مەترسییەکەی تەنیا بۆ عەفرین نابێت
ئاژانس – هێمن حه‌سه‌ن
توركیا‌و ڕوسیا ڕێككه‌وتن گروپه چه‌كداره جۆراوجۆره‌كان و خێزانه‌كانیان له پارێزگای ئیدلب بگوازنه‌وه بۆ كانتۆنی عه‌فرین كه ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆندایه، كوردیش جه‌خت ده‌كاته‌وه دژی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌وه‌ستنه‌وه.
به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بڕیار دراوه تا ناوه‌ڕاستی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو ناوچه‌یه‌كی داماڵدراو له چه‌ك له پارێزگای ئیدلب به قووڵایی نزیكه‌ی 20 كیلۆمه‌تر پێک بهێنن.
توركیا به پشتیوانیی ڕوسیا به‌نیازه گروپه چه‌كداره‌كانی ئیدلب بگوازێته‌وه بۆ عه‌فرین و جه‌رابلوس كه ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیدایه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌یه‌وێت ناوچه‌یه‌كی سێ گۆشه له‌ناو خاكی سوریا كه عه‌فرین و جه‌رابلوس و ئیدلب له‌خۆی ده‌گرێت گروپه چه‌كداره‌كانی جێگیر بكات و له دژی كورد به‌كاریان بهێنێت.
ئیدلب 20 گروپ و ڕێكخراوی جۆراوجۆری چه‌كداریی تێدایه كه زۆرینه‌یان سه‌ر به توركیان و له لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و گروپانه له دژی ڕژێم شه‌ڕ نه‌كه‌ن ئه‌وا حه‌تمه‌ن توركیا له دژی كورد به كاریان ده‌هێنێت، به‌وه‌ش مه‌ترسیی زۆر له‌سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان درووست ده‌بێت.
ساڵح موسلیم، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ته‌ڤده‌م ئاماژه به‌وه ده‌كات، توركیا و ڕوسیا ده‌یانه‌وێت گروپه توندڕه‌وه‌كان له ئیدلبه‌وه ڕه‌وانه‌ی عه‌فرین بكه‌ن تا له دژی كورد به‌كاریان بهێنن، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ئه‌وان دژی ئه‌و هه‌نگاوەی ئه‌و دوو وڵاته ده‌وه‌ستنه‌وه و قبووڵی ناكه‌ن.
ساڵح موسلیم به «ئاژانس»ی ڕاگه‌یاند: «ئه‌گه‌ر گروپه چه‌ته‌كان له ئیدلب ده‌ربكرێن بۆ كوێ ده‌نێردرێن بێگومان ده‌یانه‌وێت بیاننێرنه عه‌فرین، ئێمه ئه‌وه قبووڵ ناكه‌ین و شه‌ڕ ده‌كه‌ین له دژیان.»
هه‌رچه‌نده به پێی ڕێككه‌وتنه‌كه ئه‌و هێزانه له ئیدلب به‌بێ چه‌ك ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا نزیكه‌ی 300 چه‌كداری فه‌تحولشام و خێزانه‌كانیان كه سه‌ر به توركیان له ئیدلبه‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ عه‌فرین و جه‌رابلوس.
پێشتریش توركیا به پشتیوانیی ڕوسیا و ڕه‌زامه‌ندیی سوریا به‌شێك له گروپه چه‌كداره‌كان و خێزانه‌كانیان له غۆته و ناوچه‌كانی دیكه‌وه گواسته‌وه بۆ عه‌فرین، هه‌ر ئه‌و كاته‌ش هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ڕایانگه‌یاند دژی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌وه‌ستنه‌وه بۆ سه‌پاندنی گروپه چه‌كداره‌كانی له عه‌فرین و ناوچه‌كانی تری ڕۆژئاوا.
گواستنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه و خێزانه‌كانیان له ئیدلبه‌وه بۆ عه‌فرین له كاتێكدایه كه نزیكه‌ی 600 هه‌زار كه‌س له عه‌فرین ئاواره بوون، به‌ڵام توركیا ئه‌و گروپانه له شوێنی هاووڵاتیانی كورد جێگیر ده‌كات و زه‌وییه‌كانیان له‌سه‌ر تاپۆ ده‌كه‌ن.
هێفی مسته‌فا، هاوسه‌رۆكی كانتۆنی عه‌فرین باسی له‌وه كرد توركیا به ڕێكکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ڕوسیا ده‌یه‌وێت گروپه چه‌كدارییه‌كانی ئیدلب بگوازێته‌وه بۆ عه‌فرین و جه‌رابلوس و باب كه وه‌ك ئه‌و ده‌یڵێت، توركیا ده‌یه‌وێت قه‌یرانێكی تر له سوریادا درووست بكات.
هێفی مسته‌فا به «ئاژانس»ی وت: «به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی گواستنه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی ئیدلبین بۆ ناوچه‌كانی عه‌فرین و وڵامی توندمان ده‌بێت بۆ ئه‌و گروپانه، هاوپه‌یمانانمان له‌و هه‌وڵه‌ی توركیا ئاگادار كردووه‌ته‌وه و له داهاتوودا هه‌ڵوێستیان ده‌بێت».
لە لایه‌كی دیكه‌وه ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، توركیا به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕوسیا ده‌یه‌وێت چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن و گروپه‌كانی دیكه به خێزانهكانیانیهوه بگوزانه‌وه بۆ عه‌فرین، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له دوو هەفتهی ڕابردوودا توركیا ژماره‌یه‌ك له گروپه چه‌كداره‌كانی خۆی له ئیدلبه‌وه بۆ ناوچه‌كانی سه‌ر به عه‌فرین گواستووه‌ته‌وه.
ڕوانگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به پێی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ڕوسیا و توركیا به‌شێك له‌و گروپه چه‌كدارانه به‌بێ چه‌ك له ئیدلب ده‌مێننه‌وه و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شیان به چه‌كه‌وه له ناوچه‌كانی سه‌ر به عه‌فرین ده‌مێننه‌وه، ئه‌وه‌شی به مه‌ترسی بۆ شه‌ڕێكی نوێ له قه‌ڵه‌م داوه به تایبه‌ت له دژی كورد.
گواستنه‌وه‌ی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه له كاتێكدایه كه نزیكه‌ی ٦٠٠ هه‌زار هاووڵاتیی كورد له ده‌ره‌وه‌ی شاری عه‌فرین له كامپی به‌رخۆدان له ناوچه‌ی شه‌هبادا نیشته‌جێ كراون و ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه عه‌فرین، چونكه له لایه‌ن سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه مه‌ترسیی ژیانیان له‌سه‌ر ده‌بێت.
جگه له جێگیركردنی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا توركیا به سه‌دان خێزانی ئاواره‌ی له كه‌مپه‌كانی توركیاوه گواستووه‌ته‌وه بۆ جه‌رابلوس و ناوچه‌كانی نزیك له عه‌فرین كه خاكی ڕۆژئاوای كوردستانه، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر گۆڕینی ته‌واوه‌تی دیموگرافیای ناوچه‌كه درووست كردووه كه خاكی كورده و عه‌ره‌بی له‌سه‌ر نیشته‌جێ ده‌كات.
نووری مه‌حمود، وته‌بێژی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل-یه‌په‌گه بۆ «ئاژانس» وتی: «به گواستنه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی ئیدلب توركیا ده‌یه‌وێت ناوچه‌یه‌كی فراوانی دابڕاو له سوریا درووست بكات كه عه‌فرین و جه‌رابلوس و باب و ئیدلب له‌خۆی بگرێت، تا له‌و ناوچه دابڕاوه‌دا جارێكی تر داعش ببووژێنێته‌وه.»