ڕیفراندۆم گه‌وره‌ترین تێكشکان بوو له دوای 1974ـەوە
ئاژانس: شیروان محه‌مه‌د ئه‌مین
به‌هادین نووری سكرتێری پێشووتری حزبی شیووعیی عێراق له نێوان ساڵانی 1949 بۆ 1953؛ جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه باشتر وایه دوو سه‌رچاوه‌ی حوكم له هەرێمی كوردستاندا نهمنێێت و ده‌سه‌ڵات له ده‌ست په‌رله‌ماندا بێت، ده‌شڵێت: ״ڕیفراندۆم گه‌وره‌ترین تێكشکان بوو له دوای 1974ـەوە.״
به‌هادین نووری له چاوپێكه‌وتنێكی ״ئاژانس״دا باس له په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ند و پرسی ڕیفراندۆم و كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات و ده‌ڵێت: ״وه‌زیره‌كانی شیووعی له‌نێو حكومه‌تی به‌عسدا ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بوو، به‌ڵام پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بوون.״
ئاژانس: سه‌ره‌تا لهوهوە ده‌ست پێ ده‌كه‌ین كه ئایینده‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟
به‌هادین نووری: دۆخێكی پڕ له ئاڵۆزی و كێشه‌یه، ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و ئاڵۆزی چووه، به تایبه‌ت كه مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆم به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سعود بارزانی هێنرایه پێشه‌وه، ئه‌مه‌ش له پاش تێكشكاندنی 1974 گه‌وره‌ترین تێك‌شكان بوو بۆ بزووتنه‌وه‌ی كوردی له مێژووی خۆیدا.
ئاژانس: پێت وایه پارته كوردییه‌كان له پاش هه‌ڵبژاردن ناچار ده‌بن له یه‌كتری نزیك ببنه‌وه، ئایا ئه‌وه ڕوو ده‌دات؟
به‌هادین نووری: زه‌حمه‌ته، هه‌ر چه‌نده له وڵاتێكدا كه‌مێك دیموكراسی هه‌بێت ئاساییه ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات هه‌ر جاره‌و یه‌كێكیان له به‌ره‌یه‌كدا بێت، چونكه ته‌واوكاری یه‌كترن، ته‌نها له ڕووی سیاسییه‌وه پێكه‌وه ناگونجێن، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌سه‌ر هه‌مان بیرۆكه‌ی ئێستایان بجووڵێنه‌وه و سیاسه‌ت بكه‌ن، ئه‌وا له یه‌كتری نزیك نابنه‌وه. له حاڵه‌تی كاره‌ساتی سروشتی‌دا یان جه‌نگدا نه‌بێت حه‌ز ناكه‌م وه‌ك ڕێكکه‌وتنه‌كانی ڕابردوو له كوردستان ئه‌و لایه‌نانه یه‌ك بگرن، چونكه له‌سه‌ر حسابی گه‌ل بۆ به‌شكردنی هه‌ریسه‌كه ڕێك ده‌كه‌ون.
