جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان : سه‌رۆكی په‌رله‌مان پاره‌یه‌كی باشی له‌گه‌ڵ خۆى بردبوو بۆ سلێمانی
سازدانى: مه‌سعود هادى
جه‌عفه‌ر ئیمینكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه كورتترین ڕێگا بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ڕێکكهوتنێكى نوێیه له نێوان پارتى و گۆڕان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ڕێكکه‌وتنى پێشتره و ده‌شڵێت: ״له‌كاركه‌وتنى په‌رله‌مان كاریگه‌ریى هه‌بووه له‌سه‌ر ناوبانگى هه‌رێمى كوردستان و تا ڕاده‌یه‌ك له‌كه‌دارى كردووه״.
جه‌عفه‌ر ئیمینكى كه هاوكات ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه له چاوپێكه‌وتنێكى ״ئاژانس״دا باس له‌وه ده‌كات كه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه سیاسییه‌كانى هه‌رێم له ئێستادا پارته‌كه‌ى تۆپى چاره‌سه‌رى خستووەته گۆڕه‌پانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه و ده‌ڵێت: ״پێویسته گۆڕان ئه‌م ده‌رفه‌ته له ده‌ست نه‌ده‌ن و واز له سیاسه‌تى ڕۆمانسى بهێنن״.
ئاژانس: سه‌ره‌تا لهوهوە ده‌ست پێ ده‌كه‌ین كه به لاى ئێوه‌وه چ لایه‌نێكى سیاسى پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت كه هه‌رێمی كوردستان به‌م دۆخه گه‌یشتووه؟
جه‌عفه‌ر ئیمینكى: به ڕای من پشكی شێر به‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌وێت بۆ درووستبوونی ئه‌م باره ناهه‌مواره‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا.
ئاژانس: چى بكرێت له ڕووی سیاسی و یاساییه‌وه هه‌رێمی كوردستان له‌م دۆخه ڕزگاری بێت؟
جه‌عفه‌ر ئیمینكى: ئه‌وه‌ی پێویسته بكرێت، بریتییه له ڕێكکهوتنێكى سیاسى له نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ڕێكکه‌وتنى پێشووتر، كه بووبوو به بناغه بۆ به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ پارتى له په‌رله‌مان و حكوومه‌تدا، ئه‌وه كورتترین ڕێگایه بۆ كارابوونهوهى په‌رله‌مان و هیچ ڕێگاى یاسایى پێویست ناكات.
ئاژانس: پێت وایه له 2017دا په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكرێته‌وه؟
جه‌عفه‌ر ئیمینكى: ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كى چاككردن هه‌بێت ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كى كورتدا په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه.
ئاژانس: ڕه‌وانه‌كردنی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نی شوورا یاسایی بوو؟
جه‌عفه‌ر ئیمینكى: به‌ڵێ یاسایى بووه به پێى مادده‌ى 12 له په‌یڕه‌وى ئه‌نجوومه‌نى شووراى هه‌رێم ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌م هه‌یه، دووه‌م پێشتریش په‌یڕه‌وم كردووه و كه‌س لارى نه‌بووه و به ئاسایى وه‌رگیراوه.
ئاژانس: له ئێستادا ده‌وام ده‌كه‌یت له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌تان هه‌یه بڕیار بده‌ن یان له برى سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڕیارتان داوه؟
جه‌عفه‌ر ئیمینكى: له ئێستادا ده‌وام له ته‌لارى په‌رله‌مان ده‌كه‌م هه‌روه‌كو جاران ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆم به‌كار ده‌هێنم به پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان به‌ڵام من له برى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بڕیار ناده‌م.
ئاژانس: له‌و كاته‌وه‌ى كه یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مان نهگهڕاوەتهوه هه‌ولێر په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ هه‌بووه؟
جه‌عفه‌ر ئیمینكى: وه‌كو پێویست نه‌بووه، له‌و كاته‌ى له برۆكسل هێرشى ناڕه‌واى كرده سه‌ر هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له ساڵى 2015، له‌و كاته‌وه بڕیارم دا هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك به‌و به‌ڕێزه‌وه نه‌كه‌م.
