سازدانی: سامان عومەر
بهرزان محهمهد، جێگری سهرۆکی ئهنجوومهنی پارێزگای سلێمانی ڕەخنهی تووند له ههمواری یاسای ئهنجوومهنی پارێزگاکان دهگرێت و دهڵێت، ״ههمواری یاسای ئهنجوومهنی پارێزگاکان تهنها له بهرژوهندیی حزبه نهک خهڵک.״
سهرهتای ئهم ههفتهیه پهرلهمانی کوردستان یاسای ژمارهی 3ی ساڵی 2009ی ئهنجوومهنی پارێزگاکانی ههموار کردهوه و تیایدا ماوهی کارکردنی ئهنجوومهنهکانی تا کاتی ههڵبژاردن درێژ کرایهوه و ههروهها ئهو بڕگهیهشی بۆ زیاد کرا که دهتواندرێت کهسێک له دهرهوهی ئهنجوومهنی پارێزگا بهێندرێت و بکرێت به پارێزگار، له کاتێکدا له یاسا کۆنهکهدا ئهو کهسهی دهبووه پارێزگار دهبوو ئهندامی ئهنجوومهن بێت.
بهرزان محهمهد له چاوپێکهوتنێکی ״ئاژانس״دا ڕایدهگهیهنێت، ئهو ههمواره بازدانه بهسهر پرسی دیموکراسی و ڕای خهڵک و دهشڵێت، ״هێنانی کهسێک له دهرهوهی ئهنجوومهن بۆ پارێزگار بۆ چارهسهری کێشهی حزبێکی دیاریکراوه.״
ئاژانس: با لەو پرسیارەوە دەست پێ بكەین، ماوەی سێ مانگ ماوەتان بۆ خۆتان درێژ كردەوە، پەرلەمان دەنگی نەبووە، بۆچی بە دیاریكراوی لەم كاتەدا ئهو هەموارە كرا؟
بەرزان محەمەد: ئێمە بۆ خۆمان درێژمان نەكردووەتەوە، بەڵكوو ئەو ڕۆژەی كە ماوەی یاساییمان تەواو بوو، وەك ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی نووسراومان كرد بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان و هەموو ئەو لایەنانەی پەیوەندییان بە ئێمەوە هەیە، یاسای ژمارە 4 دەڵێت لە كاتێكدا كە لە وادەی خۆیدا هەڵبژاردن نەبێ ئەنجوومەن بۆی هەیە تا 90 ڕۆژ بەردەوام بێ تا هەڵبژاردن دەكرێت، بەڵام دوای 90 ڕۆژەكەش هەڵبژاردن نەكرا ئێمە لە كار و چالاكیی خۆمان بەردەوام بووین و داوای چارەنووسی ئەنجوومەنەكەمان كرد، پێمان باش بوو هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت، ناكرێ نوێنەرایەتیی خەڵك بكەی و دەسەڵاتت نەبێ، ئەم هەموارە ئێمە لە یەكەم ساڵەوە كە هاتووین تێبینیمان هەبووە لەسەر یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2009 كە یاسایەكە لە زۆر بڕگەدا ڕوون نییە و دەسەڵاتی بەدواداچوونیان داوینەتێ، بەڵام دەسەڵاتی جێبەجێكردن و لێپرسینەوەمان نەبووە.
مەبەستێكی تر هەبوو لەم هەموارە كە مەبەستێكی حزبییە لە پشتییهوه كە پارێزگار لە دەرهوەی ئەنجوومەن هەڵبژێردرێت، بۆ نموونە لە هەولێر نەوزاد هادی دەكرێت بە وەزیری كارەبا برادەرێكی تر دەهێنن بۆ ئەوەی ئەنجوومەن دەسەڵاتی ئەم گۆڕانكارییە بكات، كە لەم هەموارە پارێزگار ئەندامی ئەنجوومەنیش نەبێت ئاساییە.
ئاژانس: پێتان وایە مانەوەی ئەنجوومەنەكان بەو جۆرەی پەرلەمان درێژی كردەوە هیچ خزمەتێك بكات، ئایا ئەو ئهنجوومەنانە توانای خزمەتكردنیان ماوە؟
بەرزان محەمەد: ئەنجوومەنەكان ماددەیەكی دەستوورییە و لە عێراقیش وایە، بۆیە هەرێم و پەرلەمانی كوردستانیش ناتوانێ ئەم ماددە دەستوورییە فەرامۆش بكات، بەڵام ئەم یاسای ژمارە سێیە یاسایەكی ناڕوونە و دەسەڵاتەكانی تێكەڵە، هەر بە ڕاستی یاساكە خزمەتی هاووڵاتیی تێدا نییە، داوای هەموارمان كردووەتەوە، بەڵام ئەم هەموارەی ئێستا نا بە داخەوە هیچ ئەنجامی نەبوو، بۆیە من وەك (بەرزان) پێم وایە ئەم هەمواركردنەوەیە هەمواركردنەوەیەكی سیاسیی حزبی بووە بۆ خزمەتی ئەو حزبەی سودمەند دەبێت لێی.
