ئاژانس
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیكاى ئابووریناسانى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت کە تەنها داهاتی جگەرە لە هەرێمی کوردستان بۆ هەر مانگێک 150 ملیۆن دۆلاره.
ئه‌میر قه‌ساب سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیكاى ئابووریناسان بە ئاژانسی وت” داهاتى جگه‌ره مانگانه 150 ملیۆن دۆلاره و داهاته‌كانى تر‌ى ناوخۆ دوو قات و سێ قات زیادى كردووه، بێجگه لە داهاتى نه‌وت، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى سیاسه‌تى ئابووریى خۆى چاك بكات دۆخى دارایى باش ده‌بێت و كۆكردنه‌وه‌ى داهاته‌كان شه‌فاف بن دۆخی ئابوری به‌و شێوه‌یه‌ى ئێستا نابێت”
ئه‌میر قه‌ساب وتیشی”نازانین سیاسه‌تى ئابوورى به‌ته‌نیا حكوومه‌ت به‌ڕێوه‌ى ده‌بات یان كه‌رتى تایبه‌ت یان كه‌رتى حزب، به‌ڵام ئه‌وه ڕوونه كه‌رتى حزب قۆرغى هه‌موو كه‌رته‌كانى ئابووریى كردووه، له‌ناو حزبه‌كان هه‌ندێك كه‌س قه‌یرانه‌كه‌یان درووست كردووه به بۆنه‌ى پلهوپایهكانهوه توانیویانه قۆرغى هه‌موو شتێك بكه‌ن و سوودمه‌ند ببن، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ى ناو حزبه‌كان موسته‌فید نین با ئه‌وه ڕوون بێت”