ئاژانس: به لاته‌وه باشه كورد بایكۆتی به‌غدا بكات و نه‌گه‌ڕێته‌وه؟
به‌هادین نووری: كورد نا‌توانیت سه‌ربه‌خۆ بێت، كێشه‌ی كورد مێژوویه‌كی سه‌دان ساڵه‌یه، به چوار پارچه‌بوونی كورد هۆكاری بنه‌ڕه‌تیی كێشه‌كانه، كوردی عێراق له ساڵی 1961 كه وه‌ختی نه‌بوو چه‌ك هه‌ڵبگرێت و قوربانییه‌كی بێشوماری دا، وێرانكارییه‌كی زۆری به‌سه‌ردا هات و ئه‌نجامه‌كه‌ی گه‌یشته ئه‌نفالی 1988، له‌گه‌ڵ كۆتایی شه‌ڕی ئێران و عێراق ته‌سفییه‌ی هێزی چه‌كداری كورد كرا و خه‌باتی چه‌كداری كۆتایی هات، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه شه‌ڕی كه‌نداو یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ كورد كه بووه نیمچه‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ، ئه‌گه‌ر حكومڕانی و سیاسیی دڵسۆز حكومڕانییان بكردایه ئه‌و ماوه‌یه هه‌لێكی میژووی بوو كه خۆی درووست بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتیی كردییان ته‌نها وێرانكاری بوو، ڕزگاربوونمان له سه‌دام حسین، به هۆی شه‌ڕی كه‌نداو بوو نه‌ك خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی كورد، چونكه له ڕووی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌ما و دژه‌فڕین و هێرشكردنه سه‌ر كوردی لێ قه‌ده‌غه كرا، ئه‌وه‌ش بوو به فرسه‌تی ڕاپه‌ڕین، دواتر له 1993-1997 شه‌ڕی براكوژی ڕووی دا، ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌هاته ده‌ست حكومڕانان له كوشتنی لاوه‌كانی كوردستان به‌كاریان ده‌هێنا.
ئاژانس: سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد سیاسه‌تمه‌داری عه‌ره‌بی عێراقییان له خه‌ڵك كردووه به دوژمن ئه‌م لۆژیكه بۆچوونێكی ڕاسته؟
به‌هادین نووری: یه‌كێتیی به‌رامبه‌ر به عه‌ره‌ب هه‌ڵسوكه‌وتی درووست و هێمنتر بوو، له‌گه‌ڵ گفتوگۆ بوو، تا جه‌لال تاڵه‌بانی له ژیاندابوو هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به عه‌ره‌ب باش و دادپه‌روه‌رانه بوو، ئه‌یزانی چۆن بجوڵێته‌وه، به‌ڵام برایانی پارتی به مه‌لا مسته‌فا و باڵی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی 1961 بوون، كه مه‌سعود بارزانی دواتر خۆشی له نووسینه‌كانیدا ده‌ڵێت هه‌ڵه بووین ئه‌و شه‌ڕه‌مان كرد، هه‌ر ڕۆژه‌و هه‌ڵوێستێكی گۆڕاویان له دژی عێراق هه‌بووه، له پێش ڕیفراندۆم دژ و ناته‌با بوون، له دوای ڕیفراندۆم هه‌ندێكیان زیاد له پێویست به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی عێراق هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییان شل بوو، هه‌ڵوێستی قه‌ومی توندڕه‌و له هه‌موو بارودۆخێكدا هه‌ڵه‌یه و زیانی زۆره بۆ كورد، كورد به شه‌ڕ ناتوانێت داخوازی و سه‌ربه‌خۆیی جێبه‌جێ بكات، مه‌گه‌ر بارودۆخێك ڕوو بدات كه ئیستا له ئارادا نییه، بۆیه له ئێستادا ته‌نها له ڕێگه‌ی ئاشتییه‌وه ده‌توانین كار بكه‌ین، ده‌بێت قبوڵی پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب بكه‌ین، تاكو دۆخی دیموكراسی دێته ئاراوه.
ئاژانس: هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان هاوكێشه‌ی سیاسی ده‌گۆڕدرێت؟
به‌هادین نووری: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی خاوێن بێت هاوكێشه‌كان ده‌گۆڕێت، له ڕۆژانی ڕابردوو بڵاو كرایه‌وه كه پارتی 900 هه‌زار ده‌نگی ته‌زویری ئاماده كردووه، ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی به به‌ڵگه‌وه ئه‌وه ڕه‌ت بكاته‌وه، قه‌ناعه‌تم وایه كه یه‌كێتیی و پارتی ناتوانن ببنه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ، ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت به هێزی یه‌كه‌م.
