ساڵانە ٢٢ ته‌رمن و هەیانە چوار كوڕ و حه‌وت ئامۆزاى هه‌بووه
ئاژانس – سه‌رچین ساڵح
شاره‌وانییه‌كانى هه‌رێم ساڵانه زیاتر له 30 ته‌رمى نه‌ناسراو یان ئه‌وانه‌ى كه‌س خۆى ناكات به خاوه‌نیان سپارده‌ى خاك ده‌كه‌ن، ئه‌و ته‌رمانه به‌شێكیان نه‌ناسراون و به‌شی زۆریشیان كه‌سوكاره‌كانیان نایانه‌وێت خۆیان بكه‌ن به خاوه‌نیان، یان حاشایان لێ كردوون، بۆیه شاره‌وانییه‌كان ده‌یاننێژن.
زۆرن چیرۆكى ئه‌و كه‌سانه‌ى له ژیاندا كه‌سوكاره‌كانیان به هۆى پیربوونیانهوه ده‌یاننێرنه خه‌ڵوه‌تگه‌ى پیری و ئیتر خۆیان ناكه‌ن به خاوه‌نى، ته‌نانه‌ت بۆ ناشتنى تهرمهكهیشى، یان ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له ژیاندا له لایه‌ن كه‌سوكاره‌كانیانه‌وه حاشایان لێ ده‌كرێت و له كاتى مردنیشیدا ئاماده نین خۆیان بكه‌ن به خاوه‌نى.
ئه‌م ته‌رمانه به بڕیارى دادوه‌ر و له لایه‌ن شاره‌وانییه‌كانه‌وه به خاك ده‌سپێردرێن ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه ناسراو بوو ناوى له‌سه‌ر كێلى گۆڕەكهى ده‌نووسرێت، ئه‌گه‌ر نه‌ناسراویش بوو به كۆدێك دیارى ده‌كرێت.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى به «ئاژانس»ى وت: «به بڕیارى دادوه‌ر ئه‌و ته‌رمانه‌ى كه‌س خۆى ناكات به خاوه‌نیان له لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه ده‌نێژرێن، ئه‌وانه‌یشى نه‌ناسراون شتومه‌كه بهجێماوهكانیان ده‌پارێزرێت بۆ ئه‌وه‌ى كه خاوه‌نى بۆ په‌یدابوو پێى بدرێته‌وه، ئه‌وانه‌یشى ئیسكوپروسكن به هه‌مان شێوه ده‌نێژرێن، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش خۆى كرد به خاوه‌نى له ڕێگه‌ى پشكنینی «دى.ئێن.ئه‌ى»ـەوه یه‌كلاى ده‌كرێته‌وه«.
وتیشى: «ئه‌و ته‌رمانه‌ى نه‌ناسراون و كوژراون كه‌س خۆى ناكات به خاوه‌نیان، دۆسیه‌یان بۆ ده‌كرێته‌وه، ئه‌و تهرمانهیشى كه‌سوكاریان هەیە و خۆیان ناكەن به خاوه‌نى له لایه‌ن دادگاوه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به تۆمه‌تى لێنهپرسینهوەى ئه‌و كه‌سه‌ى كه مردووه و حاڵه‌تى وایش هه‌بووه، به‌ڵام زۆربه‌یان كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى بوون و كه‌سوكاریان حاشایان لێ كردوون».
به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له شاره‌وانى، پزیشكى دادوه‌رى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ته‌ندرووستییه‌كانه‌وه له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێم ده‌ست «ئاژانس» كه‌وتووه، ساڵانه له پارێزگاکانی هه‌رێمدا زیاتر له 20 بۆ 22 ته‌رمى بێخاوه‌ن و نه‌ناسراو له لایه‌ن شاره‌وانییه‌كانه‌وه به خاك ده‌سپێردرێت.
فه‌رمان خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌رى خزمه‌تگوزارى و ژینگه‌پارێزى له شاره‌وانیى هه‌ولێر به «ئاژانس»ى وت: «دواى ئه‌وه‌ى له لایه‌ن پزیشكى دادوه‌رییه‌وه ته‌رمێك ده‌نێردرێت بۆ شاره‌وانى، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌موو مردوویه‌كى تر كارى شووشتن و كفنكردن و مه‌راسیمى ناشتنى بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین، به خاكى ده‌سپێرین به شێوازى شه‌ریعه‌تى ئیسلام، یان تێیدایه پارچه‌ى مردووه، ئه‌مانه كه‌من، به هه‌مان شێوه ئه‌سپه‌رده‌ى خاک ده‌كرێت».
