کتێبفرۆشتن و دیالۆگی پێکهاتەجیاوازەکان لەو شەقامە دێرینە نابێتەوە
ئاژانس – حه‌سه‌ن شه‌نون
به درێژایی بەشێک لە ڕووبارى دیجله شه‌قامى موته‌نه‌بیی به‌غداى پایته‌خت جمه‌ى دێت، كتێبفرۆشتن و مشتومڕى ڕۆشنبیرهكانى ئه‌و شاره دێرینه‌ى عێراق له‌و ناوچه‌یه هه‌ر به‌رده‌وامه، سه‌ره‌ڕاى مه‌ترسیی ته‌قینه‌وه و كرده تیرۆریستییه‌كان.
هاوارى كتێبفرۆشه‌كانى ئه‌و شه‌قامه بۆ فرۆشتنى كتێبه‌كانیان ئه‌وه‌نده‌ى تر شهقامەکەى خرۆشاندووه، ڕۆژنامه‌نووس و لێكۆڵه‌ر و سیاسه‌تمه‌داره‌كانیش له چایخانهكانیدا پێکەوە گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسه سیاسى و ڕۆشنبیرییه‌كان ده‌كه‌ن.
باسكردنى هه‌واڵى ته‌قینه‌وه‌كان له شه‌قامى موته‌نه‌بی ڕێى له جه‌نجاڵیى كۆبوونه‌وه‌ى كتێبفرۆش و كتێبكڕهكان نه‌گرتووه، له‌وێ گفتوگۆى نێوان عه‌لمانى و ئیسلامییه‌كان سه‌ره‌كیترین پرسه گه‌رمه‌كانه.
شه‌قامى موته‌نه‌بی ده‌كه‌وێته ناوه‌ندى به‌غداوه كه یه‌كێكه له شه‌قامه دێرینه‌كانى ئه‌و شاره، له سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى به‌عسدا پێگه‌ى به‌نهێنى فرۆشتنى ئه‌و كتێبه سیاسییانه بوو كه ئه‌و ڕژێمه یاساغى كردبوون.
له به‌شى ڕاست و چه‌پی شه‌قامى موتهنەبییهوه هێشتا ئاسه‌وارى ئه‌و چاپخانانه ماون كه ڕۆژنامه‌كانى ده‌یه‌ى یه‌كه‌مى سه‌ده‌ى ڕابردووى عێراقى تێدا چاپ ده‌كرا.
قاوه‌خانه‌ى شابه‌نده‌ر لە دێرینترین قاوهخانهكانى ئه‌و شه‌قامه‌یه كه مێژووى درووستكردنى بۆ ساڵى 1917 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له زۆربه‌ى چایخانهكانیدا یاریى دۆمینه و تاوڵه لا بردراون تا ده‌رفه‌ت به تاوتوێكردنى پرسه ڕۆشنبیرییه‌كان بدرێت.
مێژووى درووستكردنى ئه‌م شه‌قامه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى عه‌باسییه‌كان كه پێشتر به (ده‌رب زاخا) ناسراو بووه و له ساڵى 1923ـدا ناوه‌كه‌ى گۆڕدرا بۆ موته‌نه‌بی وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ یه‌كێك له گه‌وره شاعیره‌كانى عێراق.
عه‌مار كازم ڕۆژنامه‌نوس هه‌موو ڕۆژانێكى هه‌ینى سه‌ردانى موته‌نه‌بی ده‌كات، ئه‌و به ״ئاژانس״ى وت: ״ئێستا ئه‌م شه‌قامه ئارامترین ناوچه‌ى به‌غدایه״.
كازم پێى وایه سه‌ره‌ڕاى خزمه‌تى ئه‌و شاقهمه به دانیشتووانى به‌غدا و ناوچه‌كانى تر‌ى عێراق هێشتا وه‌ك پێویست له لایه‌ن میدیاكانه‌وه گرنگى پێ نه‌دراوه.
دیارترین ئه‌و هێرشانه‌ى كرایه سه‌ر شه‌قامى موته‌نه‌بی له ساڵى 2007دا بوو كاتێك ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو تێیدا ته‌قییه‌وه و سی قوربانیى لێ كه‌وته‌وه و ژماره‌یه‌ك له كتێبخانه و شوێنه مێژووییهكانیشى خاپوور كرد.
ئه‌كره‌م كه‌ریم (25 ساڵ) سه‌ره‌ڕاى مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان یه‌كێكى تره له سه‌ردانكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى موته‌نه‌بی، ئه‌و سه‌باره‌ت به مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان له‌و شه‌قامه به״ئاژانس״ى وت: ״په‌ندێكى عێراقى هه‌یه ده‌ڵێت ئه‌وه‌ى ته‌ڕ بێت ترسی له باران نییه، له ماوه‌ى 13 ساڵى ڕابردوودا و سه‌ره‌ڕاى ته‌قینه‌وه‌كان ئه‌و شه‌قامه باشترین هاوڕێمان بوو״.
موته‌نه‌بی ته‌نها كوڕان سه‌ردانى ناكه‌ن، به‌شێك له خانمه ڕۆژنامه‌نووس و شاعیر و ڕۆشنبیره‌كان سهردانكهرى ههفتانهیین و هه‌ندێك جاریش كچان بۆ به‌سه‌ربردنى كاتێكى ئارام له سایه‌ى نائارامیى ناوچه‌كانى تر‌ى به‌غدا ڕوو له‌و شه‌قامه ده‌كه‌ن.
هاشم عه‌لی خاوه‌نى یه‌كێك له كتبێخانهكانى شه‌قامى موته‌نه‌بی پێى وایه باشترین هانده‌ر كه ئه‌و شه‌قامه پێى داون ئه‌وه‌یه كه به‌دوور بن له ڕقوكینه و ده‌مارگیری، ئه‌و به״ئاژانس״ى وت: ״لێره ئه‌ندامى سه‌رجه‌م حزب و پێكهاته و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه״.
״چیتر بیر له مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان ناكه‌مه‌وه ئه‌و مه‌ترسییانه بۆ ئێمه ئاسایی بوون״ به‌م شێوه‌یه عه‌مار عه‌لی ڕۆژنامه‌نووس بۆ ״ئاژانس״ دوا كاتێك ده‌ستى دابووه كتێبێكى سه‌ر شه‌قامه‌كه به مه‌به‌ستى كڕینى.
عه‌مار وتى: ״موته‌نه‌بی شه‌قامێكه بۆ شاده‌مارى ژیان كه ناتوانرێت له‌ناو ببرێت، ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ش ته‌قینه‌وه‌ى تێدا ئه‌نجام بدرێت״.