ڕوسیا بە هاندانی تورکیا تۆمەتبار دەکرێت
ئاژانس
جارێكی تر توركیا ئۆپراسیۆنێکی تری داگیركردنی به‌شێكی دیكه له خاكی ڕۆژئاوای كوردستانی دەست پێ کردووە، لە هێرشی ئەمجارەیدا ڕوسیا بە هاندانی تورکیا تۆمەتبار دەکرێت و واشنتۆنیش بە توندی دژی هەر هێرشێکی تورکیا وەستاوەتەوە کە دژی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوە بچێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا له به‌رده‌م جه‌نراڵه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا جارێكی تر پرسی منبه‌جی وروژانده‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات به تایبه‌تیش شارۆچكه‌ی منبه‌ج.
هه‌ر دوای هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و ڕه‌وانه‌كردنی چه‌ك و تانك و زرێپۆش بۆ منبج، خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا باری نائاسایی ڕاگه‌یاند كه به هه‌ڵگرتنی چه‌ك و خۆپیشاندان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی سه‌رتاسه‌ری ڕاگه‌یاند، داواشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانان و حكومه‌تی سوریا كرد بێده‌نگ نه‌بن له ئاست ئه‌و هێرشانه.
هه‌رچه‌نده ئه‌مەریكا وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیای دایه‌وه و ڕایگه‌یاند كه قبووڵی ناكات توركیا تاكلاینه هێرش بكه‌نه سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، به‌ڵام كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له منبه‌ج و هێرشی سه‌ر كه‌مپی مه‌خموور و شنگال پێشبینیی مەترسیی هێرشی تورکیا دەکرێت.
ساڵح موسلیم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤده‌م به «ئاژانس»ی ڕاگه‌یاند، ئه‌ردۆغان ته‌نیا مه‌به‌ستی ڕۆژهه:ڵاتی فورات نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستی هه‌موو ڕۆژئاوای كوردستانه و ده‌یه‌وێت داگیری بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كورد نه‌بێته خاوه‌ن هیچ مافێك له سوریادا.
موسلیم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت شكست به‌و چاره‌سه‌رانه بهێنێت كه له ئه‌ستانه و سوچی ده‌درێن تاكو كورد نه‌بێته خاوه‌نی هیچ مافێك له داهاتووی سوریادا، بۆیه به وته‌ی ئه‌و ئه‌ردۆغان مه‌به‌ستییه‌تی درێژه به قه‌یرانی سوریا بدات له ڕێگای هێرشكردنه سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ئه‌ردۆغان چه‌ند جارێك باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌وان ته‌نیا به منبه‌ج واز ناهێنن، به‌ڵكو تا سه‌ر سنووری عێراق ده‌ڕۆن، وه‌ك به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ش باسیان كردووه مه‌به‌ستیان له عه‌فرین و كۆبانییه تا شارۆچكه‌ی دێرك له‌سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان سوپاكه‌یان جێگیر بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده به ڕووكه‌ش توركیا ده‌ڵێت ئامانجی ئه‌و ته‌نیا ئه‌وه‌یه شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده له منبه‌ج نه‌مێنن، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا ئامانجی سه‌ره‌كی و كاركردنی توركیا بۆ ئه‌وه‌یه به ته‌واوه‌تی هه‌سه‌ده له ڕۆژئاوای كوردستان نه‌مینێت و ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان بكه‌وێته ده‌ست خۆی یان حكومه‌تی سوریا.
مانگی ١٠ی ڕابردوو توركیا هێرشی كرده سه‌ر گرێسپی و كۆبانی و ئێستاش ده‌یه‌وێت دژی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات كه منبەج به‌شێكه لێی ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام بدات، بۆیه به بڕوای شاره‌زایانی دۆخی سوریا هه‌موو ئه‌وانه‌ی توركیا ده‌یكات له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و شكستهیهتی كه له حه‌له‌ب له‌سه‌ر ده‌ستی ڕوسیا و ئێران و حكومه‌تی سوریا تووشی بووه.
