پێشتر مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی به‌غدادی كرد
ئاژانس
پاش ئه‌وه‌ی 29ی ئه‌یلول مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای سیاسی‌دا له هه‌رێم به‌ره‌و به‌غداد به‌رێكه‌وتن و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه، بڕیاره شاندێكی دیكه‌ی هه‌رێمیش بچێته به‌غداد.
پاش سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ به‌غداد، له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتون كه چه‌ند شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم بچنه به‌غداد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له چه‌ند رۆژی ڕابردودا شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌چێته به‌غداد.
سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر قه‌یرانی دارایی و كێشه‌ی بودجه‌و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت.