هۆكاری دواخستنی كۆنگره به‌رژه‌وه‌ندی و مانه‌وه‌یه له ده‌سه‌ڵاتدا
ئاژانس | سازدانی: نووسینگه‌ی هه‌ولێر
بورهان سه‌عید سۆفی، ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت هه‌رچی زووه كۆنگره‌ی یه‌كێتیی ببه‌سترێت و ده‌ڵێت: ״بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات هه‌ندێك سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی ڕێگری له به‌ستنی كۆنگره ده‌كه‌ن.״
بورهان سه‌عید سۆفی، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ ״ئاژانس״، ئاماژه به‌وه ده‌دات، چیتر كێشه‌كانی یه‌كێتیی به پینه‌وپه‌ڕۆ چاره‌سه‌ر ناكرێن و پێی وایه: ״یه‌كێتیی ناتوانێت ناوماڵی خۆی ڕێك بخات.״
ئاژانس: ئاماده‌كاریی كۆنگره به كوێ گه‌یشتووه و چی كراوه؟
بورهان سه‌عید سۆفی: له كۆنگره‌وه ڕۆحییه‌ت و زیندووبوونه‌وه درووست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌تمان به‌و دووانه هه‌یه ده‌بێت كۆنگره ببه‌سترێت، نوێبوونه‌وه له كۆنگره‌وه ده‌بێت، كه‌سێك بۆ قۆناغێك له كۆنگره هه‌ڵبژێردراوه و ئێستا قۆناغێكی تره، باس له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌كه‌ین، كه كاتی یاسایی ته‌واو بووه، به‌ڵی ته‌واو بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسی شه‌رعییه‌ت ده‌كه‌ین له‌ناو یه‌كێتییش ئه‌و شه‌رعییه‌ته ته‌واو بووه و خۆمان پێشێلی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیی ده‌كه‌ین. كۆنگره ته‌واو بوو، پلنیۆم شه‌ش مانگ بوو و ته‌واو بوو، ئێستا سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی خۆیان ڕێزی واژۆی خۆیان ناگرن، به‌داخه‌وه تا ئێستا كێشه‌كان هه‌ر پینه كراون، به‌ڵام ئێستا یه‌كێتیی ناچاره كۆنگره بكات، چونكه قاعیده‌ی یه‌كێتیی قبووڵ ناكه‌ن. براده‌رانی سه‌ركردایه‌تی شه‌رعییه‌تیان نه‌ماوه، ئه‌وان هه‌ر دوێنێ له‌گه‌ڵ گۆڕان ڕێك كه‌وتن، به‌ڵام بۆ له‌ناو خۆیان ڕێك ناكه‌ون.
ئاژانس: مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه كادیر و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی قبووڵ ناكه‌ن؟
بورهان سه‌عید سۆفی: به‌ڵی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی قبووڵ ناكه‌ن، ئێستا باسی ته‌وافوق ده‌كرێت بۆ به‌ستنی كۆنگره، به‌ڵێ من ڕازیم به ته‌وافوق، له غیابی جه‌نابی مام جه‌لال دوو ساڵه یه‌كێتیی بارودۆخی خراپه و ڕۆژبه‌ڕۆژ لاوازی ده‌كه‌ن، ناحه‌قییه یه‌كێتیی وا لێ بكه‌یت كه ڕووبارێك خوێنی داوه.
ئاژانس: شه‌ڕی داعش باوه‌ڕپێكراوه لای جه‌نابت بۆ دواخستنی كۆنگره؟
بورهان سه‌عید سۆفی: نه‌خێر، باوه‌ڕم پێ نییه، ئه‌وه پێشمه‌رگه‌كان پارێزگاری ده‌كه‌ن و بابه‌ته‌كه شه‌خسییه و بۆ ئه‌وه‌یه له ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه.
ئاژانس: كێ له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه؟
بورهان سه‌عید سۆفی: براده‌رانی مه‌كته‌ب سیاسی، چونکه هۆكاری دواخستنی كۆنگره به‌رژه‌وه‌ندی و مانه‌وه‌یه، پێ ده‌چێت تا ده ساڵی تریش هه‌روا بێت، براده‌ران به یه‌كه‌وه دانانیشن چۆن بارودۆخ چاك ده‌بێت، بۆیه پێویسته كۆنگره‌یه‌ك بكرێت و هه‌ر نا به یه‌كه‌وه داده‌نیشن و گوێ له یه‌ك ده‌گرن.
ئاژانس: چاوه‌ڕێ ده‌كرێت یه‌كێتیی سزا بدرێته‌وه له لایه‌ن دهنگدهرانییهوه وه‌ك هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان؟
بورهان سه‌عید سۆفی: به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر وا بڕوات و خۆی نوێ نه‌كاته‌وه و یه‌كێتیی كۆبوونه‌وه نه‌كات و سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو نه‌بێت و شه‌ریك نه‌بێت له حكوومه‌ت، به‌ڵێ سزا ده‌درێت.
ئاژانس: بۆ ئێستا شه‌ریك نییه؟
بورهان: نه‌خێر، شه‌ریك نییه و ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی پێت بڵێم، دوای ده‌ركردنی گۆڕان له حكوومه‌ت، یه‌كێتیی ته‌نها ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه كه له حكوومه‌تدایه و ده‌رنه‌كراوه، ئه‌گینا به هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌ریك نییه.
ئاژانس: درووسته كه كۆنگره بۆیه ناكرێت نه‌وه‌ك یه‌كێتیی و گۆڕان یه‌ك بگرنه‌وه؟
بورهان سه‌عید سۆفی: هیچ په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه نییه و یه‌كێتیی ناتوانێت ناوماڵی خۆی ڕێك بخات، ئێستا كه باسی پلانی دووه‌لی ده‌كه‌ین وه‌ك خه‌ته‌ر بۆ سه‌ر ناوماڵی كورد، ئه‌ی بۆ خۆمان یه‌ك ناخه‌ین، ئێستا مادام باوه‌ڕمان به حزب هه‌یه، مادام به‌رنامه‌ی یهكێتییت قبووڵ كرد كه خۆمان په‌یڕه‌وه‌كه‌مان داناوه، بۆ په‌یڕه‌وی ناكه‌ین و پێشێلی ده‌كه‌ین، با یه‌كێتیی نوێ بكه‌ینه‌وه. ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌یه چه‌ندان ساڵه داری له‌سه‌ر به‌رد دانه‌ناوه و وازیش ناهێنێت.
ئاژانس: زیانی نه‌به‌ستنی كۆنگره چییه بۆ یه‌كێتیی؟
بورهان سه‌عید سۆفی: زۆرن، به هۆی نه‌به‌ستی كۆنگره‌وه سه‌ركردایه‌تی شه‌رعییه‌تی نه‌ماوه، قاعیده‌ی یه‌كێتیی زیندووه و ئه‌مه قبووڵ ناكه‌ن، ئێستا له‌ناو یه‌كێتیی هه‌موو شتێك وه‌ستاوه، ئێستا من خه‌ڵك ده‌ناسم 15 بۆ 18 ساڵه مه‌سئول كۆمیته‌یه و ئه‌و كه‌سه بیر ده‌كاته‌وه كه‌ی ده‌گاته سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی، عومری ته‌واو، ئێستا به‌ربه‌ست هه‌یه، ده‌موچاوه‌كان ناگۆڕێن و هیچ كادیرێكیش سه‌رناكه‌وێت.