پێشەوا محەمەد
هۆبه‌ی ژماره 101ی مه‌کته‌بی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی حزبی کرێکارانی کۆریای باکوور، کاری بریتی بووه له بڵاوکردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده و شه‌ڕی ده‌روونی دژی کۆریای باشوور. له‌و هۆبه‌یه‌دا، باشترین شاعیر و ئه‌دیبه‌کانی کۆریای باکوور کۆ کراونه‌ته‌وه و کاریان نووسینی شیعر و ڕۆمان و چیرۆک بووه ده‌رباره‌ی کیم یونگ-ئیلی سه‌رۆکی پێشووی کۆریا و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی، هه‌روه‌ها نووسینی شیعر و ڕۆمان ده‌رباره‌ی کۆریای باشوورێک که سه‌رۆکی کۆریای باکوور ده‌یه‌وێت وێنای بکات.
یانگ ژینگ-سونگ، که شاعیر و مۆسیقاژه‌نێکی به توانا بووه، به متمانه‌ی سه‌رۆک بووه‌ته ئه‌ندامێکی باڵای ئه‌و هۆبه‌یه له‌و مه‌کته‌به، خۆی و هاوه‌ڵه ئه‌دیبه‌کانی به‌رده‌وام سه‌رقاڵی نووسینی شیعر و ئه‌ده‌بیات بوون له‌سه‌ر سه‌رۆک و به خراپ پیشاندانی کۆریای باشوور. وه‌ک یانگ ژینگ- سونگ باسی ده‌کات، کیم یونگ-ئیلی سه‌رۆکی کۆریای باکوور به گرنگییه‌وه باشترین ئه‌دیب و شاعیره‌کانی کۆریای باکووری له‌و مه‌کته‌به‌دا کۆ کردوونه‌ته‌وه و هه‌میشه جه‌ختی لێ کردوونه‌ته‌وه که به ئه‌ده‌بیات هه‌م خۆی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی جوان بکه‌ن، هه‌م کۆریای باشوور لای خه‌ڵکی هه‌ردوو کۆریاکه ناشیرین بکه‌ن، یانگ ژینگ- سونگ به ناسنامه‌ی شاعیر و ئه‌دیبێکی کۆریای باشوورییه‌وه ساڵانێکی زۆر خه‌ریکی ئه‌و جۆره نووسینه بووه!
***
ئه‌ده‌بیات ئه‌و ئامرازه‌یه، یان بڵێین ئه‌و کایه‌یه‌یه که ته‌نانه‌ت دیکتاتۆره‌کانیش ناتوانن ده‌ستبه‌رداری ببن. قسه‌که له‌وه نییه له‌و بارودۆخه‌ی یانگ ژینگ- سونگ و هاوڕێ ئه‌دیبه‌کانی له کۆریای باکوور ده‌یکه‌ن ئه‌ده‌بیات چه‌ند ده‌بێته مه‌ترسی، چه‌ند دژی ئامانجه گه‌وره و باڵاکه‌ی مرۆڤایه‌تی خۆی نماییش ده‌کات که له پێناو مرۆڤدایه و بۆ مرۆڤه، به‌ڵام قسه‌که له‌سه‌ر هێزی ئه‌ده‌بیاته، هێزێک که ته‌نانه‌ت تانک و تۆپ و که‌ره‌سته تۆقێنه‌ره گه‌وره‌کانیش ناتوانن کاریگه‌ریی ئه‌ده‌بیاتیان له‌سه‌ر مرۆڤه‌کان هه‌بێت یان بتوانن له هێزی کاریگه‌ریی ئه‌و له‌سه‌ر مرۆڤه‌کان که‌م بکه‌نه‌وه.
سه‌رکرده و ڕژێمه تۆقێنه‌ر و خوێنڕێژه‌کانی مێژوو، به درێژایی سه‌رده‌مه‌کانیان هه‌میشه لێشاوێک له ئه‌دیب و شاعیرانیان له ده‌ور بووه و هه‌مان کاریان کردووه، به‌ڵام که‌م تا زۆر، به ئاشکرا و به نهێنی، نووسه‌ر و ئه‌دیب و شاعیرانێک هه‌بوون که هه‌میشه ئه‌ده‌بیاتی ڕاسته‌قینه‌یان نووسیوه و خه‌ڵکیش بینیویه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی کیم یونگ-ئیل کردوویه‌تی له‌و سه‌رده‌مه‌دا نزیکه‌ی دانسقه‌یه، چونکه ئه‌وکاته ته‌نها ئه‌ده‌بیاتێک، ته‌نها شیعر و چیرۆکێک چووه‌ته به‌رده‌م خوێنه‌ران که به فلته‌ری ئه‌و مه‌کته‌به‌دا ڕۆیشتبێت و هاوکات هه‌موویشی له خزمه‌تی سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی و دژی کۆریای باشوور بوو بێت.