وتیشى: «شاره‌وانى ته‌نها كارى به خاكسپاردنى پێ ده‌سپێردرێت، ته‌رمى نه‌ناسراو یان بێخاوه‌ن كه‌مه، له كاتى شه‌ڕى داعشدا زۆر بوو، به‌ڵام ئێستا كه‌م بووه‌ته‌وه، جارى وا هه‌یه به پێنج مانگ ته‌رمێك نایه‌ت، ساڵانه 10 تا 12 ته‌رمى نه‌ناسراو یان بێخاوه‌ن دێته شاره‌وانى و ده‌نێژرێت».
تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى ته‌رمه‌كان ڕێكارى یاساییان بۆ ده‌كرێت، له مه‌یتخانه هه‌ڵده‌گیرێن و دواتر بۆ ناشتن ئاماده ده‌كرێن.
هه‌ندێك له‌و ته‌رمانه‌ى ناناسرێنه‌وه له ڕێگه‌ى میدیاوه ئاگادارى بڵاو ده‌كرێته‌وه، كه مهیتێك هه‌یه و كێ خۆى به خاوه‌نى ده‌زانێت بچێت وه‌ر بگیرێته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سیش نه‌بوو، دواتر شاره‌وانى ده‌ینێژێت.
د.به‌رزان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگاى پزیشكیى دادوه‌رى سلێمانى به «ئاژانس»ى وت: «ئه‌وانه‌ى له خه‌ڵوه‌تگه‌ى پیرین به كه‌مى كه‌سوكاریان دێن به لاى ته‌رمه‌كانیاندا، بۆیه به پێى مادده‌ى 18 له یاساى پزیشكى دادوه‌ریدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كه‌دا ده‌كرێت، كه بۆ ماوه‌ى دوو مانگ هه‌ڵده‌گیرێت له فرێزه‌ردا، له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر نه‌ناسراو بێت له میدیاكانه‌وه باس ده‌كرێت كه ته‌رمێك هه‌یه كێ خاوه‌نیه‌تى».
وتیشى: «ته‌رمه ناسراوه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ى تێدایه، ئێمه نووسراو ده‌كه‌ین بۆ دادوه‌رى ئه‌و دۆسیه‌یه، هه‌ركات ماوه‌ى یاسایى پارستنى ته‌رمه‌كه ته‌واو بوو، دادوه‌ریش بڕیارى خۆى ده‌دا له‌سه‌ر ناشتنى ته‌رمه‌كه، ئێمه‌ش ڕه‌وانه‌ى شاره‌وانى ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ى ناسراون ناوى مردووه‌كه له‌سه‌ر كێلهكهى ده‌نووسرێت، ئه‌وانه‌یشى نه‌ناسراو بن كۆدێكى له‌سه‌ر ده‌نووسرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر كه‌سوكارى بۆ په‌یدا بوو به‌و كۆده بناسرێته‌وه«.
«ئه‌و ته‌رمانه‌ى كه‌س خۆى ناكات به خاوه‌نیان یان نه‌ناسراون، له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ردوو ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان ساڵانه نزیكه‌ى 10 ته‌رم ده‌بن، ئه‌مانه‌ش زیاتر ئه‌وانه‌ن كه هیچ موڵكێك یان داهاتێكیان نییه، ئه‌گه‌ر یه‌ك زه‌ڕه ماددەى هه‌بێت خاوه‌نى بۆ دروست بووه، ته‌رم هه‌بووه چوار كوڕ و حه‌وت ئامۆزاى هه‌بوو، به‌ڵام كه‌س خۆى نه‌كردووه به خاوه‌نى، ئه‌مه‌ش بێبههابوونى مرۆڤه‌كانه.» د.به‌رزان محه‌مه‌د واى وت.
له پارێزگاى دهۆك له‌مساڵدا هیچ ته‌رمێكى نه‌ناسراو نه‌بووه و له ساڵانى ڕابردوویشدا به ده‌گمه‌ن ئه‌و حاڵه‌ته هه‌بووه.
هه‌مزه ڕزكی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندی ته‌ندرووستیی گشتیی دهۆك به «ئاژانس»ی ڕاگه‌یاند: «هیچ حاڵه‌تی به‌خاكسپاردنی كه‌سێك به‌بێ كه‌سوكار نه‌بووه له 2018دا و له ساڵانى دیكه‌ش به ده‌گمه‌ن مه‌گه‌ر هه‌بووبێت، ئه‌گینا ڕووداوى وا نه‌بووه.»