״قازانجییەتی״
ئاژانس – ئارا ئیبرایم
كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان، هیوایه‌كى به فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌خشى بۆ ئه‌وه‌ى له ڕێگه‌ى په‌رله‌مانه‌وه حكومه‌ت به پاشه‌كه‌وتى مووچه‌كانیاندا بچێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕۆژى 20ى ئه‌م مانگه حكومه‌ت و په‌رله‌مان كۆ بوونه‌وه، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌ك بۆ دەستکاری مووچە دیاری نه‌كرا.
جه‌عفه‌ر ئیمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایگه‌یاند، گه‌یشتوون به‌و بڕوایه‌ی له ئێستادا حكومه‌ت ناتوانێت سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌ستكاری بكات و سیستمێكی نوێ بۆ مووچه دابنێت.
هه‌ر دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌و ڕۆژه‌ى په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتارانى یه‌كێتیى و یه‌كگرتووش ڕایانگه‌یاند، ئه‌وان بۆ لابردنى پاشه‌كه‌وتى مووچه و باشكردنى ژیانى خه‌ڵك په‌رله‌مانیان كارا كردووەته‌وه.
ڕۆژی 20ی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵا له نێوان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌تدا له باره‌ی سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌وه به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام هیچ بڕیارێك له باره‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌وه نه‌درا، ته‌نیا ئه‌وه باس كرا، كه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكرێت له نێوان حكومه‌ت و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنى سیستمى نوێى مووچه كه حكومه‌ت بنه‌ماكانى داڕشتووه، ئه‌مه به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ واده‌یه‌ك دیاری بكرێت.
عیزه‌ت سابر، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى له په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ״ئاژانس״ وتى: ״لیژنه‌كه‌مان زۆر باش ده‌زانین كه‌ى كاتى ئه‌وه هاتووه و چۆن پاشه‌كه‌وتى مووچه لا ببرێت، چونكه حكومه‌ت مانگى 250 ملیۆن دۆلار قه‌رزى پاشه‌كه‌وتى مووچه ده‌چێته سه‌رشانی، به‌بێ سیستمى پاشه‌كه‌وت 700 ملیۆن دۆلاریان ده‌دا به مووچه، ئێستا 450 ملیۆن دۆلار ده‌ده‌ن به مووچه، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت پێى وتین كه پاشه‌كه‌وتى مووچه لا ده‌به‌ن، به‌ڵام تا زووتر لای بده‌ن له به‌رژه‌وه‌ندیى حكومه‌ت و فهرمانبهرانیشه״.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له جیاتى ئه‌وه‌ى 250 ملیۆن دۆلار له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وت بكه‌ن، بڕى 100 ملیۆن دۆلار بخه‌نه سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و به سیستمێكى نوێ كێشه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌بێت و 20%ی پاشه‌كه‌وت نامێنێت و ئێمه ده‌زانین چۆن چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
حكومه‌تى هه‌رێم به هۆى بڕیارى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه بڕى حه‌وت ملیار دۆلار قه‌رزارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانه.
عیزه‌ت وتیشى: ״ئێمه دڵنیان حكومه‌ت هیچ كات ئه‌و مووچه‌یه ناداته‌وه به فه‌رمانبه‌ران كه له 2013 ده‌یدا، حكومه‌ت له توانایدایه پاشه‌كه‌وتى مووچه لا ببات، چونكه داهاتى حكومه‌ت 800 ملیۆن دۆلاره، 450 ملیۆن دۆلار ده‌دات به مووچه‌ى پاشه‌كه‌وت، 350 ملیۆن دۆلارى بۆ ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر مانگانه 200 ملیۆن دۆلاریش بداته‌وه به قه‌رزه‌كانى هێشتا 150 ملیۆن دۆلارى تر‌ى بۆ ده‌مێنێته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تن كاتى دیارى نه‌كردووه بۆ لابردنى پاشه‌كه‌وت״.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم شه‌وى پێنجشه‌ممه 19ى ئهیلوول له میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكیدا كه له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕۆژنامهنووسێكى ناوخۆییدا، وتى: ״بۆ لابردنى پاشه‌كه‌وتى مووچه با كه‌س موزایه‌ده‌یان به‌سه‌ردا نه‌كات، چونكه هه‌ركات حكومه‌ت داهاتى زیاد بوو ئه‌وا خۆیان پاشه‌كه‌وتى مووچه لا ده‌به‌ن״.
