ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی دوو جار ئاگاداری کردووه‌ته‌وه
ئاژانس –شیروان محه‌مه‌د ئه‌مین
دوای دوو جار ئاگادارکردنه‌وه له لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاکیی هه‌رێمه‌وه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان فۆڕمی ده‌سته‌که‌ی پڕ نهکردووەتەوە بۆ ئاشكراكردنی سەروەت و سامانەكەی، له کاتێکدا به پێی یاسای ده‌سته‌که ده‌بێت فۆڕمه‌کان له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا بگه‌ڕێندرێنه‌وه و له ئه‌گه‌ری نهگهڕاندنهوهشیان ناوه‌کانیان بڵاو ده‌کرێته‌وه.
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێم بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״تاكو ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت چه‌ند به‌ڕێزێك مابوون كه فۆڕمی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی پڕ بكه‌نه‌وه كه ژماره‌یان دوو بۆ سێ كه‌س بووه به ڕێژه‌ی له 95% فۆڕمه‌كان پڕ كراوه‌ته‌وه و بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ت و هه‌ركه‌سێكی تر به پێی ڕێنماییه‌كانی خۆمان یه‌ك جۆر مامه‌ڵه‌مان هه‌یه كه سێ جار ئاگادار ده‌كرێته‌وه، تا ئێستا سه‌رۆكی حكومه‌ت دوو جار ئاگادار كراوه‌ته‌وه و فۆڕمەکەی نەگەڕاندووەتەوە.״
به پێی یاسای ژماره 3ی ساڵی 2011 یاسای ده‌سته‌ی گشتیی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان له به‌شی دووه‌م ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سته‌كه دیاری كراوه، كه له مادده‌ی پێنجه‌م بڕگه‌ی حه‌وته‌م خاڵی دووه‌م تیایدا هاتووه، ئاشكراكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی دارایی بریتییه له داتای ورد سه‌باره‌ت به سامانی ڕاسپێردراو (المكلف) له خانووبه‌ره و گواستنه‌وه (المنقوله) داهاتی دارایی و ڕه‌سیدی بانك و پشكی سه‌نه‌د و مافی مه‌عنه‌وی له‌ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌دا، له خاڵی سێهه‌م ئاشكراكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی دارایی ڕوون كراوه‌ته‌وه، كه به پێی بڕگه‌ی (ج) سه‌رۆكوه‌زیران و جێگره‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه، له بڕگه‌ی (ك) هاتووه: ״هه‌ركه‌سێك له پۆستی مه‌ده‌نی یان سه‌ربازیدایه له‌وانه‌ی پێشتر له سه‌ره‌وه ناویان هاتبێ ده‌سته به پێویستی ده‌زانێت ڕاپۆرتی ئاشكراكردنی دارایی بیگرێته‌وه.״
له ڕۆژی چوارشەممە 10ی 7ی 2019 پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا، متمانەی بە مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیرانی کابینەکەی بەخشی.
ڕێنماییه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی ناڕه‌وا له هه‌رێمی كوردستان و به پێی ڕێنمایی ژماره 1ی ساڵی 2013 له مادده‌ی (3) دا هاتووه: ״ڕاسپێردراو هه‌ڵده‌ستێت به پێشكه‌شكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كان له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا له كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆسته‌كه‌یدا.״
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر وتیشی: ״هه‌ركه‌سێك كه فۆڕمی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بۆ بنێردرێت ماوه‌ی 30 ڕۆژی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه هه‌یه، بۆ جاری دووه‌م ئاگادار ده‌كرێته‌وه كه ماوه‌ی 30 ڕۆژی تری هه‌یه، بۆ هه‌ر كه‌سێكیش سێ ئاگاداركردنه‌وه هه‌یه.״