کەسوکاریان نایانەوێت بە شەهید لە قەڵەم بدرێن
ئاژانس – سامان عومه‌ر
به‌هرۆز مه‌لا ئه‌مین، له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی شه‌ڕی داعش هاوشێوه‌ی هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی تر له شه‌ڕدا ده‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش، به‌ڵام له شه‌ڕێكدا ده‌كه‌وێته ده‌ستی داعش به‌دیلی و دوای هه‌فته‌یه‌ك وێنه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی له تویته‌ر له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی پرسه‌ی بۆ دابنێن، به‌ڵام برایه‌كی ئه‌و شه‌هیده ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌رمی براكه‌یان ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه بۆیه هه‌ر له چاوه‌ڕوانی گهڕانهوهیدان و دوودڵیشن له‌وه‌ی كه ئه‌مه تاكتیكی داعش بێت.
نه‌هرۆ مەلا ئەمین، برای شه‌هید به‌هرۆزه بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پرسه‌شمان بۆی داناوه، به‌ڵام دڵنیا نین له شه‌هیدبوونی براكه‌مان، چه‌ند جارێكیش سۆراغی براكه‌مان كردووه كه بزانین له ژیاندا ماوه یاخود نا، به‌ڵام هیچمان ده‌ست نه‌كه‌وت.״
ئه‌مه نموونه‌ی ئه‌و ده‌یان چیرۆكه‌یه كه تا ئێستا كه‌سوكاری پێشمەرگە دیلەکانی دەستی داعش له چاوه‌ڕوانیی به زیندودهركهوتنهوهی ڕۆڵه‌كانیانن یان هیچ نه‌بێت دڵنیاییان پێ بدرێت له‌وه‌ی كه له ژیاندا نه‌ماون و ته‌رمه‌كانیان ده‌ست بكه‌وێته‌وه.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زراه‌تی پێشمه‌رگه بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״به‌رده‌وام له هه‌وڵداین و هه‌ر سه‌ره‌داوێك له باره‌ی چاره‌نووسی پێشمه‌رگه دیله‌كان بزانن هه‌وڵی جددی ده‌دەین بۆ ڕزگار كردنیان، به‌ڵام له ئێستادا هیچ زانیارییه‌ك نییه.״
״ئه‌وەی وه‌ك دیلی شه‌ڕ ئامار كراوه 42 پێشمه‌رگه‌ن، هه‌ندێكیان بزر بوون دواتر ته‌رمه‌كانیان دۆزرانه‌وه و هه‌ندێكیشیان بە پێی پشكنینی (دی ئێن ئه‌ی) كه له‌سه‌ر ته‌رمه‌كان كران ده‌ركه‌وت كه پیشمه‌رگه دیلهكانن.״ جه‌بار یاوه‌ر وای وت.
به پێی یاسا هه‌ر كه‌سێك له‌ناو پێشمه‌رگه له دوای دووساڵ له دیارنه‌مانی به شه‌هید له قه‌ڵه‌م ده‌درێت و وه‌ك شه‌هید مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسییه‌كانیاندا ده‌كرێت، به‌ڵام به‌شێك له كه‌سوكاری ئه‌و پێشمه‌رگه دیلانه له چاوه‌ڕوانیی دهركهوتنهوهیاندا دان به شه‌هیدبوونی ڕۆڵه‌كانیان نانێن و به‌ڵگه‌ی شه‌هیدبوونیان ده‌وێت.
له ماوه‌ی 4 ساڵی شەڕی داعشدا، نزیكه‌ی 1800 پێشمه‌رگه شه‌هید و زیاتر له 10 هه‌زار برینداریش هه‌یه
مه‌حمود عومه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان له خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان به ״ئاژانس״ی وت: ״سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ونبوانه، به‌ڵام جۆرێك له بێئومێدبوون لای كه‌سوكار و ته‌نانه‌ت حكومه‌تیش دروست بووه.״