وتیشی: ״خۆمان بڕیارمان داوه و خۆشمان بڕیارى لابردنى ده‌ده‌ین، به‌ڵام له ئێستادا له تواناى حكومه‌تدا نییه״.
حه‌یات مه‌جید، ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ״ئاژانس״ وتى: ״ئه‌و قسانه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت په‌یوه‌ندیى به‌وه‌وه هه‌یه كه له په‌رله‌مانى كوردستان كۆ بووه‌وه له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆكى حکومه‌ت بڕیار درا لیژنه‌ى هاوبه‌ش پێك بهێنن بۆ لابردنى پاشه‌كه‌وتى مووچه و سیستمێكى نوێى مووچه.״
وتیشى: ״په‌رله‌مانى كوردستان هاوكار ده‌بێت له‌و پڕۆسه‌یه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارێك بدرێت له به‌رژه‌وه‌ندیى مووچه‌خۆراندا بێت و كاتێك بكرێت حكومه‌ت له توانایدا بێت״.
به‌شێك له‌و فراكسیۆنانهى به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان و حكومه‌تدا كردووه، بۆ پێداچوونه‌وه به سیستمى پاشه‌كه‌وتى مووچه، پڕۆژه‌یان داوه‌ته حكومه‌ت، به‌ڵام حكومه‌ت هیچ به‌ڵێنێكى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێ نه‌داون.
شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو به ״ئاژانس״ى ڕاگه‌یاند: ״په‌رله‌مانى كوردستان ته‌نیا بۆ ڕیفراندۆم كارا نه‌كراوه‌ته‌وه، ڕاسته هۆكارى سه‌ره‌كیى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ڕیفراندۆم بووه، به‌ڵام له دانیشتنى 20ى ئه‌م مانگه‌دا ئێمه پڕۆژه‌كانمان وه‌ك فراكسیۆنى یه‌كگرتوو داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بۆ لابردنى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، دڵنیاین له‌وه‌ى له ماوه‌ى ئایینده و له دانیشتنه‌كانى داهاتوو گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت״.
وتیشى: ״ئێمه وه‌ك په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌ر سیستمێكى نوێى پێدانى مووچه ده‌كه‌ین كه بگونجێت و له به‌رژه‌وه‌ندیى مووچه‌خۆراندا بێت״.
فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و هاووڵاتییان دڵخۆش بوون به‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا، حكومه‌ت به سیستمى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌دا دەچێتهوه بڕیار له‌و باره‌یه‌وه ده‌دات، یان هیچ نه‌بێت كاتێك بۆ ئه‌وه دیاری ده‌كرێت، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌ى نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا هیی واده‌یه‌ك بۆ ئه‌وه ده‌ستنیشان نه‌كرا.
ئه‌میر قه‌ساب، سه‌رۆكى یه‌كێتیى ئابووریناسانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ״ئاژانس״ وتى: ״حكومه‌ت كه بڕیارى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى داوه نایاسایی بووه و ئێستا له توانایدایه مووچه به سیستمى كۆن دابه‌ش بكات، نه‌ك سیستمێكى نوێ گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كه‌م بكرێته‌وه، چونكه داهاتى ناوخۆیى دووقات و سێ‌قات زیادى كردووه به هۆى زیادكرنى سێقاتى باج و ڕسووماته‌وه ״.
ناوبراو ئه‌وه‌شى ڕوون كرده‌وه، داهاتى نه‌وت به به‌راورد به ساڵى ڕابردوو زۆر زیادى كردووه و نرخه‌كه‌ى به‌رز بووەته‌وه، ده‌بوو له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا حكومه‌ت خۆى بڕیارى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى ههڵبوهشاندایهتهوه.