توركیا هه‌ر جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌دات داواكارییه‌كی هه‌یه یان له شوێنێك توشی شكست بووه یان پڕۆژه و بڕیارێك له ئارادایه كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی نییه و ده‌یه‌وێت هه‌ڵیبووه‌شێنێته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مانگی ڕابردوو ئه‌مەریكا چه‌ند خاڵێكی چاودێریی له‌سه‌ر سنووری توركیا درووست كردووه به ئامانجی ڕێگریكردن له ڕوودانی شه‌ڕ له‌نێوان هه‌سه‌ده و سوپای توركیا، ئه‌نقه‌ره ئه‌و خاڵه چاودێرییانه وه‌ك پاراستنی ڕۆژئاوای كوردستان لێك ده‌داته‌وه و ده‌یه‌وێت لا ببرێن.
له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا به‌رپرسانی ڕوسیا به‌رده‌وام هێرشیان ده‌كرده سه‌ر ئه‌مەریكا و به درووستكردنی ده‌وڵه‌تێك و سوپایه‌ك بۆ كورد له سوریا تۆمه‌تباری ده‌كردن، ئه‌وه‌ش هانی توركیای دا هێرش بكاته سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، هۆكارێكی دیكه‌ش ئه‌وه بوو كه جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئه‌مەریكا و توركیا له‌باره‌ی مبنجهوه دواكه‌وت.
شه‌ڕڤان ده‌روێش، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی سوریای دیموكرات-هه‌سه‌ده به «ئاژانس»ی ڕاگه‌یاند، ئێمه ده‌مانه‌وێت له ڕێگای گفتوگۆ و دیبلۆماسییه‌وه هێرشه‌كانی توركیا ڕابگرین بۆ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا له گفتوگۆداین، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی گفتوگۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌مەریكا فشاری زیاتر بكات له ئهنقەره بۆ وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی.
فه‌رمانده‌كه‌ی هه‌سه‌ده جه‌ختی كرده‌وه هێزه‌كانیان له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانی ده‌كرێن و تا ئێستاش شه‌ڕی داعش به‌رده‌وامه، بۆیه به وته‌ی ئه‌و ئهمەریكییهكانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌وان ناچارن له شه‌ڕی داعش له دێره‌زوور بكشێنه‌وه و بچنه منبەج.
قوورسە سیناریۆی جه‌رابلوس و عه‌فرین له منبەج دووباره بێته‌وه، چونكه له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات هێزه‌كانی ئه‌مەریكای لێیه و پێشتریش ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده هه‌بووه ڕێگه به توركیا نه‌دات، هاوكات فشاری هه‌سه‌ده‌ش هه‌یه بۆ كشانه‌وه‌یان له دێره‌زوور ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته سه‌ر منبج.
به‌رپرسێكی باڵای ئیداره‌ی تره‌مپ كه ن هیویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت به ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ڕاگه‌یاندووه، تره‌مپ و ئه‌ردۆغان گفتوگۆیان كردووه له باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن، به‌ڵام ئاماژه‌ی به ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مەریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌موریكا گه‌شبینه به گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا له باره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فوراته‌وه و پێده‌چێت به‌و ڕێکكه‌وتنه نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌نقه‌ره بڕه‌وێنرێته‌وه و دۆخه‌كه‌ش هێور بكرێته‌وه.
له كۆتایی مانگی ئایاری ئه‌مساڵ ئه‌مەریكا و توركیا له‌باره‌ی منبەجهوه گه‌یشتنه نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك كه هێزێكی هاوبه‌شی هه‌ردوولا له منبەج بڵاوه‌ی پێ بكرێت و هه‌سه‌ده له ناوچه‌كه بكشێته‌وه، پێش ڕاگه‌یاندنی ڕێككه‌وتنه‌كه، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له منبەج كشانه‌وه و برێت مهكگۆركیش سه‌ردانی منبەجی كرد و دڵنه‌وایی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی كرد كه ڕێگه به توركیا نادات هێرش بكه‌نه سه‌ر شاره‌كه و ده‌یانپارێزن.