ئاژانس: له‌و كاته‌وه‌ى سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه په‌رله‌مانى هیچ بریارێكى ئه‌و بۆ ئێوه هاتووه و جێبه‌جێتان كردبێت یاخود بە پێچه‌وانه‌وه؟
جه‌عفه‌ر ئیمینكى: هیچ بڕیارێكى بۆ په‌رله‌مان نه‌هاتووه.
ئاژانس: له‌كارخستنی په‌رله‌مانی كوردستان كاریگه‌ریی نه‌بووه له‌سه‌ر بارودۆخى هه‌رێم و ئازادى و ناوبانگی هه‌رێم له ده‌ره‌وه و ناوخۆی، پێتان وا نییه ئه‌و هه‌نگاوه قه‌یرانه‌كانى زیاتر كردووه؟
جه‌عفه‌ر ئیمینكى: به‌ڵێ له‌كاركه‌وتنى په‌رله‌مان كاریگه‌ریى هه‌بووه له‌سه‌ر ناوبانگى هه‌رێمى كوردستان و تا ڕاده‌یه‌ك له‌كه‌دارى كردووه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له به‌ره‌كانى جه‌نگ دژى داعش و خوێنى شه‌هیدانى و ڕۆڵى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له سه‌رپه‌رشتیى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له به‌ره‌کانى جه‌نگ له دژى داعش قه‌ره‌بووى هه‌موو كه‌لێنه‌كانى ناوخۆى كردووەته‌وه، ئێستا له جاران باشتریش ناوبانگى هه‌رێمى كوردستان له جیهانى ئازاد و دیموكراسى ده‌نگى داوه‌ته‌وه.
ئاژانس: پێت وا نه‌بوو بڕیارى په‌كخستنى په‌رله‌مان بڕیارێكى هه‌ڵه بوو؟
جه‌عفه‌ر ئیمینكى: به‌ڵێ هه‌موو ئه‌و كردارانه‌ى بوونه هۆى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان په‌كی بكه‌وێت هه‌ڵه و زیانبه‌خش بوون پێش هه‌موو هێزه‌كانى تر زیانى گه‌وره‌ى به پارتى گه‌یاندووه كه ڕۆڵى سه‌ره‌كیى له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه.
ئاژانس: بۆچوونێك هه‌یه ده‌وترێت ئێستا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانى پارتیدایه بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان، بۆ كاراى ناكه‌نه‌وه؟
جه‌عفه‌ر ئیمینكى: پارتى تۆپه‌كه‌ى هاویشتووەته گۆڕه‌پانى گۆڕان، پێم وایه پێویسته گۆڕان ئه‌م ده‌رفه‌ته له ده‌ست نه‌ده‌ن و واز له سیاسه‌تى ڕۆمانسى بێنن.
ئاژانس: سوورن لەسەر ئەوه‌ى ده‌بێت سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێستا بگۆڕدرێت یاخود ئه‌گه‌ر ته‌وافق بكرێت ئه‌وا لاریتان نییه له گه‌ڕانه‌وه‌ى یوسف محه‌مه‌د؟
جه‌عفه‌ر ئیمینكى: بۆچوونى پارتى ئێستا و پێشتریش هه‌ر وا بووه كه سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان كه له ده‌ستى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا بووه له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌وافق بووه و كراوه، نه‌ك ته‌نها سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه به‌ڵكو هه‌رێمى كوردستانى به‌ره‌و كاره‌سات برد و نزیك بوو هه‌رێمى كوردستان جارێكى تر به‌ره‌و شه‌ڕى ناوخۆیى ببات كه تیایدا كادری پارتی شه‌هید بوون و 6 باره‌گاى سووتێنران و سووكایه‌تى به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كرا، بۆیه‌ش هه‌ڵوێستى فه‌رمى ئه‌وه‌یه كه به ڕێكکهوتنێكى نوێ له‌گه‌ڵ گۆڕان بكرێت و سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان به ته‌واوه‌تى بگۆڕدرێت و سه‌رۆكایه‌تییه‌كى نوێ هه‌ڵبژێردرێت.