ئاژانس: شتێك كە زۆر ڕەخنەی لێ دەگیرێت دیاریكردنی كەسێكی دەرەوەی ئەنجوومەنە بۆ پارێزگار، ئایا ئەوە بۆ حەلكردنی چ كێشەیەك دیاری كراوە؟
بەرزان محەمەد: ئەوە بۆ حەلكرنی كێشەی ناو حزبەكان دیاری كراوە، بۆ نموونە حزبێك دەیەوێ پارێزگارەكەی لابەرێ بە پێی یاسا دەبێت لە ئەندامی ئەنجوومەن هەڵیبژێرێتەوە، ناشیەوێ هیچ ئەندامێكی ئەنجوومەن بخاتە ئەو پۆستەوە، بەڵكوو یەكێكی داناوە لە دەرەوە بەم هەموارە دەتوانێت هەر كەسێك لە دەرەوە بیهوێت بیهێنێت.
ئاژانس: ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لە ئەستۆی حكومەتە یان كێ كە تا ئێستا دوا خراوە؟
بەرزان محەمەد: ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لە ئەستۆی حكومەتە، ئێمە نووسراومان كردووە و وتوومانە وادەی یاساییمان تەواو بووە، ئێمە دەسەڵاتی ئەوەمان نییە كە بڵێین دەبێ بەیانی هەڵبژاردن بكرێت، بە ڕاستی ئەو دەسەڵاتانەی هەمانە بە دڵمان نییە.
ئاژانس: لە یاساكەدا كات دیاری نەكراوە كە تا كەی ماوەیان بۆ درێژ دەكرێتەوە، ئەمە زۆر لاستییكییە و ئاماژە نییە بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لە ئاییندەیەكی نزیكدا؟
بەرزان محەمەد: وەكو پێم وتی ئەم هەموارە هەموارێك نییە بۆ بەرژەوەندیی خەڵك بێت هەموارێكی حزبییە و تەواو.
ئاژانس: پرسی لامەركەزییەت دوای ئەم هەموارە چی لێ بەسەر دێت؟
بەرزان محەمەد: ئێمە كۆمەڵێ كێشەمان هەبووە لە ڕووی كارگێڕی و داراییەوە ئێستا كە پارێزگار لە دەرەوەی ئێمە بێت كێشەی سیاسیشی تێ دەكەوێت، ئەم لامەركەزییە خۆی لامەركەزییەتێكی سیاسییە نەك ئیداری و مالی، ئێستا ئەوەشی تیا نەما، ئەنجوومەن شانازیی بەوەوە دەكرد كە پارێزگار دەنگی خەڵكی هێناوە و ئێمەش دەمان وت لەناو خۆماندا بە دەنگی كۆی خەڵك هەڵیدەبژێرین، ئێستا پارێزگار حزب هەڵیدەبژێرێت، ئەمەش زەرەرە بۆ دیموكراسی و زەرەرە بۆ لامەركەزی و هەموو شتێك.
ئاژانس: وەك ئەنجوومەنەكان، ڕەزامەندن لەسەر ئەو هەموارە، ئایا داوای هەڵوەشاندنەوە و هەمواركردنەوەی ناكەن، دەگۆترێ بەشێكی ڕەزامەند نییە؟
بەرزان محەمەد: نەخێر چۆن داوای بكەین لە هەموو ئەنجوومەنی پارێزگا لەوانەیە بەس منی لەگەڵدا نەبم، كامەیە ئەو بەشەی ڕەزامەند نییە، من لە ئەنجوومەنی پارێزگا بەس خۆم دەبینم ڕەزامەند نەبم.
ئاژانس: ئەم هەوڵە بازدان نییە بەسەر پرسی دیموكراسی و ڕێزگرتن لە ڕای خەڵك؟
بەرزان محەمەد: چۆن بازدان نییە، جاران پارێزگار دەچووە هەڵبژاردنەوە دەنگی دەهێنا و حزبەكە لەناو خۆیدا باشترینی دیاری دەكرد، بەڵام متمانەی خەڵكی وەرگرتبوو ئەو كەسە، ئێستا لە دەرەوەی خەڵك دێت و دەیخەنە ناو ئەنجوومەنەوە، ئیتر ڕای خەڵك و دیموكراسی لە كوێدا جێگای دەبێتەوە.