ئاژانس
لەگەڵ هاتنی سۆشیال میدیا و بڵاوبوونەوەی لەنێو خەڵکدا هەر ڕۆژەی کچێکی نوێ بەناوی مۆدێل و پێشکەشکار و مەیکەپ ئاڕتیست لە سۆشیال میدیادا بەناوبانگ دەبێت، ئەوان هەوڵ دەدەن بە هەمان ستایل و شێوازی مۆدێلە بەناوبانگەکانی جیهان هەڵسوکەوت بکەن هەر بۆیە بە هەمان شێوە ژیانێکی سۆزداریی شکستخواردوویان بۆ خۆیان دروست کردووە بە جۆرێک هەر جارە و یەکێکیان لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە.
یەکێک لە دیارترین ئەو کچە مۆدێلانە جیهان هاشم بوو کە لە پاش ٣ هاوسەرگیری لە ماوەیەکی زۆر کەمدا لە هەموویان جیا بوویەوە و ئێستا سینگڵە
جگە لەوانیش شێنێ هۆشیار کچەمۆدێلی دیاری شاری سلێمانی لە پاش ماوەیەکی کورت لە ڕاگەیاندنی دەزگیرانییەکەی خۆی جیابوویەوە
هەنسک ئەحمەد یەکێکی دیکە بوو لەو کچە مۆدێلانە وەک هەواڵێکی گرنگ ڕایگەیاند، کە چووەتەوە لای هاوسەرەکەی بەڵام هەر چەند مانگێکی کەمی پێویست بوو بۆ ئەوەی جیا بێتەوە
هەریەکەش لە شکۆفە فەرهاد و شنیار کە دوو خانمە مەیکەپ ئاڕتیستی بەناوبانگی کورد بوون لە چەند مانگێکدا هەواڵی جیابوونەوەی خۆیان ڕاگەیاند، شکۆفە ڕایگەیاند کە خیانەتی لێ کراوە شنیاریش بە هەمان شێوە وتی، کە مێردەکەی لەگەڵ هاوڕێیەکی دیکەیدا دەستی تێکەڵ کردووە و لەم جیا بووەتەوە
زانست و سۆڤین دوو کەپڵی دیاری نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوون بەردەوام وێنە و ڤیدۆ ڕۆمانسییەکانی خۆیان بەیەکەوە دادەنا، سۆڤین دەیوت ناوی من بە تاتۆ لەسەر دڵی مێردەکەمە بۆیە موستەحیلە جیابینەوە و هەر بەیەکەوە دەبین بەڵام پاش چەند جارێک تۆران و دوورکەوتنەوە دواجار ئاشکرایان کرد کە بەیەکجاری جیابوونەتەوە.
ئەو کچانەی ئێستا لە سۆشیال میدیا بەناوبانگن بەوە تۆمەتبار دەکرێن کە هۆکارن بۆ زیادبوونی ڕێژەی تەڵاق لە کوردستان بەتایبەت کە خۆیان نموونەیەکی باشی سۆزداری نین.