هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر كه‌ركوك ئازدكردنهوهى ئه‌و قه‌زایه پێش ده‌خات
سه‌رچین ساڵح – ئاژانس
دوو ساڵه قه‌زاى حه‌ویجه‌ى سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك له‌ژێر ده‌ستى داعشدایه و ئاسۆى ئازادكردنه‌وه‌ى دیار نییه، به‌ڵام پێ ده‌چێت ڕووداوه‌كانى هه‌ینیى ڕابردووى كه‌ركوك و هێرشه‌كانى ئه‌و گرووپه پڕۆسه‌ى ئازادكردنه‌وه‌ى پێش بخات.
ئه‌و پڕۆسه‌یه جێى ناكۆكیى نێوان سوننه و شیعه‌كانه به‌ڵام كورد پشكى شێرى به‌رده‌كه‌وێت له زیانەکانی دواكهوتنیدا به‌و پێیه‌ى مانه‌وه‌ى به‌و شێوازه‌ى ئێستاى مه‌ترسیی ئه‌منى بۆ سه‌ر كه‌ركوك درووست ده‌كات.
ده‌ستپێكردنى پڕۆسه‌ى ئازادكردنى قه‌زاى حه‌ویجه‌ى سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركوك له‌ژێر ده‌ستى داعش سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانى ته‌واو بووه و ته‌نها له‌سه‌ر ده‌ركردنى بڕیار وه‌ستاوه بۆ ده‌ستپێكردنى پڕۆسه‌كه له لایه‌ن هێزه به‌شداره‌كانه‌وه.
له مانگى 10ـى ساڵى 2014ـوه قه‌زاى حه‌ویجه‌ى زۆرینه سوننه‌ى خۆرئاواى شارى كه‌ركوك له لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه كه سه‌ره‌ڕاى بڕینى هێڵى په‌یوه‌ندیى نێوان ئه‌و قه‌زایه و شارى موسڵ له لایه‌ن سوپاى عێراقه‌وه هێشتا حهوجیه له‌ژێر ده‌ستى داعشدایه.
״حه‌ویجه وێران بكه‌ن״ ئه‌مه وته‌ى هاووڵاتییه‌كى شارى كه‌ركوك بوو ئه‌و كاته‌ى چه‌كدارانى داعش هه‌ینیى ڕابردوو له‌و شاره زنجیره‌یه‌ك هێرشیان ئه‌نجام دا.
لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌زانن كه كلیلى كۆتاییهێنان بە كێشه ئه‌منییه‌كانى كه‌ركوك حه‌ویجه‌یه، ئه‌و قه‌زایه‌ى كه نوورى مالیكى سهرۆكوزیرانى عێراق به״چاڵى تیرۆر״ ناوى برد.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌رى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك پێى وایه دواكه‌وتنى پڕۆسه‌ى ئازادكردنى حه‌ویجه پرسێكى سه‌ربازییه و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه بۆ ئازادكردنى به‌ڵام بڕیاڕى بۆ ده‌رنه‌كراوه.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ریى به״ئاژانس״ى وت: ״بوونى داعش له حه‌ویجه مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئاسایشى كه‌ركوك، هه‌رچه‌نده سه‌ركردایه‌تیی كرده سه‌ربازییه‌كانى حه‌ویجه به‌ڵێنى ڕزگاركردنى ئه‌و قه‌زایه‌یان به ئێمه دا پێش موسڵ، به‌ڵام به هۆكارێكى نه‌زانراو پڕۆسه‌كه دوا خرا، ئه‌وه‌ى هه‌ینیى ڕابردووش له كه‌ركوك ڕووی دا به دڵنیاییه‌وه هۆكارێك ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى په‌له بكرێت له ئازادكردنى حه‌ویجه له ده‌ستى داعش.״
ناكۆكى له‌سه‌ر ئازادكردنه‌وه‌ى حه‌ویجه هه‌مان ئه‌و ناكۆكییانهیه كه پێشتر له‌سه‌ر ئازادكردنه‌وه‌ى موسڵ هه‌بوو به تایبه‌ت له نێوان سوننه و شیعه‌كاندا.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌رى ده‌ڵێت: ״عه‌ره‌به سوننه‌كان زۆر په‌له‌یانه له ئازادكردنى حه‌ویجه به‌ڵام ده‌یانه‌وێت حه‌شدى شه‌عبى به‌شداریى پڕۆسه‌كه نه‌كات چونكه ترسیان هه‌یه له كاتى پڕۆسەکە حه‌شدى شه‌عبى هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى بكاته ئامانجى ململانێ تایفییه‌كان.״
له ئێستادا سوننه‌كان حه‌شدى نیشتیمانییان پێك هێناوه له خه‌ڵكى حه‌ویجه بۆ به‌شداریكردن له ئازادكردنه‌وه‌ى ئه‌و قه‌زایه و له نزیك كه‌ركوك مه‌شق ده‌كه‌ن كه سه‌دان چه‌كدار ده‌بن.
