ساڵی 600 ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی ده‌چێته ده‌ره‌وه
ئاژانس – سه‌رچین ساڵح
حكومه‌تى هه‌رێم، به‌كارهێنانى مادده‌ى خاوى ئاسنى هه‌رێمى پێشتگوێ خستووه، له كاتێكدا یه‌كێكه له پێویستییه پیشه‌سازییه‌كانى هه‌رێم، ساڵانه‌ش بڕى زیاتر له 600 ملیۆن دۆلار بۆ كڕینى ئاسنى خاو له هه‌رێمه‌وه ده‌چێته ده‌ره‌وه.
به پێى ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ى ״ئاژانس״ كردوویه‌تى، هه‌رێمى كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ى خاوى ئاسن، به‌راورد به‌و شوێنانه‌ى جیهان كه ئاسنى خاوى تێدایه ڕێژه‌كه له هه‌رێم زۆرتره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به باشترین جۆرى خاوى ئاسنیش داده‌نرێت.
مسته‌فا عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكى گشتیى یه‌كێتیى هاورده و هه‌نارده‌كارانى كوردستان به ״ئاژانس״ى وت: ״زۆربه‌ى مادده‌ى خاوى ئاسن له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كه‌ین، له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ى خاوى ئاسن، به تایبه‌تى ناوچه‌ى پێنجوێن ڕێژه‌یه‌كى زۆر خاوى ئاسنى تێدایه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گرنگى پێنه‌دراوه سوودى لێ وه‌رنه‌گیراوه״.
وتیشى: ״ساڵانه زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلار بۆ مەواده ئهوهلییهكان ده‌چێته ده‌ره‌وه، كه زیاتر له %60ی ئه‌و پاره‌یه ده‌درێت به مادده‌ى خاوى ئاسن، ئه‌گه‌ر گرنگى به به‌رهه‌مى ناوخۆ بدرایه ده‌توانرا سوودى زیاتر له خاوى ئاسن وه‌ربگیرێت و داهاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێم بێت״.
״ئه‌بێت حكومه‌ت هه‌ستێت به هێنانى شاره‌زاى بوارى ماددهخاوهكان بۆ ئه‌وه‌ى كارخانهى پێشكه‌وتوو دابمه‌زرێنێت، ئه‌و كاته ده‌توانرێت زۆر به ئاسانى سوودى لێ وه‌ربگیرێت.״ مسته‌فا عه‌بدولڕه‌حمان واى وت.
ناوچه‌كانى پێنجوێن و قه‌ڵادزێ و ماوه‌ت و شارباژێڕ له سنوورى پارێزگاى سلێمانى ده‌وڵه‌مه‌ندن به مادده‌ى خاوى ئاسن، به وته‌ى ئه‌ندامێكى په‌رله‌مان خاوى ئاسنى هه‌رێم به ڕێژه‌ى له %10 زیاتره له پێوه‌ره جیهانییه‌كان بۆ ئه‌و مادده‌یه.
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لى له لیژنه‌ی بازرگانی و پاراستنی مافه‌كانی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانى كوردستان به ״ئاژانس״ى ڕاگه‌یاند: ״ڕێژه‌ى ئاسن له مادده خاوه‌كانى پێنجوێن له %49 بۆ %59یه، له كاتێكدا له جیهاندا %40 بۆ %45 بێت باشترین قازانجى لێ ده‌كرێت، ته‌نها له سنوورى پێنجوێندا زیاتر له دوو ملیۆن و 500 هه‌زار ته‌ن ئاسنى خاو هه‌یه، له ناوچه‌كانى قڵادزێ و ماوه‌ت و شارباژێڕدا ڕێژه‌یه‌كى زۆر خاوى ئاسن هه‌یه״.
وتیشى: ״هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى باشترین خاوى ئاسنه، ده‌توانرێت ده‌یان كارگه‌ى درووستكردنى ئاسنى جۆراوجۆرى له‌سه‌ر درووست بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا به هۆى پشتگوێخستنییه‌وه سوودى لێ وه‌رنه‌گیراوه، له كاتێكدا كارگه‌كانى هه‌رێم پێویستیان پێیه‌تى و پێویستییه‌كانى له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كات״.
به وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره حكومه‌ت خۆى ڕێگرى ده‌كات له درووستكردنى كارگه ساڵانى ڕابردوو كۆمپانیاى بیانى هه‌بووه ئاماده بووه درووستى بكات، كه هه‌لى كارى به لایه‌نى كه‌مه‌وه بۆ 500 كه‌س ده‌ڕه‌خساند، به‌ڵام ڕێگه‌ى پێنه‌دراوه، له كاتێكدا حكومەت خۆیشى ئاماده نییه كارگه‌ى له‌و شێوه‌یه درووست بكات.
به هۆى پشتگوێخستنى ئه‌م كانزایه و درووستنه‌كردنى كارگه له لایه‌ن حكومه‌ت و ڕێگه‌نه‌دان به درووستکردنى كارگه له لایه‌ن كۆمپانیا بیانییه‌كانه‌وه، تا ئێستا سوود له خاوى ئاسنى ناوخۆ نه‌بینراوه، هه‌رێمى كوردستان بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێویستییه‌كانى ناچاره پشت به هاوردهكرنى ئه‌و كانزایه ببه‌ستێت.
ئاراس ڕه‌ئوف به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌ڕه‌پێدانى پیشه‌سازى له وه‌زاره‌تى بازرگانى و پێشه‌سازى به ״ئاژانس״ى وت: ״ئه‌و مادده خاوه‌ى ئاسن كه له هه‌رێمدا به‌كار دێت، هێما تایته ئه‌وه‌ى پێنجوێن مهگنهتایته، ده‌بێت بگۆڕدرێت بۆ هێما تایت، ئه‌مه‌ش تێچوویه‌كى زۆرى پێویسته به‌راود به‌و مادده خاوه‌ى له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت تێچووه‌كه‌ى دوو هێنده ده‌بێته‌وه״.
وتیشى: ״وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازیى هیچ لارییه‌كى نییه له درووستكردنى كارگه بۆ به‌رهه‌مهێنانى ئاسن به سوودوه‌رگرتن له به‌رهه‌مى خاوى ناوخۆ، به‌ڵام به هۆى جۆرى مادده خاوهكهوه نه حكومه‌ت ئه‌و كارگه‌یه‌ى درووست كردووه و نه كه‌رتى تایبه‌تییش درووستى ده‌كات״.