ئاژانس: كێ سوودمه‌ند بوو له‌م دۆخه‌ى كه به هۆى قه‌یرانى سیاسى و داراییەوە سه‌رى هه‌ڵدا؟
جه‌عفه‌ر ئیمینكى: قه‌یرانى دارایى له به‌غدا درووست كراوه و به بڕیارێكى سیاسى بووه، قه‌یرانى سیاسییش به‌رهه‌مى سیاسه‌ته چه‌وته‌كانى گۆڕان بوو كه ده‌یانویست له هه‌مان كاتدا له حكوومه‌تدا شه‌ریك و له‌ناو په‌رله‌مانیش ئۆپۆزسیۆن بن، خه‌ڵكى كوردستان هه‌مووى زه‌ره‌رمه‌ند بوون له‌و قه‌یرانه، له‌وانه پارتى زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌مه. ئه‌گه‌ر هێزێك هه‌بێت سوودمه‌ند بێت ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و پرساره ئاڕاسته‌ى گۆڕان بكرێت.
ئاژانس: ئه‌گه‌ر پارتى زه‌رمه‌ند بووه كه‌واته چاره‌سه‌رى ئه‌م دۆخه له ده‌ستى كێدایه؟
جه‌عفه‌ر ئیمینكى: چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م دۆخه به‌وه ده‌كرێت ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان واز له سیاسه‌تى پۆپۆلیستى بێنن و واقعیانه جارێكى تر ده‌ست به دیالۆگ بكرێت ئه‌وكات ده‌گه‌ین به ئه‌نجامى باش.
ئاژانس: ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه ئامادەن یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم هه‌موار بكرێته‌وه كه پێشتر تێبینیتان له‌سه‌ری هه‌بوو؟ بۆ نموونه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش لاى گۆڕانیش بێت؟
جه‌عفه‌ر ئیمینكى: پارتى له‌سه‌ر خاترى گۆڕان پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستانى نه‌برده ڕیفراندۆمه‌وه كه ده‌نگى له‌سه‌ر درابوو، لای پارتى ته‌وافقى سیاسى ڕێزى خۆى هه‌بووه، هه‌میشه‌ش پابه‌ند بووه به ڕێكکه‌وتنه‌كان و هیچ گرفتێك له‌به‌ر پله و پۆست نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌ندێك لایه‌ن باسیان ده‌كرد كه پرسی سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم گرفته ئه‌مه دووره له ڕاستییه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كى نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ڕاسته و زۆر خه‌ڵك نایزانن ئه‌وه‌یه كه ده‌ستبردن بۆ یاسای سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم به‌بێ ته‌وافقى سیاسیى پێشوه‌خته سه‌ره‌تاى گه‌مه‌یه‌كى سیاسیى ترسناك بوو. بۆیه ده‌بوایه ئه‌و گه‌مه‌یه له‌ناو ببرێت.
ئاژانس: بۆچی پاره‌ی نووسینگه‌ی سلێمانیی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی په‌رله‌مان نانێرن؟
جه‌عفه‌ر ئیمینكى: پاره بۆ هه‌موو نووسینگه‌كانى په‌رله‌مان له شاره‌كان وه‌كو یه‌ك ده‌ڕوات و هیچ جیاوازی له نێوانیاندا ناكرێت به‌ڵكو نووسینگه‌ى سلێمانیى په‌رله‌مانى كوردستان له ساڵى 2014دا ئه‌و كاته‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان پاره‌یه‌كى باشى له‌گه‌ڵ خۆى بردبوو بۆ سلێمانى پێش ئه‌و كاته‌ى خۆى تووشى گرفت بكات له بازگه‌ى پردێ ئه‌و پاره‌یه له نووسینگه‌ى سلێمانى خه‌ج كراوه به‌بێ چاودێرى و وردبینى. ئێستا خۆى له خۆیدا قه‌یرانى دارایى له ته‌لارى په‌رله‌مانیش هه‌یه كه گرفتى سیوله‌ى پاره هه‌یه.
ئاژانس: ئامادەیت ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ت بیت بۆ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك؟
جه‌عفه‌ر ئیمینكى: به‌ڵێ ئاماده‌م ده‌ستبه‌ردارى پۆستى خۆم بم و پێشتریش له ساڵى 2014 ئاماده بووم وازى لێ بێنم به‌ڵام بڕیارى پارتیمان ئه‌وه بوو به‌رده‌وام بم تا كاتێكى گونجاو.