سازدانی: ئارا ئیبراهیم
عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكی هه‌رێم له سلێمانى ڕایگه‌یاند، چه‌ندین كه‌س له دادگاكان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت له‌سه‌ر بوونی گه‌نده‌ڵی له بانكه‌كاندا، ده‌شڵێت: ״كردنه‌وه‌ی لقی بانكه‌كانی ڕافیده‌ین و ڕه‌شید كاریگه‌ریی ئابووری له‌سه‌ر هه‌رێم ده‌بێت״.
عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكی هه‌رێم له سلێمانى له چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ ״ئاژانس״دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و قه‌رزه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له بانكه ئه‌هلییه‌كانی وه‌رگرتبوو پێش ڕیفراندۆم به ئاگاداریی بانكی ناوه‌ندیی عێراق به‌شێك له پاره‌كانیان پێ دراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو به‌غدا قه‌رزاری هه‌رێمی كوردستانه، ده‌شڵێت: ״له‌سه‌ر بوونی گه‌نده‌ڵی له بانكه‌كاندا چه‌ندین كه‌س له ئێستادا له دادگاكان لەژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت״.
ئاژانس: مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندیی عێراق چۆنه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم؟
عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح: په‌یوه‌ندییه‌كان تا ئێستا ئاسایین، جگه له‌وه‌ی كه بانكی ناوه‌ندیی عێراق په‌یوه‌ستن به بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه.
ئاژانس: ناوبه‌ناو باسی كردنه‌وه‌ی لقی بانكه‌كانی ڕه‌شید و ڕافیده‌ین ده‌كرێت؟ هۆكار چییه كه تا ئێستا نه‌كراونه‌ته‌وه؟
عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح: ئه‌وانه بانكی حكومین، واته بانكی حكومه‌تی عێراقن، كردنه‌وه‌یان په‌یوه‌سته به بانكه‌كان خۆیانه‌وه، به بڕوای ئێمه هه‌ركات په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئاسایی بوونه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی لقه‌كانیان.
ئاژانس: كردنه‌وه‌ی لقی ئه‌و دوو بانكه تا چه‌ند كاریگه‌ریی له جووڵه‌ی بازاڕ له هه‌رێمی كوردستان درووست ده‌كات؟
عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح: به دڵنیاییه‌وه كردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو بانكه له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك به پێی ئه‌و خزمه‌تانه‌ی ده‌یكات و ئه‌و پاره‌یه‌ی به گه‌ڕی ده‌خات كاریگه‌ریی درووست ده‌كات، بۆ ئه‌م دوو لقه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه، تا ئاستێكی باش كاریگه‌ریی له ڕووی ئابوورییه‌وه درووست ده‌كات.
ئاژانس: ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بڕیارێك ده‌رچوو بۆ داخستنی بانكه ئه‌هلییه‌كان، به‌ڵام دواتر هه‌ڵوه‌شایه‌وه، به‌غدا بۆچی ئه‌و نووسراوه‌ی ده‌ركرد ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریتان هه‌بێت؟
عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح: بانكی ناوه‌ندی له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی لیژنه‌ی دارایی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركرد كه ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا بوو كه دوای ڕیفراندۆم ده‌ری كردبوو، به‌ڵام دواتر كه سه‌رنجه‌كانی خۆمان به بانكی ناوه‌ندی گه‌یاند و داوای پێداچوونه‌وه‌مان كرد به‌و نووسراوه‌دا، بۆیه دوای ئه‌وه نووسراوه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.
ئاژانس: بانكه ئه‌هلییه‌كان له لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێمه‌وه چاودێری ده‌كرێن؟ یاخود نا؟
عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح: بانكه ئه‌هلییه‌كان له لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه چاودێری و وردبینیی كاره‌كانیان ده‌كرێت، به هه‌مان شێوه‌ش بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێم ناوبه‌ناو چاودێری و وردبینیی كاره‌كانیان ده‌كات.
ئاژانس: ده‌وترێت به‌ڕێزتان په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندیی به‌غدا زۆر باشه، چیتان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی ببێته‌وه؟
عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح: به‌و پێیه‌ی ئێمه بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕیی بانكی ناوه‌ندیی عێراق بووین، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامن و ئومێد ده‌كه‌ین له ماوه‌ی داهاتوودا بگه‌ینه ئه‌نجام له‌گه‌ڵیاندا.
ئاژانس: به‌غدا ده‌ڵێت له 2004ەوە تا ئێستا 2017، هه‌رێم 51 ملیار دۆلاری به‌غدا قه‌رزاره؟ پێتان وایه هه‌رێم قه‌رزاری به‌غدا بێت؟
عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح: هه‌رچه‌نده لەسەر ورده‌كاریی ئه‌و ژماره‌یه زانیاریی ته‌واوم نییه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بوترێت كه به‌غدا چه‌ند قه‌رزاری هه‌رێمه كه به یاسا بڕدراوه له كاتی خۆی و ماوه‌ی ڕابردوودا، بۆ نموونه پێشمه‌رگه كه ساڵانه له یاسای بودجه‌ی عێراقدا بودجه‌ی بۆ جێگیر كراوه، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه نه‌دراوه‌ته هه‌رێم، ئه‌م بابه‌ته زیاتر ده‌رئه‌نجامی به‌ریه‌ككه‌وتنه سیاسییه‌كانه نه‌ك پرسێكی ته‌واو دارایی بێت.
ئاژانس: په‌رله‌مانتارێكی كورد ده‌ڵێت حكومه‌تی هه‌رێم حه‌وت تریلۆن دیناری بانكه ئه‌هلییه‌كان قه‌رزاره كه په‌یوه‌ستن به بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه؟ تا چه‌ند ئاگاداری ئه‌وه‌ن و ئایا ئه‌و پاره‌یه دراوه‌ته‌وه به بانكه ئه‌هلییه‌كان؟
عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح: له كۆی ژماره‌كه به وردی دڵنیا نیم، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم له پێش ڕیفراندۆم له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندیی عێراق گه‌یشتبوونه ڕایه‌ك كه هه‌ر ماوه‌یه‌ك و بڕێك بدرێته‌وه به بانكه ئه‌هلییه‌كان به ئاگاداری بانكی ناوه‌ندیی عێراق، هه‌ر وا بوو، پاره‌ش دابین كرا و بڕێكی كه‌م درایه‌وه پێیان و ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ڕای نه‌گرتایه به‌رده‌وام ده‌بوو، هه‌ر ماوه‌یەك بڕێك دابین ده‌كرا بۆیان.
ئاژانس: تا ئێستا كه‌س له‌سه‌ر بوونی گه‌نده‌ڵی له بانكه‌كاندا له هه‌رێم دراوه‌ته دادگا؟
عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح: به‌ڵێ له‌سه‌ر بوونی گه‌نده‌ڵی له بانكه‌كاندا چه‌ندین كه‌س له ئێستادا له دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌دان و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئاژانس: به‌رپرسی باڵای حزبه‌كان له پشتی هیچ بانكێكه‌وه هه‌یه؟ کە نه‌توانرێت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت؟
عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح: هیچ زانیارییه‌كم له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نییه و هه‌ستم پێ نه‌كردووه.
ئاژانس: هاووڵاتییان متمانه‌یان به بانكه‌كان نه‌ماوه، ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح: چه‌ندین هۆكار كاریگه‌ریی كردووه له‌م ڕووه‌وه، له‌وانه حاڵه‌تی پێشوو له كاته جیاوازه‌كان هێزی دارایی و بانكه‌كان.
ئاژانس: ئه‌گه‌ر بارودۆخ به‌م شێوه بێت ئه‌گه‌ری مایه‌پووچبوونی بانكه‌كان هه‌یه؟
عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح: هه‌رچه‌نده قه‌یرانی دارایی له‌م چه‌ند ساڵه‌دا كاریگه‌ریی كردووه، به‌ڵام ئه‌م ئه‌گه‌ره زۆر به‌هێز نییه.
ئاژانس: كێ به‌رپرسه له خراپبوونی سیستمی بانكی له هه‌رێم؟
عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح: خراپبوونی سیستمی بانكی چه‌ندین هۆكاری هه‌یه، ته‌نها یه‌ك هۆكار نییه بوترێت فڵان كه‌س به‌رپرسه، هۆكاره‌كانی زۆرن.
ئاژانس: چۆن و كه‌ی سیستمی بانكی له هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟
عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح: ده‌بێت بانكه‌كان ئه‌و چوارچێوه یاساییه‌ی تێیدا كار ده‌كه‌ن گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێت، هه‌روه‌ها چه‌ندین هه‌نگاو بۆ به‌تواناكردنی دارایی بانكه‌كان و په‌یڕه‌وكردنی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جێبه‌جێ بكرێت.