هەر بڕیارێکی کۆمیسیۆن تا دەستەی دادوەری پەسەندی نەکات جێبەجێ ناکرێت
سازدانی: سەرچین ساڵح
سلێمان مستەفا، جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم، ئاماژە بەوە دەکات ئەو دەنگی بە بڕیارەکانی شەوی پێش هەڵبژاردنی کۆمیسیۆن نەداوە و دەڵێت، ״بڕیارەکانی کۆمیسیۆن لە کۆتاشەوی پێش هەڵبژاردن کێشەی یاساییان هەبوو.״
سلێمان مستەفا لە چاوپێکەوتنێکی ״ئاژانس״دا ڕایدەگەیەنێت، لایەنەکان دەتوانن تانە لەو بڕیارانەی کۆمیسیۆن بدەن و دەشڵێت، ״هەر بڕیارێکی کۆمیسیۆن تا دەستەی دادوەری پەسەندی نەکات جێبەجێ ناکرێت.״
ئاژانس: با لەو پرسیارەوە دەست پێ بکەین، له ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌ی كۆمسیۆندا کە بە تەسکەرە و جنسیە دەنگ بدرێت، پێشتر هیچ پرسوڕایهك هه‌بووه له نێوان كۆمسیۆن و ئۆفیسهكانیدا یان ڕاسته‌وخۆ ده‌ركراوه؟
سلێمان مستەفا: بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن كه ده‌درێت پرسوڕا به ئۆفیسی پارێزگاكان ناكرێت له شتی كرداره‌كی، ئه‌م په‌یڕه‌و و ڕێكارانه‌ی كۆمیسیۆن په‌سه‌ندی كرد ئاماده‌یه بۆ تانه‌دان له‌به‌ر ده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ری، به‌پێی یاسای كۆمیسیۆن هه‌ر بڕیارێك كۆمیسیۆن ده‌ری بكات تاوه‌كو سێ ڕۆژ له‌به‌ر ده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ری ته‌واو نه‌بێت ناچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بڕیاره‌كانی ئه‌و شه‌وه‌ی كۆمیسیۆن یاساییه به‌ڵام دره‌نگ ده‌ركرا و سه‌ری له ده‌نگده‌ر شێواند، بۆیه لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌توانن تانه له‌و بڕیاره بده‌ن و هه‌موو بڕگه‌كان هه‌ڵبووه‌شێننه‌وه، ئه‌گه‌ر یاسا بڕیاری دا كه نایاسایییه.
ئاژانس: له ڕووی یاساییه‌وه ئه‌و بڕیاره كێشه‌ی هه‌بوو، كێشه‌كان چی بوو؟
سلێمان مستەفا: به‌ڵێ به‌شێك له بڕگه‌كان له ڕووی یاساییه‌وه پێچه‌وانه‌ی یاسا و پێچه‌وانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی كۆمیسیۆن بوون، به‌ڵام قه‌واره‌كان دەتوانن له‌به‌ر ده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ری تانه‌ی خۆیان بده‌ن له‌و بڕیارانه‌ی كۆمیسیۆن.
ئاژانس: ده‌وترێت ئه‌و بڕیاره هه‌وڵێك بووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه؟
سلێمان مستەفا: من ناتوانم ئه‌وه بڵێم كه هه‌وڵ بووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران، من ده‌نگم بۆ نه‌دا پێم وتن كات دره‌نگه له كاتێكدا پێشتر ڕێكاری ترمان په‌سه‌ند كرد ئێمه ڕێگری یاساییمان نه‌بینی له‌سه‌ر ئه‌و مهزوعه، ئه‌وه‌ی وای كرد ئێمه دژی بین كاتێكی دره‌نگ و ناوه‌خت بوو پێمان شتێكی نایاسایی و نائیجرائی بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌رفه‌تی تانه‌لێدانی تێدا نه‌بوو بۆیه به زۆرینه تێپه‌ڕێنرا.
ئاژانس: ئه‌گه‌ر پلان نه‌بووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ر له سلێمانی بۆ زووتر ئه‌و بڕیاره نه‌دراوه شه‌وی پێش هه‌ڵبژاردن ده‌درێت؟
سلێمان مستەفا: نازانم پێشتر ئێمه ئیجرائاتمان بڵاو كردبوویه‌وه ئه‌و بڕیارانه‌یش بۆ هه‌موو هه‌رێمی كوردستان بوو، به‌ڵێ له كاتێكی دره‌نگدا بوو خه‌ڵكێكی زۆر به‌و هۆیه‌وه ده‌نگی نه‌دا به‌ڵام ئه‌وه ده‌بێ كۆمیسیۆن خۆیان وه‌ڵامی ئه‌وه بده‌نه‌وه ته‌حه‌مولی مه‌سئولیه‌ت بكه‌ن.
ئاژانس: ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه ئه‌و بڕیاره بۆ نموونه له پارێزگاكانی تر به تایبه‌ت هه‌ولێر و دهۆك و ده‌وروبه‌ریان جێبه‌جێ نه‌كراوه، ته‌نها به جنسیه ده‌نگ دراوه؟
سلێمان مستەفا: له هه‌ر شوێنێك ئه‌وه كرابێت ده‌بێت قه‌واره‌ی سیاسی سكاڵا بكات له‌سه‌ر ئه‌و مه‌وزوعه، ئێمه هه‌زار و 260 بنكه‌ی ده‌نگدانمان هه‌بووه كه پێنج هه‌زار و 961 وێستگه‌ی تێدا بوو، ئێمه ناتوانین چاودێریی هه‌موویان بكه‌ین ئه‌وه‌ی چاودێری ده‌كات بریكاری قه‌واره سیاسییه‌كانه كه سكاڵاكانی خۆیان تۆمار بكه‌ن كه هه‌ر خروقاتێك كرابێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
ئاژانس: له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ندین وێنه و گرته‌ی ڤیدۆیی بڵاو كراونەتهوه كه ئاماژه‌ن بۆ جنسه‌ی ته‌زویر له ده‌نگداندا به داوداچوون بۆ ئه‌وانه ده‌كه‌ن؟
سلێمان مستەفا: ئه‌مه شتی یاساییه بڵاو كردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆ شتێكه ده‌توانرێت درووست بكرێت، بۆیه ده‌بێت سكاڵا هه‌بێت و به‌ڵگه‌كه و كاتی ئه‌نجامدانی و شوێنی ئه‌نجامدانه‌كه‌ی نووسرابێت و هاوپێچی سكاڵاكه كرابێت.
ئاژانس: كه‌ی ئه‌نجامی ده‌نگدان په‌سه‌ند ده‌كه‌ن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه؟
سلێمان مستەفا: ئه‌وه نازانم جارێ، ئه‌نجامه‌كان ورده ورده داخڵ ده‌كرێت و ئه‌نجامی به‌رایی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، دوایی هه‌موو قه‌واره سیاسییه‌كان سكاڵایان هه‌یه و یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه دوای بڕیاری كۆمسیۆن له‌سه‌ر سكاڵاكان قه‌واره‌ی سیاسی بۆی هه‌یه تانه له بڕیاره‌كه‌ی كۆمیسیۆن بدات، یەکلاییبوونەوەی هەموو ئەوانە ئەنجامی فەرمی دەردەخات.