ئاژانس
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاری سلێمانیه‌وه هاته ده‌نگ و ڕایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی له‌و پارێزگایه ده‌گوزه‌رێت له هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه‌ی هه‌رێم بوایه، زیان و قوربانی لێده‌كه‌وته‌وه.
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ماڵپه‌ری حزبه‌كه‌ی وتووه”زیاتر له دوو مانگه خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین به‌رده‌وامیی هه‌یه و ئه‌وه‌ی له‌و دوو پارێزگایه ده‌گوزه‌رێت له هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه‌ی هه‌رێم بوایه، زیان و قوربانی لێده‌كه‌وته‌وه”
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان وتوشیه‌تی”یه‌كێتی هه‌ر له‌سه‌رتاوه پشتوانی داوا ره‌واكانی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران بووه‌و زۆربه‌ی گردبوونهوهكانیش له‌به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی بوون، بۆیه بۆ هیچ حزب و لایه‌نێك له‌كوردستاندا نیه كه ئازادی به یه‌كێتی و خه‌ڵكی سلێمانی بفرۆشێته‌وه، چونكه سلێمانی و یه‌كێتی له‌ده‌ربڕینی ده‌نگی ئازاد دا پێشهنگهن”
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان راشیگه‌یاند”ئه‌وه ناڕه‌زاییه‌ی له‌سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه هه‌یه له‌هه‌ر پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمدا هه‌بوایه ئه‌وا زیان و قوربانی لێده‌كه‌وته‌وه ، به‌ڵام پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم له‌ژێر ترس و تۆقاندندان و ناتوانن بێنه سه‌رشه‌قام و مافی خۆیان داوا بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه له‌سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌موو كه‌س مافی خۆیه‌تی داوای خۆپیشاندان بكات”
ئه‌و وتوشیه‌تی” پێویسته سوپاسی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین بكرێت، چونكه رێگه‌یان نه‌داوه كه داواكارییه‌كانیان گرژی‌و ئاڵۆزی لێبكه‌وێته‌وه‌و بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر بكه‌ن، ئه‌وه‌شی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌رامبه‌ر به‌چه‌ند مامۆستایه‌ك كرا، ته‌نها و ته‌نها بۆ تێكنه‌چوونی بارودۆخی ئه‌منی شه‌ره‌كه بووه، یه‌كێتیش هه‌میشه له‌گه‌ڵ مافه ره‌واكانی مامۆستا و فه‌رمانبه‌راندایه”