ئاژانس
سه‌ره‌ڕاى بوونى سه‌دان بیناى حكوومی ״داگیركراو״ له لایه‌ن حزب و كه‌سایه‌تییه‌كانه‌وه له هه‌رێمى كوردستان، حكوومه‌تى هه‌رێم له ساڵێكدا 35 ملیۆن دۆلار ده‌دات به كرێى بینا.
حكوومه‌تى هه‌رێم كه له بیست وه‌زاره‌ت پێك هاتووه، زۆرێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌رمانگه و داموده‌زگاى لێ ده‌بێته‌وه كه به‌شێكى زۆریان له هه‌رێمى كوردستاندا له خانووى كرێدان و كرێى هه‌ندێك له‌و بینایانه‌ى حكوومه‌ت بۆ فه‌رمانگه‌كان به كرێى گرتوون ده‌گه‌نه 50 هه‌زار دۆلار، ئه‌مه له كاتێكدایه حكوومه‌تى هه‌رێم خۆى خاوه‌نى سه‌دان بیناى داگیركراوه له لایه‌ن به‌رپرسانى حزبیى و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانه‌وه و تا ئێستا بۆى نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.
ڕۆژی 27ـی شووباتی ساڵی 2011، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به ژماره (2418) فه‌رمانێكی ده‌ركرد، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی موڵكوماڵی گشتی بۆ حكوومه‌ت. هاوكات له ڕۆژی 30ـى ئازاری 2011ـدا، به ده‌نگی 104 په‌رله‌مانتار، بڕیاری ژماره 2 له په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند كرا، كه له خاڵی (8)ـی بڕیاره‌كه‌دا باس له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵكی گشتی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره تا ئێستا له ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستاندا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه و به‌وه‌ش هێزی یاسایی پێ نه‌دراوه، تاوه‌كو حكوومه‌تی هه‌رێم ناچار بكات كاری پێ بكات و پێیه‌وه پابه‌ند بێت.
به پێی ئامارێك كه״ئاژانس״ له وه‌زاره‌تى داراییه‌وه به ده‌ستى هێناوه، زیاتر له״300״ بینای فه‌رمانگه‌ى حكوومی و قوتابخانه و خانووی فه‌رمانبه‌ران له لایه‌ن حزبه‌كان و كه‌سانی سه‌ر به حزبه‌كانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى كوردستان، ڕایگه‌یاند، ئێستا حكوومه‌تى هه‌رێم مانگانه 2 ملیار و 450 ملیۆن دینار ده‌دات به كرێى ئه‌و بینایانه‌ى به كرێى گرتوون.
له لایه‌كى تریشه‌وه، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى كوردستان، ئامارێكى تر ئاشكرا ده‌كات و پێشى وایه، ئه‌و بڕه له ساڵێكه‌وه بۆ ساڵێكى تر گۆڕانكاریى به‌سه‌ردا دێت.
عیزه‌ت سابیر، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى كوردستان، به״ئاژانس״ى وت: ״ساڵى 2013، حكوومه‌تى هه‌رێم بڕى 35 ملیۆن دۆلارى داوه به كرێى ئه‌و بینایانه‌ى به كرێى گرتوون.״
باسى له‌وه‌ش كرد، ئه‌و بڕه پاره‌یه له ساڵێكه‌وه بۆ ساڵێكى تر زیاد و كه‌م ده‌كات.
لاى خۆشییه‌وه، سه‌فین دزه‌یى، وته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێم، ته‌نها ئه‌وه‌ى به״ئاژانس״ ڕاگه‌یاند، له چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌ى چاكسازیدا، حكوومه‌تى هه‌رێم پاره‌ى كرێى به‌شێكى زۆرى فهركانگهكانى بڕیوه.