كردنی ئه‌و وه‌رزشه‌یه كه پێیان وایه ده‌بێته مایه‌ی ته‌ندروستیی له‌ش و ئارامیی ده‌روون و زیادبوونی زیره‌كی و وردبوونه‌وه״.
ئه‌وه‌ی بۆ پیاوانی ئایینی له به‌غدا له‌سه‌ر یۆگا تابۆ و قه‌ده‌غه‌یه ته‌نها سه‌رچاوه‌ی وه‌رزشه‌كه نییه، به‌ڵكوو ئه‌گه‌ری تێكه‌ڵبوونی كچان و كوڕانه له هۆڵه‌كانی تایبه‌ت به‌و وه‌رزشه ئه‌گه‌ر بكرێنه‌وه.
حسێن موسه‌وی، كه‌سایه‌تیی ئایینیی شیعه‌ی به‌غدا به ״ئاژانس״ی وت: ״هه‌ر چالاكییه‌كی وه‌رزشی كه ببێته هۆی تێكه‌ڵبوونی كچان و كوڕان پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ئایینی ئیسلامه، به‌ڵام كچان ده‌توانن له هۆڵێكی تایبه‌ت به خۆیان ئه‌و وه‌رزشه بكه‌ن به مه‌رجێك ڕاهێنهرهكهشیان هه‌ر له ڕه‌گه‌زی خۆیان بێت״.