محمد حاجى قادر به‌رپرسى میحوه‌رى داقووقى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه پێى وایه دواخستنى پڕۆسه‌ى ئازادكردنى حه‌ویجه به‌رنامه‌یه‌كى سه‌ربازییه و ئه‌وه ماناى ئه‌وه نییه ئه‌و پڕۆسه‌یه ناكرێت و ده‌ڵێت: ״له ئێستادا شوێنى گرنگتر و پێویست‌تر هه‌یه و جارێ له ئه‌وله‌وییه‌تى ئازادكردندان، به‌تایبه‌تى له موسڵ كه له ئێستادا پڕۆسه‌ى ئازادكردنى ده‌ستى پێ كردووه.״
به‌رپرسى میحوه‌رى داقووقى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به״ئاژانس״ى وت: ״هیچ كێشه له شێوازى ڕزگاركردنى قه‌زاكه‌دا نییه، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان كردووه، له‌گه‌ڵ ناوه‌نددا ڕێككه‌وتنى ته‌واومان هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوین فه‌رمانى هێرشكردنمان پێ بكرێت، هیچ كێشه‌یه‌ك له نێوان به‌شداربووه‌كانى هێرشه‌كه‌دا نییه.״
وتیشى: ״به پێى ڕێككه‌وتنه‌كه هێزى پێشمه‌رگه تاوه‌كو ڕه‌شاد پێشڕه‌وى ده‌كات و سوپاى عێراق ده‌چێته ناو قه‌زاكه‌وه له‌گه‌ڵ هێزێكى عه‌ره‌به سوننه‌كان كه دانیشتووى ناوچه‌كه‌ن و دواى ئازادكردنیشی سوپاى عێراق ده‌كشێته‌وه و به‌رپرسیارێتیى ئه‌منیى قه‌زاكه ڕاده‌ستى پۆلیس ده‌كرێت.״
وتیشى: ״به پێى ڕێككه‌وتنه‌كه پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى و هێزێكى سوننه‌كان به‌شداریى شه‌ڕى ئازادكردنى حه‌ویجه ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا ڕوون نییه حه‌شدى شه‌عبى ده‌چێته ناو قه‌زاكه‌وه یان نا.״
له ئێستادا حه‌ویجه به یه‌كێك له مۆڵگه سه‌ره‌كییه‌كانى داعش داده‌نرێت كه له‌وێوه پلانى چه‌ندین هێرش داده‌ڕێژرێت بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى به‌تایبه‌ت كه‌ركوك.
حه‌مید گلى پسپۆڕى ئه‌منى پێی وایه تۆمه‌تباركردنى هه‌موو دانیشتووانى حه‌ویجه به‌وه‌ى كه داعشن یان هاوكاریى داعش ده‌كه‌ن له ڕووى ستراتیجییه‌وه نه‌گونجاوه، به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى گرووپێكى داعش دزه‌یان كرده ناو پارێزگاى كه‌ركوك و ده‌ڵێت: ״ئه‌و تۆمه‌ته وای كردووه سه‌رجه‌م هێزه‌كان هه‌وڵى به‌شداریكردن بده‌ن له ئازادكردنه‌وه‌ى به‌تایبه‌تى حه‌شدى شه‌عبى.״
حه‌مید گلیی به״ئاژانس״ى وت: ״به‌شداریپێكردنى حه‌شدى شه‌عبى له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى حه‌ویجه‌دا كاره‌ساتى لێ ده‌كه‌وێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى تا ئێستا به تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه كار ده‌كات، بۆیه ئه‌مه‌ش واى كردووه سوننه‌كان ترسێكى گه‌وره‌یان له ئێستاوه له لا درووست بێت له به‌شداریپێكردنیان، ئه‌وه ئازادكردنه‌وه‌ى حهویجهشی خاو کردووەتەوە.״
وتیشی: ״ئازادكردنه‌وه‌ى ئه‌و قه‌زایه هه‌وڵێكى باشه بۆ دوورخستنه‌وه‌ى تیرۆر له ناوچه كوردستانییه‌كان، به‌تایبه‌تى پارێزگاى كه‌ركوك.