ئاژانس
به‌تۆمه‌تی بونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و هاوكاریكردنیان، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له ئه‌حمه‌د تورك سه‌رۆكی شاره‌وانی ماردین و تونجه‌ر باكرهان سه‌رۆكی شاره‌وانی سرتی ده‌ركرد.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا هۆكاری دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانیانه به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه تۆمه‌تبارن به كۆكردنه‌وه‌ی پاره و هاوكاری بۆ په‌كه‌كه و هه‌وڵی تێكدانی یه‌كپارچه‌ی خاكی توركیایان داوه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له ساڵی 2009 به هه‌مان تۆمه‌ت دادگای باڵای توركیا ئه‌حمه‌د توركی له په‌رله‌مانی توركیا دورخسته‌وه.