ئاژانس: ئۆپۆزسیۆنی ئێستا توانای به‌ڕێوه‌بردنیان هه‌یه كه هێشتا ناكۆكی له نێوانیاندا هه‌یه؟
به‌هادین نووری: ئۆپۆزسیۆن په‌ڕپووت و ناڕێكن، گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ خوا غه‌زه‌بی لێ‌گرتوون و سه‌ری لێشێواندوون وه‌ك دوژمن به‌ربوونه‌ته سه‌روچاوی یه‌كتری و خه‌ریكی شهڕهدهنوكن، گه‌ر بیانه‌وێت بگه‌ن به ده‌سه‌ڵات نابێت ئه‌وه بكه‌ن.
ئاژانس: ئایا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان توانی ئه‌وه بێت كه به دڵی خه‌ڵك بێت؟
به‌هادین نووری: بۆ ماوه‌یه‌ك توانی، به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌وه‌ی به‌شدارییان له حكومه‌ت كرد، تواناكه‌یان له ده‌ست دا، به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له بازگه‌ی پردێ گۆڕانی ده‌ركرد، له حكومه‌ت بێ ده‌سه‌ڵات مانه‌وه و به ناویش له حكومه‌تدا بوون، ئه‌وه‌ش ئه‌وپه‌ڕی بێتوانایی و هه‌ڵه بوو، ده‌بوو گۆڕان ببێته‌وه به ئۆپۆزسیۆن و له حكومه‌ت نه‌مایه‌ته‌وه، كێشه‌ش ئه‌وه بوو گۆڕان قاچێكیان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و قاچێكیان له به‌ری ئۆپۆزسیۆندا بوو.
ئاژانس: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یت كه هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بكرێته‌وه یان نا؟
به‌هادین نووری: له‌گه‌ڵ سیستمی په‌رله‌مانیم له 90%ی وڵاتانی دیموكراتی وه‌ك وڵاتانی ئه‌ورووپا سه‌رۆك له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێرن، پێم باشه دوو سه‌رچاوه‌ی حوكم كۆتایی پێ بهێنرێت و ده‌سه‌ڵات له ده‌ست په‌رله‌مان بێت.
ئاژانس: تا چه‌ند له ئه‌دائی حزبی شیووعیی كوردستان و عێراق ڕازیت؟
به‌هادین نووری: له دوای ساڵانی 1940 تا 1964 حزبی شیووعیی عێراق، جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌بوو، له پاش ئه‌وه‌ی هاوڕێ عه‌زیز محه‌مه‌د به سكرتێر هه‌ڵبژێردرا، تاكو ئێستا بزووتنه‌وه‌ی شیووعییه‌ت تێك شكاوه، له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992 توانیان 22 هه‌زار ده‌نگ بهێنن كه نزیك بووبوونه‌وه له دوو كورسی، به‌ڵام له كۆتایی هه‌ڵبژاردنی 2014 شیووعییهكانی كوردستان 11 هه‌زار ده‌نگیان هێنا، ئه‌وه به‌راورده بۆ ئه‌وه‌ی كه بزانین شیووعییه‌ت به‌ره‌و پێشه‌وه چووه یان به‌ره‌و دواوه، عه‌زیز محه‌مه‌د له‌سه‌ر فكره‌ی ستالین له جۆری یه‌مینی بوو، ئه‌و تا كۆچی دوایی كرد سه‌ركردایه‌تیی شیووعی ده‌كرد، تاكو 2017 له هه‌ردوو كۆنگره‌ی شیووعییهكانی كوردستان و عێراق ده‌وری هه‌بوو، هه‌موو كادران په‌روه‌رده كران له جۆری وه‌ك كه‌سانی عه‌زیز محه‌مه‌د و هاوڕێ مه‌جید مو‌سا، ئه‌وه‌ی شۆڕشگێڕ بوو له حزبدا نه‌مان، ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ فكری ماركس نه‌بوو ته‌نها سیاسه‌تی عه‌زیز محه‌مه‌د نه‌بێت، له‌م دواییه‌دا شیووعییهكان هاوپهیمانییهتێكیان له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در درووست كردووه ئه‌وه دڵشادی كردم چونكه سه‌در عێراقییه و له‌گه‌ڵ ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاواش نییه. حزبی شیووعیی عێراق جاران چه‌تری چه‌په‌كان بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له خه‌تی ڕاست لایدا زۆر پاشه‌كشه‌ی كردووه.
