ئاژانس – سەلام هانەدنی
ئه‌گه‌رچی بڕیار بوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ ده‌رماڵه‌ی هاندان بۆ مامۆستایان سه‌رف بکات، به‌ڵام ته‌نیا دوو مانگی سه‌رف کردووه و له سێ مانگه‌که‌ی تری پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه.
به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، حکوومه‌تی هه‌رێم بڕیاری پاشکه‌وتکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دا و به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆر له مامۆستایان بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بایکۆتی خوێندنیان کرد و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان، دوای چه‌ندان به‌ڵێنی حکوومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چوونه‌وه ناو هۆڵه‌کانی خوێندن، به‌ڵام مامۆستایان ده‌ڵێن حکوومه‌ت هیچ کام له به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جێ نه‌کردووه.
شوان وەهاب، مامۆستا و ته‌مه‌ن 40 ساڵ، به ״ئاژانس״ی وت: ״وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ده‌وام وتیان هاندانی 5 مانگتان ده‌ده‌ینێ به‌ڵام هه‌ر بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خوێندن بوو و به‌ڵێنه‌که‌یان نه‌برده سه‌ر.״
له سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌کانی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان بایکۆتی خوێندن زیاتر له سێ مانگی خایاند و دواجار به به‌ڵێنه‌کانی حکوومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده مامۆستایان خوێندنی ساڵی نوێیان ده‌ست پی کرد.
ئەحمەد كەركوكی، جێگری سكرتێری یەكێتیی مامۆستایان بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״ئەو هاندانەی مامۆستایان بڕیار بوو بۆ ماوەی پێنج مانگ دابەش بكرێت، بەڵام تەنیا 2 مانگ دابەش كراوە و هیچ گه‌ره‌نتییه‌کیش نییه ئه‌وه‌ی تر دابه‌ش بکرێت.״
بڕی پاره‌ی هاندان بۆ مامۆستایانی ده‌ره‌وه‌ی شار 150 هه‌زاره و بۆ مامۆستایانی ناو شاریش 100 هه‌زار دینار دیاری کراوه.
ئەحمەد كەركوكی وتیشی: ״حكوومەت نەك بە تەنیا ئەم بەڵێنە، بەڵكو هیچ كام لە بەڵێنەكانی تریشی جێبەجێ نەكردووە، ئێمە وەك یەكێتیی مامۆستایان بەردەوام لە هەوڵداین و چەند جارێكیش لەگەڵ وەزیری پەروەردە قسەمان كردووە لە بارەی دواكەوتنی دەرماڵەی هاندانەوە.״
هەفتەی ڕابردوو یه‌کێتیی مامۆستایان یادداشتێكیان داوەتە وەزارەتی پەروەردە و نووسیویانه ئەگەر بەڵێنەكانیان نەبەنە سەر بێگومان كارەسات لە كەرتی خوێندن ڕوو دەدات و بۆ ساڵێکی تری خوێندن زۆر ئه‌سته‌مه ده‌ست پێ بکاته‌وه. ئه‌حمه‌د که‌رکوکی وای وت.
بڕی ئەو پارەیەی كە وەك هاندان دەدرێت بە مامۆستایان بۆ هەر مانگێك نزیكەی 15 ملیار دینارە، به‌و پێیه‌ی حکوومه‌ت ده‌رماڵه‌ی 3 مانگی مامۆستایان قه‌رزداره ده‌کاته 45 ملیار دینار و مافی 126 هه‌زار مامۆستایه له هه‌رێمی کوردستاندا.
له به‌رانبه‌ردا، سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״ئێمە ئاگادار نین ئەو پارەیە كەی دەدرێت و یان نادرێت یان بڕیار درابێت كە نەدرێت، ئەوە ئەركی ئێمە نییە وەك وەزارەتی پەروەردە، ئەركی وەزارەتی داراییە، چونكە ئەو توانای خەرجكردنی پارەی هەیە.״
وتیشی: ״هیچ قسەیەكمان لە بارەی ئەو هاندانه‌ی مامۆستایانەوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی نەكردووە، بۆچی ئەو پارەیە دابەش ناكات، ئەركی ئێمەش نییە بپرسین، ئێمە تەنیا لیستێك ئامادە دەكەین و دەینێرین بۆ وەزارەتی دارایی ئەگەر داوامان لێ بكرێت.״