ئاژانس
خانمە پێشکەشکاری کورد (تارا حەقیقی) کە ماوەیەکی زۆر لە کوردستان کاری ڕاگەیاندنی دەکرد ڕایدەگەینێت کە دەیەوێت دووبارە بگەڕێتەوە.
تارا حەقیقی کە ئێستا لە وڵاتی هۆڵەندا دەژی بە ״ئاژانس״ی وت: ״من ماوەیەکی زۆر لە کەناڵی کۆڕەک پڕۆگرامی Sima Effect م پێشکەش دەکرد کە بینەرێکی زۆری هەبوو، بەڵام بە هۆی چەند هۆکارێک ماوەی چەند ساڵێکە لە کارکردن دوورکەوتومەتەوە״.
تارا حەقیقی وتیشی: ״پڕۆژەی پڕۆگرامێکی هاوشێوەم بە کۆمەڵێک تازەگەرییەوە لەبەردەست دایە و دەمەوێت لە یەکێک لە کەناڵە کوردییەکان جێ بەجێی بکەم، هەرچەندە تا ئێستا هیچ کەناڵێکم بۆ ئەو کارە دیاری نەکردووە، بەڵام بە دڵنیایییەوە لە ئاییندەیەکی نزیکدا هەوڵی بەرهەمهێنانی پڕۆگرامەکەم دەدەم״.
تارا حەقیقی لە ساڵی ١٩٨٦ لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، لە تەمەنی سێ ساڵییەوە چووەتە وڵاتی هۆڵەندا و ماوەی چەند ساڵێک پێشکەشکاری پڕۆگرامی Sima Effect بوو کە پڕۆگرامێکی تایبەت بوو بە باسی ژیانی کوردانی ئەورووپا و مۆدە و ستایل و جیاوازییەکان لە وڵاتە ئەورووپییەکان.