ئاژانس: بۆچی شیووعی و كۆمۆنیسته‌كان نزیك نابنه‌وه كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن یه‌ك ئامانجیان هه‌یه؟
به‌هادین نووری: ڕاسته، به‌ڵام ئه‌وانیش وه‌ك لایه‌نه‌كانی تر زۆر جار یه‌كترییان به دوژمنی سه‌ره‌كیی یه‌كتری زانیوه، مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه شیووعی و كۆمۆنیست نه له بۆچوونی ماركسیزم و نه له سیاسه‌تی واقیعی سه‌رده‌م تێناگه‌ن، ده‌نا هیچ هۆكارێكی تر نابینم.
ئاژانس: بۆ چینی كرێكارانیش ڕۆڵی حزبی شیووعی و كۆمۆنیست چۆنه؟
به‌هادین نووری: حزبی شیووعی و كۆمۆنیست به كردار و توندڕه‌وی خۆیان له جیاتی ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به دۆسیه‌ی كرێكاران بكه‌ن، زه‌ره‌ر له كرێكاران ده‌ده‌ن، له زه‌مانی مه‌لیك فه‌هد و دوای ئه‌ویش حزبی شیووعی به ژماره بچوك بوو به‌نهێنی كاری ده‌كرد، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌یه‌كی نه‌قابی به‌ربڵاو به‌هێزی له گۆڕه‌پاندا درووست كردبوو، ئیستا حزبی شیووعی و كۆمۆنیست ئاشكران و نه‌یانتوانیوه بزووتنه‌وه‌یه‌كی كرێكاریی بچووك درووست بكه‌ن، ئه‌وه‌ی هه‌یه له ده‌ست پارتی و یه‌كێتییه كه شتێكی شكڵییه.
ئاژانس: ئێوه له ساڵی 1973 كه له‌گه‌ڵ حزبی به‌عسی عێراق هاوپه‌یمانێتیتان درووست كرد و دوو كورسیی وه‌زاره‌تان وه‌رگرت، ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیره‌كانتان و بنه‌مای ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه چۆن و له‌سه‌ر چی بوو؟
به‌هادین نووری: حكومه‌تی به‌عس ستالینیزم بوو، حزبی شیووعییش یه‌مینی، ئه‌وه بنه‌مای هاوپه‌یمانێتیمان بوو، ئه‌و كات له سه‌ركردایه‌تی حزبدابووم له سه‌ره‌تاوه له دژی بووم، لیژنه‌ی مه‌ركه‌زی شیووعی هه‌شت كه‌س دژی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ به‌عس ده‌نگماندا به‌ڵام هاوڕێ عه‌زیز محه‌مه‌د ڕازی نه‌بوو، مه‌لا ئه‌حمه‌د بانی خێڵانی پێشتر له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئێمه بوو، دواتر بازیدا بۆ لای عه‌زیز محمه‌د و سه‌نگه‌ری گواسته‌وه و ئه‌وان بوون به هه‌شت و ئیمه‌ش بووین به حه‌وت، له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه وه‌زیره‌كانی حزبی شیووعی ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بوو.
ئاژانس: ئایا وه‌زیره‌كانی پارتی‌یش وه‌ك وه‌زیره‌كانی ئێوه بوون ئه‌و كاته؟
به‌هادین نووری: ئێمه له 2ی ئایاری 1972 چووینه وه‌زاره‌ت، پارتی له 11ی ئازاری 1970 چوار وه‌زاره‌تی وه‌گرت، پارتی ده‌سه‌ڵاتی له‌نێو حكومه‌تی عێراقدا هه‌بوو، چونكه له پێگه‌ی هێزه‌وه ڕێكکهوتنیان كردبوو.