***
ئه‌ده‌بیات مرۆڤه‌کان ده‌گۆڕێت، بیرکردنه‌وه‌یان و خه‌یاڵیان، ئه‌م قسه‌یه‌ت لا سه‌یر نه‌بێت، هیچ مرۆڤێک کاتێک ئه‌ده‌بیات ده‌خوێنێته‌وه ناتوانێت ببێته‌وه به مرۆڤه‌که‌ی پێشتر، گۆڕانکاریی له بیرکردنه‌وه و خه‌یاڵ و دونیابینی‌دا دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیات، حه‌تمییه.
***
یانگ ژینگ- سونگ که ساڵی 1970 له دایک بووه، له ته‌مه‌نێکی زۆر زووه‌وه ده‌چێته ناو چینی متمانه‌پێکراوانی سه‌رۆکی پێشووی کۆریاوه، ئه‌ویش وه‌ک هه‌موو ئه‌وانی تر ژیانێکی بێکه‌موکوڕی ده‌ژی به پێچه‌وانه‌ی ژیانی خه‌ڵکی ئاساییه‌وه.
*ڕۆژێک ده‌چێته گه‌ڕه‌کێکی هه‌ژارنشین و ده‌بینێت ژنێک کچه‌که‌ی به سه‌د یوانی کۆری ده‌فرۆشێت که ناکاته دۆلارێک، ئه‌وه نابێته هۆکار بۆ ئه‌وه‌ی یانگ ژینگ- سونگ کۆریا به جێ بهێڵێت و ئازاد بێت و هه‌وڵی بڵاوکردنه‌وه‌ی بارودۆخی کۆریا بدات.
*هاوڕێکانی، ئه‌وانه‌ی به هه‌ر بیانوویه‌ک بێت متمانه‌ی مه‌کته‌ب و سه‌رۆک له ده‌ست ده‌ده‌ن له به‌رچاویدا له‌سێداره ده‌درێن، به‌ڵام ئه‌وه نابێته هۆکار که یانگ ژینگ- سونگ کۆریا به جێ بهێڵێت.
خه‌ڵکی کۆریا به گشتی، نان و ئاویان نییه، منداڵی خۆیان، چی شتێکی به‌نرخیان هه‌یه ده‌یفرۆشن بۆ پاروێک کولێره و ئه‌وه‌ش نابێته هاندانی به‌جێهێشتنی کۆریای باکوور لای یانگ ژینگ- سونگ.
*نه‌هامه‌تییه سیاسیی و ئابوورییه‌کان، نه‌بوونی ئازادی، ته‌نانه‌ت نه‌توانینی گوێگرتن له ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن، نه‌توانینی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێت هیچیان هۆکار نین بۆ جێهێشتنی کۆریا لای یانگ ژینگ- سونگ.
به‌ڵام ڕۆژێک، یه‌کێک له‌و کتێبانه‌ی که بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی له مه‌کته‌بی یه‌کگرتوو قه‌ده‌غه‌یه، له لایه‌ن یانگ ژینگ- سونگ ده‌درێت به هاوڕێیه‌کی و ئه‌ویش له فارگۆنی قیتارێکدا بیری ده‌چێت، ئه‌وه ده‌بێته هۆکاری جێهێشتنی کۆریای باکوور لای یانگ ژینگ- سونگ له‌گه‌ڵ هاوڕێکه‌ی و چیرۆکێکی دوورودرێژ و سه‌یروسه‌مه‌ره و په‌رجوئاسا تا گه‌یشتنی به په‌کین.
یانگ ژینگ- سونگ، که ئه‌دیب و شاعیر بووه، وه‌ک له گێڕانه‌وه‌کانیدا ده‌رده‌که‌وێت، هه‌ستی ڕزگارکردنی خۆی و ئایدیاکانی نه‌بووه، نه‌یویستووه له‌به‌ر ته‌نانه‌ت به ئازادینووسینی خۆی کۆریا به‌جێ بهێڵێت، فرۆشتنی کچێک له لایه‌ن دایکییه‌وه، لهملدانی هاوڕێکانی نه‌بوونه هه‌وێنی ڕووکردنه ئازادی، به‌ڵام ته‌نها مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر خۆی وای کرد به دوای ئازادی‌دا بڕوات!
***
نابێت بیرم بچێت، دلاوه‌ر قه‌ره‌داغیی شاعیر و وه‌رگێڕ، زۆر جوان ئه‌م کتێبه‌ی کردووه به کوردی، هه‌ستم کرد کتێبی نووسه‌رێکی کوردیی زۆر زمانشیرین ده‌خوێنمه‌وه.