سازدانی: سەرچین ساڵح
ئامینە زکری، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان پێی وایە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا دەکرێت و دەشڵێت: ״پەرلەمانی کوردستان دەتوانێت بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردن بدات.״
ئامینە زکری، لە چاوپێکەوتنێکی ״ئاژانس״دا ئاماژە بەوە دەکات، کۆمیسیۆن خەرجییەکی زۆری کردووە بۆ هەڵبژاردن و بە پەرلەمانی وتووە هیچ بیانوویەک نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، سەبارەت بە داوای برێت مەکگۆرگ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش لە عێراق و سوریا بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، ڕایگەیاند، ״داوای مەکگۆرک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن تەنها قسەی ڕاگەیاندنەکانە.״
ئاژانس: سه‌ره‌تا له‌وه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر پرسی دواخستنی هه‌ڵبژاردن هیچ قسه‌یه‌ك له‌ناو په‌رله‌ماندا هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه؟
ئامینه زكری: ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی پارتی و وه‌كو حزبیش له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردندا نین بۆ یه‌ك سه‌عاتیش، پێمان وایه ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكرێت له كاتی خۆیدا، ئه‌و پرسه نه‌هاتووه‌ته پەرلەمان، تا ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كان قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، كاتێك له ڕووی سیاسییه‌وه بڕیاری دواخستنی درا ئه‌وكاته په‌رله‌مان له ڕووی یاساییه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات و واده‌ی ته‌مه‌نی خۆیشی درێژ ده‌كاته‌وه.
ئاژانس: ده‌وترێت په‌رله‌مان داوایه‌كی داوه به كۆمیسیۆن بۆ دواخستنی، ئه‌وه ڕاسته؟
ئامینه زكری: هیچ داوایه‌كی وا نه‌بووه و شتێكی وام نه‌بیستووه.
ئاژانس: هیچ هه‌وڵێكی له‌و شێوه‌یه هه‌بووه داوایه‌كی وا بدرێت به كۆمیسیۆن؟
ئامینه زكری: هه‌ندێك فراكسیۆن قسه ده‌كه‌ن كه كاتی هه‌ڵبژاردن نییه و پێویسته دوا بخرێت، به‌ڵام له ڕووی ڕه‌سمییه‌وه تا ئێستا دواكارییه‌كی وا نه‌بووه.
ئاژانس: له گفتوگۆكاندا ده‌ركه‌وتووه هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردندان؟
ئامینه زكری: من له شاندی گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌كاندا نیم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پارتی به ئێمه‌ی وتووه پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیدا.
ئاژانس: هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌مان قسه‌ی تۆ ده‌كه‌ن؟
ئامینه زكری: لێدوانه‌كانیان دیاره كێ له‌گه‌ڵ دواخستنه كه له ملا و له‌ولا باسی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ دواخستنیدان.
ئاژانس: تاكه‌ی كات هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان بڕیار بدات هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت؟
ئامینه زكری: ئێستا كۆمیسیۆن سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كۆمیسیۆن به په‌رله‌مانی وتووه هیچ بیانوویه‌ك نییه بۆ دواخستنی هەڵبژارن و هه‌موو ڕێكاره یاسایی و ته‌كنیكییه‌كان ئه‌نجام دراوه، كۆمیسیۆن خه‌رجیی زۆری كردووه ده‌بوایه پێش په‌سه‌ندكردنی ناوی كاندیده‌كان بڕیار له دواخستنی بدرایه، په‌رله‌مان ده‌توانێت بڕیاری دواخستنی بدات، به‌ڵام ده‌بێت كۆمیسیۆن ئه‌و وه‌ڵامه بداته‌وه.
ئاژانس: ئێوه كه فراكسیۆنی گه‌وره‌ن له په‌رله‌مان پێتان وایه هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت؟
ئامینه زكری: تا ئه‌م له‌حزه‌یه پێمان وایه هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و ده‌بێت بكرێت.
ئاژانس: له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا، باشتره هه‌ڵبژاردن بكرێت یان دوا بخرێت؟
ئامینه زكری: ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمیش له ڕووی ئیدارییه‌وه كۆمه‌ڵێك لاوازیی هه‌یه، هه‌ندێك پۆستی وه‌زاری لایه‌نه‌كانی كشاوهی حكومه‌ت ده‌بێت پڕ بكرێنه‌وه، له ڕووی دیموكراسیشه‌وه جوان نییه هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی به‌هێزی نیشتمانیی هه‌مه‌لایه‌ن پێك بهێنرێت پێویسته هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
ئاژانس: ئایا برێت مه‌كگۆرك، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش لە عێراق و سوریا داوای له لایه‌نه‌كان كردووه هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه؟
ئامینه زكری: ئه‌وه ته‌نها قسه‌ی ڕاگه‌یاندنه من به شێوه‌ی ڕه‌سمی هیچم نه‌بیستووه.